Part 12

258 52 37
                                    


ڕۆژ ئاوا بوو و مارسێل ھەر بەدوای شازادە دا دەگەڕا

شازادە و ھۆسۆکیش ھەر لە کوخەکەی کچەکە بوون

ھەردوو جادوگەرەکەش ڕایان کرد

مارسێل نەیدەوێرا بەبێ شازادە بگەڕێتەوە نەشیدەتوانی بیدۆزێتەوە

بەڵام لە نیوەڕۆوە بەدوایدا دەگەڕا و ھیچی نەدۆزیەوە

ئیتر بێھیوا بوبو

ناچار بوو بگەڕێتەوە کۆشک و ھەواڵی ونبونی شازادە بدات
تاوەکو ھەر ھیچ نەبێت بە ھێزێکی زیاترەوە ھەوڵی دۆزینەوەی بدەن

مارسێل گەڕایەوە کۆشک بە ھەواڵی ونبوونی شازادە جۆنگکووک

لەبەر ئەوەی پاشای وڵات لەوێ نەبوو ، سەرەتا ھەواڵەکە بە شازادەکان گەیشت ، ھەردووکیان تۆقین نەیاندەزانی کە دەبێ چی بکەن


شازادە تایھیۆنگ بە توڕەیی و ھاوارێکی زۆرەوە بە مارسێلی وت

"چۆن دەکرێ ئەوەندە کەمتەرخەم بیت ، ئەرکی تۆ پاراستنی شازادە
بوو"


ئینجا ڕووی کردە پاسەوانەکانی کۆشک

"ھەر ئێستا بیبەن بۆ زیندان و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکەن ، وە پاسەوانانی شار ئاگادار بکەنەوە لەو بابەتە با ماڵ بە ماڵی شانشین بگەڕێن سەربازەکانیش بنێرنە دارستانی گرەیسفووڵ تاوەکو شازادە نەدۆزنەوە نەگەڕێنەوە "

سەرباز و پاسەوانانی شار ڕژانە ناو دارستان و شار و کوچەو کۆڵانەکان
ھەواڵی ون بوونی شار لەماوەی چەند کاتژمێرێک بەھەموو شانشین بڵاو بوویەوە

ھەڵواسراوەکان ھەمووی ھەواڵی ون بوونی شازادە بوو






ھەر لەو شەوەدا لە نەگبەتی شازادەکان نامەیەک گەیشتە کۆشک

پاشا پەیامی ناردبوو کە بەم زوانە دەگەڕێتەوە ، بەسەر ئەو ھەموو کێشەیەدا دەگەڕێتەوە






شازادە جیمین
"ئێمە لەناوچوین دەبێ تاوەکو بەیانی شازادە بدۆزرێتەوە ئەگەرنا ھەموومان لەناودەچین ، دەبوا ئاگاداری شازادە بین ڕێگە نەدەین بەتەنیا بچێتە دەرەوە "





ڕووخسارەکەیترم ✔️Where stories live. Discover now