بۆچی ئێمە باڵا پۆشین..!؟

145 41 41
                                    

من سارام هەفتەیەک پێش ئێستا تەمەنی یاساییم تەواو کرد ، من لە ئەندەنونیسیا دەژیم لە خێزانێکی موسوڵمانەوە هاتووم.

هەرچەندە خێزانەکەم ڕێگر بوون بەڵام دەستم کرد بە گواستنەوە بۆ شارێکی تر ، لەگەڵ سێ هاوڕێم کە غەیرە دین بوون.

ئێمە زۆر ڤیدیۆمان دەگرت و ژیانی ڕۆژانەمان دەکردە یادگاری.

خەریکی مۆبایلەکەم بووم ، بینیم ئێلای هاوژورم  پۆستی کردووە لە ئینستا ، ئەو زۆر چالاک و ئەکتیڤ بوو و فۆڵوەرسی زۆری هەبوو.

ڤیدیۆکە هی من بوو کە تازە قژمم بۆیە کردبوو ، ویستم هاوار بم و توڕەبم ، بەڵام وەستام کاتێک ئەم هەموو کۆمێنتەم بینی.

بەشێک لە کۆمێنتەکان پێک هاتبوون لە.

؛ئەم کچە زۆر جوانە ئایە سینگڵە.

؛نەفرەت ناوەوەی من دەسوتێنێ.

؛هێی ئێلا ئەم ناسکۆڵەیە ناوی چییە..!؟.

؛من ئەم کچەم دەوێ تەنانەت گەر هاوسەرداریش بێت.

کۆمێنتی کۆتایی سەرنجی ڕاکێشام ، ڕۆشتمە نێو ئەکاونتی کوڕەکە.

زۆر قۆز بوو پێدەچوو لە تەمەنی بیستەکان بێت.

ناوی "Ridwan_u"بوو

کەواتە ناوی ڕیدوانە..!؟

من بەبێ لەچک زۆر جوانم ..!؟ ، بەجۆرێک کوڕێکی بەمجۆرە قۆز دەیەوێت ژوانم لەگەڵ ببەستێ.

مۆبایلەکەم داخست سەیری خۆمم دەکرد لە ئاوێنەکەدا ، من زۆر جوان بووم قژێکی زەردی شەپۆلی پێستێکی سپی جەستەیەکی ڕێک.

تەنانەت من بۆچی باڵا پۆشم..!؟ 

لەو کاتەوەی لەدایکبووم ، فێرکرام پێویستە باڵا پۆش بم ، کەس پێی نەوتوم بۆچی ..!؟

فزوڵیم کرد و ڕۆشتمە لای ئێلا.

"ئێلا ژمارەی ئەو کوڕەت لایە ڕیدوان"

هەر سێ هاوژوورەکەم دەنگی 'ئۆو'یان دروست کرد.

ئێلا هاتە پێشەوە و دەستی لە ملم ئاڵاند.

"لامە لامە ، چییە نەکا ئاشق بوبی"

"ئاشقی چی کچێ ، تەنیا وتم تاقی دەکەمەوە"

سۆفیا کە کچێکی ئەمریکی بوو قسەی کرد.

"من لە یەکەم ڕۆژی سەرەتایی دەستم کرد بە ژوان بەستن تاوەکو ئەو تەمەنەی ئێستام ، تەنانەت بەجوانی بیرم نایەت چەند دانە بوون"

ڕوخسارێکی قێزەونم دروست کرد ، ئەم کچانە چۆن ئەم هەموو کوڕە تاقی دەکەنەوە.

بۆ بەیانیەکەی ویستم حیجابەکەم بپۆشم ، بەڵام ئێلا خێرا منی وەستاند.

"هێی گەمژە ، ڕیدوان نازانێت تۆ باڵا پۆشی ئەو لەسەر ئاینی مەسیحیە"

لەچکەکەی دەستم شل بوویەوە ، هەستێکم بۆ دروست بوو کە دەمەوێ بەو جۆرە بڕۆم کە ڕیدوان دەیەوێت.

حەڕامی تێکدەر ؛ ئایە کاتێک ئیسلام شتی ترسناک قەدەغە دەکات بۆ چاکەی ئێمەیە..!؟Where stories live. Discover now