P̶-2

50 7 4
                                    


کی: بەڵێ ئەوە تەرماییە

تایهیۆنگ هەستایەوە و دوبارە سەیری ئافرەتە جل سپیەکەی کردەوە دواتریش سەرنجەکانی خستە سەر کی

تایهیۆنگ: بەڵام تارمای بۆ لێرەیە

کی: تۆ دەزانیت کە دەتوانیت لێرە گەشت بکەیت بۆ ڕابردوو

تایهیۆنگ: گەشتکردن بۆ ڕابردوو!

کی: بەڵێ، ئەتوانی گەشت بکەیت بۆ ڕابردوو جا ساڵێک پێش ئێستا بێت یان رۆژێک پێش ئێستا یان مانگێک پێش ئێستا

تایهیۆنگ: ئەوە چۆن دەکرێت؟!، من هەرگیز شتی وام نەبیستووە
گەشتکردن بۆ ڕابردوو چۆن شتی وا دەبێت؟

کی: ئەم قاوەخانەیە زۆر کۆنە تایهیۆنگ، دەتوانیت لەسەر ئەو کورسیە دابنیشیت کە تەرمایەکەی لەسەر دانیشتووە دوای ئەوەی قاوەکەت بۆ تێکرا دەتوانیت گەشت بکەیت بۆ داهاتوو، بۆ بینینی هەر کەسێک کە خۆت دەتەوێت بەڵام دەبێت ئەو کەسە پێشتر سەردانی قاوەخانەکەی کردبێت

تایهیۆنگ: کەوایە بۆیە ئێرە ناوی گەشتی کاتە یاخود چی؟

کی: بەڵێ هەر لە کۆنەوە ئەو ناوەی هەبووە، وە ئێرە بە گەشتی کات بەناوبانگە

تایهیۆنگ: سەیرە

کی: وایە

ئەلێنا: سڵاو

زەنگی دەرگاکە لێدرا و ئەلێنا هاتە ژوورەوە ئەو گارسۆنە
ماوەی 4 ساڵە لێرە کاردەکات

کی: بەخێربێیت

ئەلێنا: سوپاس، ئۆهـ بەڕێز تایهیۆنگیش لێرەیە

جانتاکەی لە شوێنەکەی دانا و چاکەتە درێژەکەی لەبەرکردەوە و هەڵیواسی بەدلەی کارکردنەکەی لەبەرکرد

تایهیۆنگ: ئەو بۆچی بەو شێوەیە بە فەرمی ناوی من دەهێنێت هەموو کات

ئەلێنا: چونکە من لەگەڵ هەموو کەسێک وام

لە دوورەوە ئەلێنا وەڵامی دایەوە لە جیاتی کی، ئەلێنا بە زەردەخەنەوە دەستی کرد بە کارکردن و داواکاریەکانی دەگەیاند قاوەخانەکە هەموو ڕۆژێک زۆر قەرەباڵغە سەڕەرای شوێنە کلاسیک و جوانەکەی، شیرینی و قاوەکانیشی زۆر بە تام و چێژبەخشن

تایهیۆنگ: بەڵام من بێگانە نیم

سەیری ئەلێنای کرد و ئەویش بە ڕویەکی خۆشەوە سەیری کرد
کە زەردەخەنە جوانەکەی لەسەر ڕوخساری بوو، ئەو هەموو کاتێک بەو شێوەیەیە

بە سەریدا زاڵبووین||▪︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora