20

661 106 107
                                    




ڤۆت و کۆمێنت.و فۆڵۆ لە بیر مەکەن دڵەکانم

شوگا و خێزانەکەی لە پێش دەرگای ماڵێ ئەثێنا وەستابوون چاوەڕێیان ئەکرد دەرگایان لێ بکرێتەوە دەرگاکە کرایەوە لە لایەن ئەثێناوە و باوکی ئەثێنا و دایکیشی لە پشتیەوە وەستابوون خاتوو مین و بەڕێز مین بە زەردەخەنەوە هاتنە ژوورەوە ئەثێنا پێشوازی لێیان کرد بە دەموچاوێكی زەردەخەنە و ناخێکی ڕووخاو

خاتوو مین ئەثێنای زۆر بە دڵ بوو هەموو ئەو پێوەرانەی تیا بوو کە بۆ شوگای دانابوو لە مێشکی خۆیا جلەکانی پۆشتە و مکیاجێکی کەم و خاتونانە ڕەفتاری ئەکرد بە مەبەست لێی نزیک بوەوە ماچی کرد و لە باوشی گرت تا بزانێ بۆنی خۆشە یان نا بەڵام بۆنی ئەثێنا زۆر سەرنج ڕاکێش بوو لەوە تێگەیشت کە بۆچی کوڕەکەی بەو جۆرە ئاڵودەیەتی


لە کۆتاییا ئەوو بەشە ناخۆشە بۆ ئەثێنا هاتە پێش کە خۆزگەی بە مردن ئەخواست لەو کاتەیا شوگا چەپکە گوڵێکی زۆر جوانی هێنابوو بۆی دایە دەستیەوە ویستی باوشی پیا کات بەڵام خۆی ڕێک خست و کەمێ خۆی پیاوانە دەرخست تەنها سڵاوی کرد


ئییتر هەموان ڕۆشتن دانیشتن وئەثێنا ڕۆشت قاوەکانی هێنا دووبارە دایکی شوگا زۆر بە سەرنجەوە لێی ئەڕوانی تا بزانێ یەکەم جار قاوە پێشکەش بە کێ ئەکا ئەثێناش قاوەکەی پێشکەس بەڕێز مین کرد لە سەرەتا خاتوو مین دڵنیا بوەوە کە کوڕەکەی کەسێکی هەڵەی هەڵنەبژاردوە و زوو ئەتوانێ لەگەڵ بوکەکەی بگونجێ چونکە هەم وەک خاتونێکی پێگەشتوو و تێگەشتوو هەڵسوکەوت ئەکا هەم زر بەڕێزە و ئەزانێ چۆن هەڵسوکەوت کا


ئییتر بە ئارامی و قسەی ئاسایی قاوەکانیان خواردەوە و بەدرێژای کاتەکە
ئەثێنا سەری داخستبوو و شوگاش یەک خولەک چاوی لەسەر ئەثێنا و جەستەی هەڵنەگرتبوو و قاوەکەشی زۆر بە دڵ بوو

ئیتر قاوەکان تەواو بوون هەموویان خواردیانەوە لێرەیا  خێزانی ئەثێنا تەنها بەڕوکەش زەردەخەنە لەسەر لێویان بوو لە ناخەوە تێکشکابوون وەلە خێزانی شوگا تەنها شوگا و دایکی دڵخۆش بوو باوکی شوگا هەستی بە شەرمەزاری ئەکرد بەڵام هەر چۆنێ بێ دەستی کرد بە قسە کردن

بەڕێز مین: ئحم ئحم(گەروی پاک کردەوە) بەڕێز کیم هاتنەکەمان ڕوون و ئاشکرایە بەو پێیەی پێمانت ڕاگەیەیاند کە کچەکەت ڕازیە بەم هاوسەرگیریە کەواتە با هەموو شتێ باس بکەین دەربارەی ئاهەنگ و ئەو شتانەی پێویستن( بە ڕێزەوە هەموو قسەکانی پێشکەش کرد)

بەڕێز پاڕک : بەڵێ بەڕێزتان جواتان فەروو با گەنجەکان بڕیاری ئەوە بدەن کەی ئاهەنگەکە بکرێ لە کۆتاییا ئاهەنگی ئەوانە نەک ئێمە( بە زەردەخەنەی ساختەوە)

The boy on the bridge ✔️Where stories live. Discover now