part6

199 44 17
                                    

تایهۆنگ/ئۆ بۆچی ئاگاداری بەردەمی خۆت نابی کچە بێ ڕەوشتەکە،تۆی بێ کەڵک ماچت گۆڕیەوە لەگەڵ من کەواتە بۆچی نکۆڵی لێ دەکەیت.
دڵم پڕبوو
میلا/ئەوە بەهەڵە ڕویدا تێدەگەیت تۆ بەزۆر ماچی منت کرد ،وازم لێ بهێنە من هیچ شتێکم نەکردوە
تایهۆنگ/بەڵام تۆ ماچت گۆڕیەوە لەگەڵ من ئیتر بۆچی بەزۆری بوو ،تۆ تەنها دایک و باوکت سەرشۆڕ دەکەیت.
میلا/بەسە وازم لێ بهێنە من هیچ شتێکم نەکردوە نەفرەت لەمن ئەزانم من بێکەڵکم
تایهۆنگ/وازهێنانی چی هێشتا ماوە ،ئۆ باشە کە خۆشت دەزانی بێکەڵکیت .
ڕۆشتم بۆ کڵاسەکەم ئەوو ڕاستت دەکات من بێکەڵکم و تەنها سەرشۆڕیم بۆ باوکم کەواتە با بونم نەبێت،وانەکان تەواو بون و بەرە بەرە قوتابیەکان دەڕۆشتنەوە منیش بەڕێکەوتم بۆ سەرەوەی قوتابخانەکە من کەسێکی گەمژەی هیچم ئیتر بۆچی بژیم تۆ لە هەستی من تێناگەیت بیهێنە پێش چاوت قوتابخانەیەکی گەورە هەمووی سوکایەتیت پێ بکات و بە بێ ئابڕوو ناوت بەن و هەواڵی درۆت لەسەر بڵاو بکەنەوە و هەر ڕۆژەو سوکایەتیەکی کەو ئابڕوو چونێکی کە بە هیچ هۆکارێک و دایک و باوکت بە گومان بن لێت و باوەڕت پێ نەکەن و بە بێڕەوشت و بێ کەڵک ناوت بەن بەسە منیش مافی ژیانم هەیە بەڵام تازە ئەوشتانە سوودیان نیە،هەست ئەکەم سەر ڕوومەتم دەسوتێت ئەویش بەهۆی گریانەوە چاوەکانم بە ڕادەی دۆزەخ ئازاری هەیە. ڕۆشتمە سەر قەراغەکە ئیتر کۆتایی بە هەموو شتێ دێنم بەو هەموو ئازارە با چیتر دایک و باوکم شەرمەزار نەکەم کۆتا فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە و چاوم داخست و ویستم خۆم هەڵبەمە خوارەوە بەڵام کەسێک گرتمی سەیرم کرد ئەوە ماریا بوو.
ماریا/ئەوە تۆ شێت بویت هاا دەتویست خۆت بکوژیت.
میلا/بۆچی ڕێگەت نەدا بمرم من تەنها بێکەڵکێکم و مایەی سەر شۆڕیم بۆ دایک و باوکم.
ماریا/نەخێر تۆ بەهێزیت هیچ کەسێک شایەنی ئەوە نیە خۆتی بۆ بکوژیت تێدەگەیت.
من وەڵامم نەدایەوە .
ماریا/وتم تێدەگەیت.
میلا/بەڵێ.
ماریا/دەی بڕۆوە ماڵەوە با ماڵەوەت خەمیان نەبێت.
میلا/ یەکێک نەزانێ زۆری گرنگی پێ ئەیەن،سپاس.
ماریا/شایەنی نیە و جارێکی کە ئەوە دووبارە نەکەیتەوە.
میلا/هەوڵدەدەم.
ماریا/هەوڵ دەدەم نا دەبێ بڵێیت بەڵێ باش.
میلا/بەڵێ باش،دڵت ئاوی خواردەوە.
ماریا/بەڵێ هەر زۆریش، دەی بڕۆ بای.
میلا/بای.
بەڕێکەوتم بۆ ماڵەوە ڕۆشتمە ژورەوە
ب.ئەلێکسیڤ/لە کوێ بویت ها.
میلا/لە قوتابخانە.
ب.ئەلێکسیڤ/ئەمکاتە و قوتابخانە.
ئەبێ درۆیەک بکەم.
میلا/ئ ئێ وانەیەکی زیادەمان خوێند.
ب.ئەلێکسیڤ/هم باشە.
ڕۆشتمە سەرەوە و خۆم گۆڕی برسیم بوو بەڵام هیچ ناخۆم وانەکانم خوێند و خەوتم .
بەیانی...

___________________________________________
پاڕتی شەش

کوڕە بێ ڕێزەکەWhere stories live. Discover now