یاری بۆسانگ ♡

133 16 1.1K
                                    

pov bosang

بەهێواشی چاوەکانم کردەوە کاتێک
خۆرەکە زۆر بێزاری دەکردم

ئازارێکی زۆر لە جەستەم پەیدابوو
کاتێک ویستم هەڵسمەوە

بیرم هاتەوە کە لەسەر سۆفاکە خەوتووم

ئەو نەفرەتیە ڕێگەی نەدا بڕۆمە ژوورەکەی

ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرینگە بۆ باوکم

وەزیری ناوەخۆی ڕووسیا سەردانمان دەکات
بێگومان باوکم پێشوازیەکی گەرمی لێدەکات
هەر لە فڕۆکەخانەوە تاکو دەڕواتەوە

هەر بۆیە ئاهەنگێکی گەورە ڕێکخراوە بە بۆنەی
دەست نیشانکردنی جێگرەوەی
باڵیۆزی فەرمی بەرگری نیشتمانی ڕووسیا

واتا باوکم،جێگرەوەی بۆ دیاری دەکەن

وە نۆژەنکردنەوەی کۆنسۆڵ خانەی فەرمی ڕووسیا
لە کوریای باشوور

بێگومان ئێمە هاوکاریەکی گەورەی کۆنسۆڵ خانەکەمان
کرد بۆ نۆژەنکردنەوەکەی
بێگومان سەرۆکی وڵات هاوکاری کردین و
ڕازی بوونی خۆی ڕاگەیاند

بەهەرحاڵ ئەمڕۆ پلانێکی زۆر گەورەم هەیە

هۆشم هاتەوە کاتێک گوێم لە زەنگی مۆبەکە بوو

باوکمە
نەفرەتی لەوانەیە زانیبێتی کە لە ئەمشەو لەماڵ نەبووم

.
.
.
.
.
.
.

pov jongkook

بەهۆی دەنگە دەنگ و  تیشکی خۆرەکەوە
خەبەرم بوویەوە

بیرم کەوتەوە کە سانگ لە ماڵەکەم خەوت
دوێنێ شەو

بۆیە ڕۆشتمە خوارەوە
بینیم موبەکەی لەپێش خۆی داناوە
و
دەستی بە سەریەوە گرتووە

(تۆ کەسێکی ئاسایی نیت تاکو لەهەر شوێنێک ویست بمێنیتەوە، بۆسانگ، باش گوێم بۆ بگرە
ئەمجارە تۆ دەکوژم
بزانم فەرمانەکانی من و یاسای ماڵەکەمت پشتگوێ خستووە،دوای ئاهەنگەکە دوو قسە دەکەین)

(نەفرەت لە خۆت و یاسای ماڵەکەت و فەرمانەکانت)
سانگ وتی دوای ئەوەی مۆبەکەی بەسەر پیاوەکەدا داخستەوە

هەستم کرد کە دەگریت

(سانگ؟)
بەهێواشی ناویم هێنا

(هێی،وابزانم خەبەرم کردیتەوە داوای لێبووردن دەکەم
هەر خۆی ئێستا پێویست دەکات بڕۆم
بمبوورە،دوێنێ شەو هەراسانم کردیت
نەدەبوایە زۆریت لێبکەم تاکو لێرە بمێنمەوە
دووبارە بمبوورە)
وتی کاتێک مۆبەکەی جانتاکەی هەڵگرت
وە دەیویست بڕوات

 I'm fighting for your love /[ jk ]♡Where stories live. Discover now