یۆنگی خۆی کرد بە ژووری پاشادا و شۆک بە بینی ھۆسۆک لەوێلێی نزیک بوویەوە لەکاتێکدا ھۆسۆک لەنزیک سیسەمەکەی پاشا وەستابوو بە ساردیەوە
ھۆسۆک
" تۆ ھێشتا زیندوی "پاشا
" تۆ کێی ، کوا پاسەوانەکان "ھۆسۆک تەنھا بە بێھێزیەوە لەژوور سەری وەستابوو و دەستەکانی بەخۆیدا شۆڕکردبویەوە ، بەڵام چاوەکانی سور بوون و ترسناک بوون لە توڕەیی
ھۆسۆک
" من کوڕەکەتم ، شازادە جۆنگکوکی خوێن ڕێژ ، شازادە جۆنگکوکی بێ بەزەیی "پاشا
" لەکۆتاییدا زانیم کەوا چیت بەسەرھاتوە ، ھەوڵی دۆزینەوەتم نەدا و ویستم بمری چونکە چیتر بەکەڵکم نایێی "ھۆسۆک کاتێ ددانەکانی لێک ئەخشاند
" نەفرەت لەتۆ کە منت کرد بە خوێنڕێژێکی بێ ھەست "پاشا
" ئای شازادە جۆنگکوک تۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی دەروونی بووی بۆمن ، بەڕاددەی سەدا سەد سەرکەوتو بووە "ھۆسۆک
" تۆ چی ئەڵێی تاقیکردنەوە ؟ "پاشا
" کاتێ شازادە جۆنگکوک لەدایک بوو ئەمەوسیت پاشایێکی جیاوازی لێ دروست بکەم ، بۆ ئەوە ڕاوێژم بە زاناکانی وانادالا کرد "ھۆسۆک
" چیە ئەزانی کۆتا ھەناسەکانتە ئەتەوێ دان بە تاوانەکانت دابنێی ؟ "پاشا کەمێ کۆکی و دواتر وتی
" من ئەزانم تۆ شازادە جۆنگکوکی لە جەستەی کەسێکیتر ، جادوگەرەکەتم دۆزیەوە ، ئەوکاتەی ئەوەم زانی سەدمە لێیدام و لەوکاتەوە لەسەر جێگا کەوتوم ، پێم وایە ئەو شتەی چەندین ساڵە ھەوڵی بۆ ئەدەم بەھەواداچوو ، بۆیە نەخۆشکەوتم لە خەمی ئەوە "
YOU ARE READING
MY OTHER FACE✔️
Historical Fictionشانشینێک بە شازادەیێکی گۆڕاوەوە Writer ✍️: lady__olivia بەرواری نوسین 30/1/2023 Start 17/1/2024 End 14/6/2024 ژانەر / خەیاڵی - مێژوویی - نھێنی - سیاسی - جەنگ یەکەم چیڕۆکی خەیاڵیم کە بەلامەوە بێ کەم و کوڕیترین چیڕۆکە نوسیبێتم چیڕۆکێکی تەواو قوڵ و...