22

385 65 107
                                    

























جۆنکووک خێرا دەستی لەسەر دەستەکەی تری دانا
بۆئەوەی بووەستێت لە لەرزین

بۆئەوەی لەرزینەکەی کەم بکاتەوە
خۆشی نەیدەزانی ئەو لەرزینەی دەستی بەهۆی چییەوەیە

ئایە بەهۆی گریانەکەی لەیلەوەبوو
یان هەروا لەرزینێکی سروشتی بوو




دوای ئەوەی گەشتنەوە بەردەم کۆشکەکەی پاڕک
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین


پاسەوانەکان هەر بەبینینی لەیل هەناسەی
ئاسودەیان هەڵمژی




دوای ئەوەی یەکێک لە یارمەتیدەرەکان دەرگاکەیان
کردەووە چاوەکانی گەشایەوە هەرکە لەیلی بینی





یارمەتیدەر- بەخێر بێیتەوە کچەکەم زۆر خەمی تۆم بوو

دوای ئەو قسەیە باوەشی بە لەیل داکرد


یارمەتیدەرەکە وەک کچی خۆی سەیری لەیل ئەکات
وە ،یارمەتیدەرەک تەمەنی گەنجی تێپەڕاندبوو


لەیل باوەشی لێدایەوە

لەیل- پورێ سوپاس بۆ خەم خواردنت























جیمین هەرکە لەیلی بینی بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە
لەباوەشی کرد باوەشێک کە پڕە لە سۆز و میهرەبانی

لەیل فرمێسک بە چاوەکانی هاتە خوارەووە

لەیل- کاکە زۆر ترسام کە تۆ نەیەیت و من ڕزگارنەکەیت لەدەستی ئەو




جیمین- تەواو گیانی کاکە هەموو شتێک تێپەڕی


لەیلی دانیشاند لەسەر سۆفاکە
جۆنکووک تایهۆنگیش بەهەمان شێوە




جیمین- ئایە ئەو هیچی لێکردی


لەیل- نەخێر هیچ لێنەکردم تەنها لەژورێک منی هێشتەوە




جۆنکووک- چۆن تۆی دۆزیەوە

بە جدیەوە وتی


لەیل ئەترسا ئەگەر باسی ئەوە بکات کە لەگەڵ جاکسۆن چۆتە
دەرەووە ئەوکات ،ئاگر ئەقەومێت بەڵام ناچارە

ئەگەر ئەویش باسی نەکات ئەوا هەر ئەیزانن



لەیل دەستی کرد بە گێڕانەوە کە لەگەڵ جاکسۆن چۆتە دەرەووە
بەڵام لە ناوەڕاستی قسەکە جۆنکووک قسەکەی پێ بڕی


جۆنکووک- ئایە تۆ لە قسە تێناگەیت
کە ئەڵێین مەچۆ دەرەووە هاااا

کۆتایەکەی بەهاوارەووە وت

جیمین- هاواری بەسەردا مەکە

بە توڕەیەوە

جۆنکووک- جوان پەروەردە کراووە بۆیە هەر ڕۆژەو لەگەڵ کەسێکە

ئەویش بە توڕەیەوە وتی

لەیل بە ترسەوە وەستابوو

جیمین- جوان قسەبکە خوێڕی لەسەرەتاوە
دەنگم نەکرد بۆیە بێدەنگبە



جۆنکووک بەهۆی توڕەیەوە دەستی لەسەر کەمەریەوە دانابوو
وە دەستەکەی تری لەسەر نێوچەوانی دانابوو


جۆنکووک- هەفتەیەکی تر هاوسەرگیری لەگەڵ
لەیل ئەکەم 




جیمین- چی دەکەیت بۆ خۆ لەیلم نەدۆزیوەتەوە
بیدەم بە تۆ

بەتوڕەی وتی


جۆنکووک- ئەگەر نەیدەیت بەمن بەدەستەکانی
خۆم ئەینێژم

جیمین- تۆ هەڕەشە لەمن ئەکەیت

جۆنکووک- بابڵێین بەهەڕەشە حیسابی بکەیت
چی دەکەیت


هەردووکیان  بەتوڕەی بەرەوو ڕووی یەک وەستابوون


لەیل- کاکە بەسە تکایە

بەتکاوە وتی

جیمین - بڕۆ ژوورەکەت لە خوارەووە نەتبینم

بە هاوارەوە وتی

لەیل لەگەڵ هاوارە بەهێزەکەی جیمین دەستی لەسەر
گوێیەکانی دانا بەخێرای چووە سەرەووە





تایهۆنگ- هێورببنەوە ئەو کچە ئەترسێت



جۆنکووک- ئەوەی وتم هاوسەرگیری لەگەڵ لەیل ئەکەم


جیمین-کوڕم لەخۆت بێزاری هاااااا

وتی و هێقەی جلەکەی جۆنکووکی گرت

جۆنکووک- وەک پیاو هاتووم ئەڵێم خۆشمدەوێت
کەواتە ناڕازی مەبە

جیمین- ئەی چی لەو نەفرەتیانە ئەکەیت
کەکاتت لەگەڵ بەسەر بردوون هااا



جۆنکووک- وابزانم ڕابردووم نابێتە کێشە بۆ داهاتووم













هیوادارم بەدڵتانبێت ڤۆت و کۆمێنت لەیاد مەکەن
بیخەنەلیستەکانتانەوە وە بۆهاوڕێکانتانی بنێرن

------------------------------------






















'ڕەشەبا|JK|حيث تعيش القصص. اكتشف الآن