𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 4 » مرواریے

1.3K 207 43
                                    







..♪.♡︎.♪..






jeon jungkook"



ئەوم لەسەر سیستەمەکە دانا
هەستم دەکرد کە چەند شەرم دەکات
ئاهــے نەفرەت نازانم دەبێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەم

"دەتوانی خۆت بگۆڕیت"
بە هێمنی و ساردی وتم

"ها"
بە تێنەگەیشتنەوە وتی

ئاهـے ئەو بەردەوام بۆ هەموو شتێک دەڵێت ها دەبێت وشەکانم دووبارە بکەمەوە

"تێنەگەشتیت ؟"
وتم کاتێک لەبەردەمی وەستابووم

وەک و پشیلەیەکی بچوک لەسەر سیستەکەمە دانیشتوە

"بەڵێ، ببورە تێگەشتم "
بە هێمنی و شەرمەوە وتی

"بۆکوێ دەڕۆیت ؟ "
وتم کاتێک بە هێمنی هەستا
و ویستی بڕواتە گەرماوەکە

"خۆم دەگۆڕم ، ئەوەت پێوتم "
ئەو ئاوڕی دایەوە

"لێرە خۆت بگۆڕە"
بە ساردی وتم

" لـ لێرە ؟ بەڵام ..."
وتی کاتێک بەشەرمەوە سەری بەرەو خوارەوە برد

ئەو ناوی چی بوو !
ناویم بیر نایەتەوە ڕایا ؟ ڕایڵ ئاهـ چیبوو تەنها دەزانم
یەکەم بیتی ئاڕ بوو

"ناوت چیبوو ؟"
سەرم لار کردەوە بەتێنەگەیشتنەوا

سەری بەرزکردەوە وەک و ئەوەی بیەوێت بڵێت بۆچی
ناوی منت بیر نەماوە !

"ڕێن"
بە دەنگە ناسک و هێمنەکەی وتی

"من دەڕۆم ، دەتوانی پشوو بدەیت
خەریکە دەبێتە ئێوارە "
هەنگاوم نا بۆ چونە دەرەوە و وتم

دەرگاکەم داخست بەبێ ئەوەی بهێڵم هیچ شتێکی تر بڵێت ، نەدەبوایە بەو شێوەیە جێی بهێڵم
نەفرەت کێ لەیەکەم ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی
هاوسەرەکەی جێ دەهێڵێت بەڵام دەشمەوێت
لەوە ڕابێت هەست بە خراپی دەکەم بەڵام
باشترین هەوڵی خۆم دەدەم

ئەوەی حەزی پێبکات و ئاسودەی بکات بۆی دەکەم
ئەوەی بیەوێت پێی دەدەم، نازانم چی ڕوودەدات بەڵام نامەوێت کارێکی زۆر هەڵە بکەم

بە هێمنی ڕۆشتمە لای ئەو دوو خزمەتکارەی کە لە ڕاست و چەپی یەکێک لە ڕێڕەوەکان وەستابون

"فلۆرام بۆ بانگ بکە هەر ئێستا "
وەک و فەرمانێک وتم

کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now