𝙿𝙰𝚁𝚃 21

259 91 42
                                    

وەک رێزێک لە ماندوو بوونم پێش
خوێندەوە ڤۆت بکەن
・゚˚ ୨୧ ˚・゚
.
.
.
.
.





تا لەناکاو جییۆل باوەشی لە تایهیۆنگدا و هەردوو قاچی لە کەمەری ئالاند ن/تی لەژێر لێوی نەفرەتی کرد تایهیۆنگ بە خێرایی ئەوی لە خۆی دوورخستەوە

تایهیۆنگ: چی دەکەیت جییۆل
«بە توڕەیی وتی»

جییۆل: بۆچی توڕە دەبیت من بیرم کرد بوویت تای

تایهیۆنگ: هەرچییک بێت بوێری ئەوە نەکەیت جارێکی تر بەم شێوەیە
لێم نزیک بیتەوە بە تایبەتی لەبەردەم هاوسەرەکەم
«بە جدی وتی جییۆل سەیرکردنێکی پر ڕقی بە ن/تی بەخشی دواتر تایهیۆنگ دەستی ن/تی گرت و بەدوای خۆی بردی بۆ ژوورەوە و دەرگاکەی داخست بەشەکەتی قاتەکەی بەری داکەند و هەندێک قۆپچەی قەمیسەکەی کردەوە و لەسەر سیستەمەکە پاڵکەوت»

تایهیۆنگ: تۆ هەر لەوێ دەوەستیت؟
«پرسی کاتێک تێبینی کرد کە ن/تی هەر لە شوێنی خۆی وەستاوە»

ن/ت: تۆ دەتوانی بخەویت من جلەکانمان ڕێک دەخەم

تایهیۆنگ: چ پێویست دەکات تۆ خۆت ماندوو بکەیت خزمەتکارەکان ئەوە دەکەن

ن/ت: نەخێر من خۆم ڕێکیان دەخەم هەر خۆی من زۆر خەوتووم پێویستم بە پشوو نییە تۆ دەتوانی بخەویت 
«تایهیۆنگ تەنها سەری جوڵاند و ن/تیش دەستی کرد بە ڕێک خستنی شتەکان»

کاتی نانخواردنی ئێوارە هەموویان لەسەر خوان دانیشتبوون و خەریکی نانخواردن بوو تەواوی کاتە جییۆل بە ڕقەوە سەیری ن/تی دەکرد کە ئەوەش ن/تی زۆر بێزار کردبوو بەڵام بێدەنگ بوو

جونگکوک: گەشتەکان چۆن بوو
«بە زەردەخەنەوە پرسی»

تایهیۆنگ: ناواز بوو
«کاتێک سەیر کردنێکی کورتی بە ن/تی بەخشی»

ب.کیم: پێویستە لە بەیانیەوە بگەرێتەوە بۆ کۆمپانیا

تایهیۆنگ: بێگومان

ب.کیم: ئەم چەند ڕۆژە جونگکوک تەمباڵ بووە لە کارەکانی
«جونگکوک بە نازانی سەیری کرد و پشتە ملی خواردن»

جونگکوک: مامە چاوەڕێی ئەوەم لێ نەدەکردی
«بە بێ بەواڕی وتی ئەوان بەم شێوەیە بەردەوام بوون دواتر لە هۆلەکە دانیشتن و خەریکی قسەکردن بوو تا جونگکوک هەڵسایەوە»

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: 5 days ago ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

خانمی کیم [𝙺𝚃𝙷]Where stories live. Discover now