دەرگاکە کرایەوە
سەرەتا مایاو لە دواوەشی شازادە تایھیۆنگ بە شمشێرەکەیەوە ھاتە ژوورەوەشازادە تایھیۆنگ ھەر کە بینی شازادە جۆنگکووک بەستراوەتەوە
زۆر توڕە بوو و شەقێکی بەھێزی لە مایا داو کێشای بە ھۆسۆک(شازادەی ڕاستەقینە) داو ھەردوکیان کەوتنە سەر زەویەکەشازادە تایھیۆنگ شمشێرەکەی لەسەر ملی ھۆسۆک داناو وتی
"کەواتە تۆ ھاوبەشەکەی ئەویت "ئینجا ھاواری کرد و وتی
"چۆن دەوێری شازادە بڕفێنیت ھەی ھیچ و پوچ"ھۆسۆک
"گوێبگرە تایھیۆنگ تەنھا کەمێک گوێم لێ بگرە"شازادە تایھیۆنگ بە ھاوارەوە
"تۆ چۆن دەزانی من شازادە تایھیۆنگم ؟ چۆن دەزانی من کێم؟"ھۆسۆک
"تەنھا شمشێرەکەت بێنە خوارەوەو گوێم لێ بگرە"شازادە تایھیۆنگ ئاماژەی بە مایا داو وتی
"دەست و قاچی شازادە جۆنگکووک بکرەوە خێرا "مایا بە ترسەوە ھەستایە سەر پێو دەست و قاچی جۆنگکووک و یۆنگی کردەوە
شازادە تایھیۆنگ
"ھەمووتان بکەونە سەر چۆک خێرا ، ئەوە شازادە جۆنگکووکە لەبەردەمتان "یۆنگی بەو قسەیە ھەموو گیانی کەوتە لەرزین ، سەیرێکی جۆنگکووکی کردوو یەکسەر سەری ھێنایە خوارەوەو لە شوێنی خۆی دانیشت و کەوتە سەر چۆک
ھۆسۆک
"نەخێرررر ئەو شازادەی ڕاستەقینە نیە تایھیۆنگ گوێم لێ بگرە ئەو فێڵبازە جەستەی منی دزیوە ، من شازادە جۆنگکووکی ڕاستەقینەم "
YOU ARE READING
MY OTHER FACE✔️
Historical Fictionشانشینێک بە شازادەیێکی گۆڕاوەوە Writer ✍️: lady__olivia بەرواری نوسین 30/1/2023 Start 17/1/2024 End 14/6/2024 ژانەر / خەیاڵی - مێژوویی - نھێنی - سیاسی - جەنگ یەکەم چیڕۆکی خەیاڵیم کە بەلامەوە بێ کەم و کوڕیترین چیڕۆکە نوسیبێتم چیڕۆکێکی تەواو قوڵ و...