ALL MINE | 06

720 86 125
                                    

بەشی شەشەم | لارۆس

______

نیگا تاریکەکانی ڕووخسارمیان داپۆشی بوو  و هەناسەی بەر لێوەکانم دەکەوت .

- ئەستێرەکانت پیشان دەدەم .

مەبەستی ئەو ئەستێرانەیە کە دەیانبینم کاتێک دەگەمە ئەوپەڕی ئارەزووم ؟؟

- مەبەستت چییە بەڕێز  جیۆن ؟

بەردەوام سەمای لەگەڵم دەکرد، وەک ئەوەی تەمەنێکمان لەپێش هەبێت.

- ئاسمانی دەرەوە ڕوونە، دەتوانین ئەستێرەکان لەناو یەختەکەوە ببینین لەکاتێکدا خولێکی تری خواردنەوەمان دەبێت .

سەرم لەقاند و کاتێک تێگەیشتم و بیرکردنەوە پیسەکانم لە مێشکم دەرهێنا

- مەبەستت خواردنەوەیە !

لە وەڵامدا چاوەکانی داخست و بە نیگاکانی منی سەرسام کرد

- بەڵام دەریاکە لانیکەم دوو کاتژمێر لە سیۆلەوە دوورە، واتە ناتوانین پێش نیوەشەو بگەڕێینەوە، ناتوانم ئەوەندە درەنگ بکەوم بەڕێز جیۆن .

پەنجە گەورەکەی خستە سەر لێوەکانم بۆ ئەوەی بێدەنگ بم
بەڵام لەرز لە سەرمەوە هەتاوەکو بنی پێم ڕۆیشت .

-  ناچینە دەریا کچە بچووکەکەم، یەختەکە لە ڕووباری هان بەستراوەتەوە .

زەردەخەنەیەک هاتە ناو لێوەکانمەوە.

- کەواتە ڕازیم

هەر کە گوتم بەڵێ، وازی لە سەماکردن لەگەڵم هێنا، قۆڵی لە کەمەرم پێچایەوە، بەرەو باڕەکەی بردم، لەوێ پاڵتۆکەی هەڵگرت و بە دەستەکانی بۆی رایگرتم

- یارمەتیت دەدەم لەبەری بکەیت

دڵم وەک شێتێک لێیدا و بێگومان هەلەکەم لەدەست نەدا .

- میهرەبانی تۆیە

سوڕامەوە و قۆڵەکانم خستە ناو قۆڵی پاڵتۆکەمەوە، پاشان جانتاکەم لە باڕەکە دەرهێنا و پێکەوە ڕۆیشتین
بەڕێز جیۆن هێشتا هاوسەنگ بوو لە بەرامبەرمدا کاتێک من لەرزۆک بووم، کاتێک هەستم کرد کە خەریکم دەکەوم قۆڵیم گرت.

- دەتوانم بتگرم ؟

دەستی منی لە قۆڵی لابرد و قۆڵی لە شانم پێچایەوە

- بەم جۆرە سەلامەتتر دەتگرم .

منی بردە لای ئۆتۆمبێلەکەی کە لەسەر شۆستەکە وەستابوو و دەرگاکەی بۆ کردمەوە

ALL MINE  [ KURDISH ] Where stories live. Discover now