Part 10

573 72 19
                                    

.














دووای گفتووگۆیەکی زۆر ئێستا راکیل و سۆفیا لە پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکەن  وە باوکی راکیل و جیمینیش لە پێشەوەن سەیری ئەو دووپیاوەی پێشەوەیان دەکرد کە قسەیان دەکرد
نەم دەزانی ئینگلیزیەکەی باوکم ئەوەندە پاراوە »

« همم لە تۆ باشتر قسەدەکا وابزانم »
سەری بە شانی راکیل دادا بەڵام زوو سەری بڵند کردەوە کا جیمین شتێکی وتو لە ئاوێنە بچووکەکە سەیری دواوەی کرد

« گوێم لێبوو کچەکان دەچنە ئاهەنگی کەنار دەریا وە تۆ دەیان بەیت بۆیە وتم چوونکە خەریکین لە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ نزیک دەبینەوە پێم باشە زیاتر زەختیان لەسەر بکەنەوە بۆ ئەوەی بخوێنن »

« ئاهەنگ لە کەنار دەریا
بۆچی ئاگادارنیم !»
جیمین سەیرێکی سۆفیا و راکیلی کرد

« مەبەستمان باوکی سۆفیا بوو ئێمە مامۆستا »
راکیل بەخێرای دەی ویست شتەکان روونبکاتەوە

« وە هەروەها ئێمە ئەمرۆ پلانمان دانا کە دەهاتمە ماڵەوە پرسم پێدەکردن باوکە »
سۆفیا سەری بەبەڵێ دەجوڵاند بۆ قسەکانی راکیل کە شوێنی باورپێکردن بوون بەڵام باوکی سۆفیا بیانبات لەوانەیە بیان بات بەڵام سۆفیا داوای لێناکات

سەرەتا سۆفیایان دابەزاند پاشان جیمین
راکیل سەیری بینایە بەرزەکەی دەکرد ئەوە ئەو شوێنەیە هاورێکەی تێدا کوونبر کرا پێکەنی و وێنەیەکی بیناکەی گرت

« باوکە ئەو هۆتێلە چۆن دەردەکەوێ »

« هۆتێلەکی هەرزانە لەوانەیی لەوێ بمێنێتەوە چونکە بەتەنیایە وە لەوانەشە رۆژێک بگەرێتەوە وڵاتی خۆی بۆیە خانووی نییە »
راکیل سەری بە ئەرێنی لەقاند لە بەرامبەر قسەکانی باوکی

« ئا بیرم هاتەوە قەینا لەگەڵ راکیل و باوکی برۆم ئەوە وەک و کۆتا چوونەدەرەوە دادەنێین لە قوتابخانە دەست دەکەین بە مراجەعەی بابەتەکان وە لەگەڵ مامۆستاکان دەبین »

« باشە کچم خۆشی لێببینن »
سەیرێکی کچەکەی کرد و پێکەنی بەرووی دا پاشان بە میهرەبانی چوونە دەرەوەکەی کچەکەی قبووڵ کرد







______________________


کاژمێر ٨:٠٠ سۆفیا لەسەر قەنەفەکان دانیشتووە چاوەرێیە راکیل بێت پاشان چارەیەک بدۆزنەوە

پانتۆڵێکی شینی تەسکی لەبەرە لەگەڵ تۆپێکی سەرەوە بەرەنگی رەش وە شانەکانیشی یەکتاڵی پانن چاکەتێکیش لەگەڵ خۆی دەهێنێ ئەگەر جەوەکە ساردی کرد لەبەری بکات

My flirt teacher (p.jm)✔️Where stories live. Discover now