جۆنگکووک شازادە بێبەزەییەکە ھەموو خەڵکی شانشین بە تینوی خوێن بانگیان دەکرد ھەرکە ناوی شازادە جۆنگکووک بھاتایە ھەرکەسێک بایە قاچەکانی ئەلەرزی و زمانی ئەوەستا لە قسەکردن مێشکی ئەوەستا لە بیرکردنەوە
..
..
..
Flashback
زستانی ساڵی1220
ساردترین زستان کە واندالا بەخۆیەوە بینیوە ، خەڵکەکە لە سەرما و لە برسا ڕەق دەبونەوە باج دوو ئەوەندە زیاد کرابوو لەسەر دانیشتوان
ڕێژەی ھەژاری لەھەموو کاتێکی تر زیاتر ببو پاشای وانداڵا لە وڵاتەکەی دوور بوو لەم وڵات بۆ ئەو وڵات لەم شانشین بۆ ئەو شانشین
بەھیوای ئەوەی وڵاتەکەی لە ھەژاری دەربێنێت و پێگەکەی قایم بکاتەوەلە کاتی نەبوونی پاشا شازادەی جێنشین شازادە جۆنگکووک وڵاتی بەڕێوە دەبرد ھەموو دەسەڵاتێکی ھەبوو لە شوێنی پاشا بڕیار بدات
.
.
..
.کۆشکی پاشایەتی
.
.
ھۆڵی کۆبونەوەی کۆشک
..
شازادە جۆنگکووک لەسەر تەختی پاشایەتی دانیشتوەو ھەموو وەزیرەکان و شازادە و کاربەدەستەکانی کۆ کردۆتەوە
دوبارە...دوبارە بۆ ئەوەی کێشەکانی وڵات چارەسەر بکات!
نەخێر
بۆ ئەوەی دووبارە ھندێک خەڵک بکوژێت
لەبەردەمی ھەموو داواکاری و کێشەکان و سەرژمێریەکان دانراون یەک بە یەک دەیانکاتەوەو حوکم بەسەر کاربەدەستەکان دەدات
کۆتا وەرەقەی کە بەدەستیەوە بوو لە خوێندنەوەی تەواو بوو ئینجا سەری بەرز کردەوە بە ئاستێک کە سەیری ڕوخساری کەس نەکات
بە لوت بەرزیەوە ھاواری کرد و وتی
"سەرۆکی بەشی پاسەوانانی شار
سەرۆکی باج کۆکەرەوەی شار
بەرپرسی ژمێریاری کۆشک"
YOU ARE READING
MY OTHER FACE✔️
Historical Fictionشانشینێک بە شازادەیێکی گۆڕاوەوە Writer ✍️: lady__olivia بەرواری نوسین 30/1/2023 Start 17/1/2024 End 14/6/2024 ژانەر / خەیاڵی - مێژوویی - نھێنی - سیاسی - جەنگ یەکەم چیڕۆکی خەیاڵیم کە بەلامەوە بێ کەم و کوڕیترین چیڕۆکە نوسیبێتم چیڕۆکێکی تەواو قوڵ و...