Part 2

559 119 177
                                    





دوای یەک مانگ لە ون بونی شازادە جۆنگکووک  و شێواوی شار
لە کۆتاییدا پاشا و شازادەکانی تر و وەزیرەکان بڕیاریان دا
کە ئیتر دەست بکەنەوە بە کاروباری وڵات
کۆبونەوە شاھانەییەکان دەست پێبکەنەوە و ھۆڵەکان بکەنەوە







پاشا ٣ کوڕی گەنجی ھەبوو
شازادە جۆنگکووک کە کوڕە گەورەو جێنشینی بوو
تەمەنی ٢٢ ساڵ بوو
بە تینوی خوێن ناوی دەرکردبوو لەناو خەڵکی ، ھەموو کەسێک لێی دەترسا بەھۆی دڕندەیی و لەخۆباییەکەیەوە وە ئەو حەزە زۆرەی کە بۆ دەسەڵات ھەیبوو




دوو کوڕەکەیتری پاشا نێوانیان زۆر نەبو لەگەڵ جۆنگکووک
١٩ و ٢٠ ساڵ بوون ناویان
شازادە تایھیۆنگ ٢٠ ساڵان
شازادە جیمین ١٩ ساڵان
بەڵام تایھیۆنگ و جیمین لە دایکی جیاواز بوون و کوڕی شاژن نەبوون

تەنھا شازادە جۆنگکووک کوڕی شاژن بوو
بۆیە مافی جێنشینی تەنھا بۆ ئەو بوو













کاتی کۆبونەوە لە ھۆڵە گەورەکەی پاشا ھات ھەموو شازادەکان و وەزیرو سەرکردەکان کۆ بونەوە بۆ چارەسەری ئەو دۆخە


ھەموو خەڵکەکە بە دوو ڕیز وەستان ، پاشا و ٢ شازادەکەی ھاتنە ژورەوە


پاشا لەسەر تەختەکەی دانیشت و خەڵکەکە لە بەرامبەری وەستان








پاشا
" بەناوی پاشای واندالا دەمەوێ دەست بە کۆبونەوەی شاھانە بکەم
ھەموو کێشەکانی وڵات و خەڵکەکەم بە دڵێکی فراوانەوە گوێ لێ دەگرم بە پێی توانام چارەسەریان دەکەم ، ئێستا کێشەکان چین دەتوانن باسی بکەن "















شازادە تایھیۆنگ  ھاتە بەردەم پاشاو وتی
"خاوەنشکۆ لە ئێستادا گرینگترین شت ئەوەیە کە جێگرەوەیەک بۆئێوە دیاری بکەین ، دیار نیە کە شازادە جۆنگکووک  دەدۆزرێتەوە یان نا ،
ناتوانین شوێنی ئەو بە چۆڵێ بھێڵینەوە و شانشینی ئاراتا لەچاوەڕوانی بھێڵینەوە "





ھۆڵەکە پڕ بوو لە دەنگە دەنگ ، ھندێکیان دەیانگوت کە شازادە تایھیۆنگ  ڕاست دەکات ھەندێکیتریان دژی ئەوە بوون





MY OTHER FACE✔️Where stories live. Discover now