Chapter 1🩸

387 53 3
                                    









پۆڤ نت :

بەیانیەکی تازە .. وەک هەموو رۆژەکانی دیکە لەخەو هەستام گەرماو و رۆتینم کرد .. رۆشتمە خوارەوە و بەیانی باشم لە ئەندامانی خێزانەکەم کرد و نانمان خوارد .

End pov .

نت خەریکی شوشتنی قاپەکان بوو دوایی رۆشتە لای خێزانەکەی
و دانیشت.
براکەی نت « هوانگ مین هیون » بە راکردن هاتە دەرەوە لە ژوورەکەی.
نت : چی رویداوە رۆحت بردم .
باوکم : شتێک بووە؟
مینهیون : باوکە ئەنجامەکان گەرانەوە خێرا سەیر کەن .!!
نت : بەرااااستت؟؟؟
مینهیون : بەڵێ خێراکە .
نت : باشە باشە « خەریکی لێدانی کۆد و شت بوو »
مینهیون لەگەڵی سەیری مۆبایلەکەی دەکرد : وااااهــ نتتت
پیرۆزەەە
باوکی : لە کوێ هاتەوە؟؟
مینهیون : لە سۆل ( سیئۆل - seol )
دایکی : واااا بەراستتت پیرۆزتبێ کچەکەم.
باوکی : بە دڵت نییە؟
نت : شتەکە ئەوە نییە بەڵام... نامەوێ لە ئێوە داببڕێم...
تکایە ئێوەش وەرنن.
باوکیئەوە ناگونجێ ئێمە بێین تۆ دەنێرمە سۆل بۆ خوێندن کچە جوانەکەم .
نت : بەڵام.....
دایکی : کچەکەم هەموو خەونی تۆ و ئێمەش ئەو کۆلێژەیە بۆچی
وادەکەیی.؟؟
نت : بەڵام من ناتوانم لە دووری ئێوەە « چاوەکانی پڕ ببو لە فرمێسک »
باوکی : کچەکەم منیش ئەوەم ناوێ بەڵام داهاتووت گرنگترە
تۆ بۆ ئەوە خوێندووتە تا لەسەر قاچەکانت بوەستی و سەربەرز بی .
نت : منیش حەزم لەوەیە بەڵام نابێ ئێوە بێن؟؟؟
باوکی : ناگونجێ کچەکەم تکایە بمانبورە .
نت : کێشە نییە .. بەڵام دەبێ بەڵێنم پێ بدەن زوو زوو سەردانم بکەن منیش زوو زوو دێم.
دایکی : بەڵێن بێ کچەکەم .
مینهیون : کەی دەرۆی؟
نت : نازانم جارێ بەروارەکە دیار نییە.



My Lovely Vampire 🧛 ♥️🩸 ~ HAN ~✔️ Where stories live. Discover now