وێنەی پڕۆفایل ، پۆست

77 32 23
                                    

نالا بەنێو ئەپی pinterest ـدا دەڕۆشت بۆ دۆزینەوەی وێنەیەکی جوان بۆ سەر پڕۆفایلی ئینستاکەی.

نالا کچێکی حیجاب و نوێژ کەر بوو،

لەناکاو چاوەکانی لەسەر وێنەیەک قوفڵ بوو ، کچێک بوو کە جەستە و سینگی بەدەرەوە بوو ، ئەو بیری نەکردەوە ئایە ئەوە حەڕامە یان نا، ڕاستەوخۆ سەیڤی کرد و خستیە سەر پڕۆفایلەکەی.

نیوەی شەو نالا خەوتبوو.

هەردوو فریشتەی چاکە و خراپە "تۆمارکەرانی بەڕێز" هاتنە دەنگ.

فریشتەی نوسەری چاکە؛ ئایە وێنەکەی لا نەدا..!؟

فریشتەی نوسەری خراپە؛ نەخێر بەداخەوە.

فریشتەی نوسەری چاکە؛ چەند کەس وڕوژا..!؟

فریشتەی نوسەری خراپە؛ سێ کەس.

فریشتەی نوسەری چاکە؛ ٲستغفراللە.

فریشتەی نوسەری خراپە دەستی کرد بە تۆمارکردنی تاوانەکانی.

-ئەگەری گومڕاکردنی کەسانی دیکە.

-بڵاوکردنەوەی نەشیاو.

-پێشێلکردنی بنەماکانی حەیا.

........................................................................

ئەبیگایل ماوەیەک بوو سەرسامی وێنەیەکی جێنلیسا بوو کە فۆتۆشۆپ بوو ، سەبارەت بە هاوڕەگەزبازی.

لە وێنەکەدا جێنلیسا یەکتریان ماچ دەکرد ، ئەبیگایل کچێکی دیاری سۆشیاڵ میدیابوو.

هەرچەندە دودڵ بوو بەڵام لە کۆتاییدا دەستی لەسەر دووگمەی پۆست کردن دانا.

بۆ بەیانیەکەی بە ئاسایی ڕۆشتە دەرەوە بەرەو زانکۆکەی بەڕێ کەوت.

لەناکاو ڕێی پێ گیرا ، کچێک بوو بازنێکی هاوڕەگەزبازی لە دەست بوو.

کچەکە؛ تۆ دوێنێ پشتگیری هاوڕەگەزبازیت کرد ، ئیتر دودڵ نیم لە داوا کردنی خۆشەویستی لێت.

ئەبیگایل بەخێرایی دەستی کشاندەوە.

ئەبیگایل؛ سنووری خۆت بزانە ، گەمژە.

لەوێ ڕۆشت ، دوای کاتژمێرێک لە دەستشۆری زانکۆ بوو.

لەناکاو کەمەری گیرا لەلایەن کەسێکەوە.

ئاوڕی دایەوە کچێکی جەستە زەبەلاح بوو.

کچەکە؛ ئەبیگایل من زۆر لەمێژە چاوەڕێی ئەوە بووم پشتگیری هاوڕەگەزبازی بکەیت.

ئەبیگایل؛ هێی ، من کەی ئەوەم کردووە ..!؟ ،بۆچی ئەمڕۆ هەمووتان شێت بوونە.

کچەکە؛ من ناوم هارپەرە ، ماوەی دوو ساڵە سەرسامی تۆم لەم زانکۆیە هەمیشە چاودێری تۆ دەکەم.

هارپەر کەسێکی کوڕانە بوو ، ویستی دەستدرێژی بکاتە سەر ئەبیگایل.

ئەبیگایل؛ تۆ کوڕی..!؟ بە نەفرەت بیت کچ دەستدرێژی دەکاتە سەر کچ.

بەهەر جۆرێک بێت ئەبیگایل خۆی ڕزگار کرد.

بیری کردەوە بۆچی هەموویان پێی دەڵێن پشتگیری هاوڕەگەزبازی دەکات..!؟.

سەیری ئەکاونتەکەی کرد ، وە وێنەی جێنلیسای بینی ، بە گریانەوە پۆستەکەی سڕیەوە.

فۆتۆشۆپێک بەمجۆرە زیانی هەبوو بۆ ئەو ، چی سەبارەت بە جێنلیسا..!؟.

........................................................................

شەهرزاد کچێکی ئێرانی بوو ، زۆر بێزار بوو لە یاساکانی وڵاتەکەی ، بۆیە ئەکاونتێکی فەیسبوکی دانا ، وێنەی نەشیاوی خستە سەر ئەکاونتەکەی.

ڕۆژانە ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاوی پۆست دەکرد.

ڕۆژێک کە خەریکی گەڕان بوو بەنێو ڤیدیۆ نەشیاوەکاندا نامەیەکی بۆ هات لەلایەن نەناسراوێک.

پەیامەکە.

نەناسراو: من وێنەی تۆم دەست کەوت
-وێنەی شەهرزاد-

بینینی وێنەی خۆی لە دەستی کەسێکی تر شەهرزادی شۆک کرد. دەستەکانی بە لەرزەوە لەسەر کیبۆڕدەکە جوڵەیان دەکرد.

شەهرزاد: بە نەفرەت بیت تۆ کێی گەمژەی ز*ڵ.

نەناسراو: جنێودان کارێکی باش نییە خانمی بچوک نازانیت بە پۆست کردنی وێنەکەت چیت بەسەردێ..!؟.

شەهرزاد لە ترسا مۆبایلەکەی لەدەست کەوت ، نەیدەزانی چی بکات.

شەهرزاد: تکایە چیت بۆ بکەم تاوەکو پۆستی نەکەی..!؟.

نەناسراو: خۆت بکوژە.

شەهرزاد بۆ جاری دووەم مۆبایلەکەی لەدەست کەوت ، کێیە بەمجۆرە ڕقی لێیەتی..!؟

خۆی بکوژێ ، یان ئابڕووی لەکەدار بێ..!؟

ماوەی سێ ڕۆژ بوو بەردەوام لە نەناسراوەکە دەپاڕایەوە مەرجێکی تری بۆ دانێ بەڵام نەبوو ، ئەم نەناسراوە ، ئەسڵەن ئەوەندە ڕق لە دڵبوو ، کامێڕاکەی هاک کرد ، بینەری دوا ساتەکانی ژیانی بوو کە چۆن قاچەکانی لە هەوادا دەجوڵان.

........................................................................

پێغەمبەر محمد (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:

هەرکەسێک لە ئێوە خراپەیەک ببینێت، با بە دەستی بیگۆڕێت [بە کردار]  ئەگەر نەیتوانی ئەوا بە زمانی [بە قسەکردن لەسەری] و ئەگەر نەیتوانی، ئەوا بە دڵی خۆی [بە ڕق لێبوونەوە و هەستکردن بەوەی کە هەڵەیە] وە ئەوەش لاوازترینی ئیمانە." 

سورة الحجرات (49:11): "يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِّن قَوْمٍ عَسَىٰ أَن يَكُونُوا خَيْرًا مِّنْهُمْ"

سورة الإسراء (17:32): "وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا ۖ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا"

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 16, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

حەڕامی تێکدەر ؛ ئایە کاتێک ئیسلام شتی ترسناک قەدەغە دەکات بۆ چاکەی ئێمەیە..!؟Where stories live. Discover now