part1

465 60 211
                                    

Pov mila

بەڕێوبەر: ناسکۆڵە ناوت چیە و تەمەنت چەندە.
میلا: ناوم میلا ئەلێکسیڤ تەمەنم 17ساڵە.
(بە بێزاری وتی )
بەڕێوبەر: باشە تۆ لە کڵاسی Aیت.
میلا: باشە سوپاس .
میلا: بەڕێکەوتم بەرەو کڵاسەکەم ئای خوایە بۆچی بەو جۆرە سەیرم دەکەن ڕقم لەوەیە ڕۆشتمە ناو کڵاسەکەم تا مامۆستا هات .

end pov

مامۆستا: فەرموو خۆت بناسێنە.
میلا : سڵاو من میلا ئەلێکسیڤ خۆشحاڵبووم.
مامۆستا: ئەتوانیت دابنیشت .
لە شوێنێک دانیشتم تا وانەکە تەواو بوو .
ڕۆشتم بۆ کافێکە وە هەندێک کوڕ دانیشتبووین بە پیسی سەیریان دەکردم فەرامۆشم کرد زەنگ لێییا بەڕێکەوتم بۆ کڵاسەکەم ئای خوایە ئەوە چی ڕوویدا قاچم بەر سەتڵێک کەوت کە پاککەرەوەکە بەکاری دەهێنا وە ڕژا بەسەر کوڕێک.

کوڕەکە: ئەوە تۆ کوێریت بۆچی وادەکەیت .
میلا: ببورە بە ئەنقەست نەبوو .
کوڕەکە: ببورەی چی هەموو گیانمت پیس کرد .
میلا: چاکەتەکەت بهێنە با پاکی کەمەوە .
کوڕەکە: بگرە دەی .
میلا: ئەوە تۆ چیت کرد .
ئای خوایە ئەو ئاوە قێزەونەی کرد بە مندا .
کوڕەکە: تۆڵە بە تۆڵە قازانجی زۆرە .
فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە من چیم کردبو ئەوە بەهەڵە ڕوویدا بەپەلە ڕۆشتم جانتاکەم هێنا و گەڕامەوە دیسان لە ماڵەوەش دەمەقاڵێی دایک و باوکمە ڕۆشتمە ژورەکەم خۆم پاککردەوە وە خەوتم .

میلا کچێکی دڵباش و گرینۆک و کیوت وە قەت دڵی بەرامبە ناشکێنێ وە زۆر تێکەڵ نابێت وە ترسنۆکە وە لە بنەماڵەی ئەلێکسیڤە باوکی ڕوسیە وە دایکی کۆریە وە تاقانەیە و هیچ هاوڕێیەکی نیە وە ئە کچێکی لێو سور وە شێوازی لێوی دڵیە وە لوتێکی بچووک وە پێستێکی سپی و سافی هەیە وە قژێکی قاوەی نەرمی هەیە وە چاوەکانی میلا وەک دەریاچە فراوانەکانی سیبریا شین بوون .

Pov mila

خەبەرم بویەوە وە ڕۆشتمە خوارەوە بۆ سەر مێزی نانخواردن دایک و باوکم زۆر باشن لەگەڵم بەڵام هەمیشە دەمەقاڵێ دەکەن .
میلا:ئێوارە باش .
{خاتوو ئەلێکسیڤ=خ ئەلێکسیڤ}.
{بەڕێز ئەلێکسیڤ =ب.ئەلێکسیڤ}.

خ .ئەلێکسیڤ ب.ئەلێکسیڤ: ئێوارەی تۆش باش.
خ.ئەلێکسیڤ: ئەمڕۆت چۆن بوو .
میلا: باش بوو خراپ نەبوو .
دوای نان خواردن .
میلا: ئەرێ باوکە قوتابخانەکەی کەم هیچ کێشەیەکی نەبوو بۆچی منت ناردە ئەم قوتابخانەیە .
ب.ئەلێکسیڤ: چونکە ئەوێ بەکەڵک نەدەهات وە لە تۆ نە دەوەشایەوە .
میلا: باشە من دەچمە ژورەکەم شەوتان شاد .
ڕۆشتم هەندێک وانەم خوێند وە خەوتم .
بەیانی بە دەنگی ئەلەرمەکە بە خەبەر هاتم . گارماوێکم کرد و جلێکم پۆشی و ڕۆشتمە خوارەوە .

end pov

میلا: بەیانی باش .
خ.ئەلێکسیڤ ب.ئەلێکسیڤ: بەیانی تۆش باش .
میلا: من برسیم نیە خواتان لەگەڵ ڕۆشتم بۆ  قوتابخانە.
ئەو کوڕەی دوێنێم بینی بە زەردەخەنەی لارەوە سەیری کردم
دڵم پڕبوو ڕۆشتمە کڵاسەکەم وانەکانم خوێند گوێم لە مایکی قوتابخانە بوو کەوتە کارکردن
؟؟؟: میلا زۆر گەمژەیە دوێنێ تەنها قسەم لەگەڵ کرد دەستی کرد بە گریان .
(بە دەنگێکی گاڵتە جاڕی وای وت).
هەموان بە میلا پێدەکەنیت
ڕۆشتم بەرەو دەستشۆرەکە و دەستم کرد بە گریان خۆ من هیچ شتێكی هەڵەم بەرامبەر نەکرد خۆم ئارام کردەوە و ڕۆشتمە کڵاسەکەم هەموان پستە پستیان بوو .
کوڕێک: ئۆی خوایە کیم تایهۆنگ توشی تۆ بوە وازت لێ ناهێنێ.
بە نەزانییەوە سەیرم کرد
میلا:ئەو کێیە .
کوڕەکە: نەکات بڵێی نایناسم،ئەو کوڕی یەکێکە لە هەرە بەناوبانگترین پیاوەکانی کۆریا وە باوکی خاوەنی ئەم قوتابخانەیە وە چەندین قوتابخانەیکە وە چەندین کۆمپانیا و چەندین لقی کە لە دەرەوەی وڵات وە زۆر شتی تریش .
سەرم سوڕما ئێمە دەوڵەمەندین بەڵام بەو ڕادەیەش نا
کاتی ڕۆشتنەوە بوو گەڕامەوە ماڵەوە وە وانەم خوێد و شتێکم خوارد و خەوتم .

تێپەڕاندنی یەک هەفتە
میلا: یەک هەفتەیە ئەو کوڕە بێڕێزە سوکایەتی بە من دەکات وە بێزارم دەکات وە قوتابیەکانیش تەنها پێدەکەنن دونیا زۆر گۆڕاوە کەس هاوکاری کەس ناکات .
______________________________________
ئەمەش یەکەم چیرۆکم هیوادارم بە دڵتان بێت🖤

کوڕە بێ ڕێزەکەTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon