شوێنی خاڵیت بووەتە مشتێک خوێن لەسەر دڵم.
"هێڵی چی هەڵەیە؟ لە کەسێک خۆت دەشاریتەوە؟"
جۆن پرسیاری کرد کاتێک ڕووخسارە شڵەژاوەکەی هێڵێ بینی"هیچ نییە...وابزانم ئێستا مامۆستاکەم لە نهۆمی خوارەوە بینی... نامەوێت سڵاوی لێ بکەم، بۆیە بە خێرایی هاتمە ئێرە."
هێلی بە دڵەڕاوکێوە وتی وەک ئەوە بوو نەک هەوڵی شاردنەوەی خۆی بدات هەوڵی شاردنەوەی هەموو شت بدات"بۆچی؟ "
جۆن دووبارە پرسیاری کرد."نازانم.. لەوانەیە بەهۆی نمرەکانی منەوە بێت."
هێلی پێکەنینێکی نائاسودەی کرد و وتی درۆ لەسەر ڕووی دەگەشایەوەچەند خولەکێک دواتر خواردنەکە هات و وە کە بینی چێشتلێنەرەکە ئەو خواردنانە پێشکەش دەکات کە حەزی لێیەتی بەهۆیەوە هێڵی زەردەخەنەی کرد. ئەوان دەستیان کرد بە خواردن و هێلی وەک ئەوە وایە کە کەوتبێتە خۆشەویستی خواردنەکان. وە جۆن تەنها تەماشای ئەوی دەکرد بە خۆشەویستییەوە چێژی لێ دەبینی بەڵام ساتی خۆشی هێلی بەهۆی ئاگادارکردنەوەی مۆبایلەکەیەوە لەناوچوو. ئەو بینی کە تەلەفۆنکەرەکە جین بوو، بۆیە تێگەیشت کە جین لە کۆتاییدا تێبینی کرد. دواتر هێلی ئیزنی وەرگرت و چوو بۆ نهۆمی خوارەوە. پێش ئەوەی بتوانێت بچێتە ژوورەکە، جین ڕایکێشا.
YOU ARE READING
غــەَزاِلــّیٓ ||𝓚.𝓢𝓙✔️
Romance{کـــۆتـــای هــاتــووە} خـۆ مـن ئـەهـلـی تـاوان نـەبـووم تـاوان تـاوانـی چـاوە غـەزالـیـەکـانـت بـوون لە چاوانت بۆم دەرکەوت هەر دوو دنیام قاوەین ، قاوەیی𖡰 هێڵی دەچێت بۆ یانەیەکی شەوانە پاش ئەوەی لەلایەن خۆشەویستە کوڕەکەیەوە دەشکێت ، پاشان دەکەوێتە...