Chapter |14|

35 9 0
                                    

نامەی کچێکی مردوو










ـــــــــــــــــــــــــــــــــ




لەگەڵ تێپەڕ بوونی ڕۆژەکانی ساڵدا، ئێمە زیاتر ئاشقی یەکتر بووین و دڵمان بۆ یەکتری بە خێرای لێدەدرا، بەڵــــام وانەبوو هەمووی درۆ بـوو
ئـەو خۆشەویستیە تەنها لەلـای من وابوو.
واتـە تەنیا من سامانم بەڕاستی خۆش دەویست.
ئەوم بە گـالیسکەی خـەونەکانی خۆمم دانابوو.
لە دڵی خۆمدا گوتم سامان بۆمن دەبێت بە هاوسەرێکی باش و بۆخۆمان پێکەوە ژیانێکی جوان دروست دەکەین، بەڵـام هەمووی پێچەوانە بوو.




ـــــــــــــــــــــــــــــــ





مـن کچێکی زۆر گەمژەو ساویلکە بووم لە بەرامبەر سامان، چونکە نەمدەزانی سامان خەریکی لێدانی خەندەقێکی ئێجگار گەورەیە بۆ لەکەدار کردنی ئـــابڕووم.




خۆشەویستە ساختەکەمان ئـەوەندە بەهێز بوو
کـە تەنانەت لەپاش تەواو بوونی کاتی زانکۆماندا، شەوانیش هەر خەریکی قسە کردن بوین پێکەوە لە ڕێگای نامەی مۆبایـلەوە. تەنانەت بەهۆی سـامانەوە
کاتی پێویستم بۆ ئایشەی هاوڕێم نەدەمایەوە کە لەگەڵی قسە بکەم، ئەمەش هەمووی لە پێناو خۆشەویستی کوڕێک بوو، چونکە سامان لـەلای خۆمەوە بە هەمووکەسی خۆمم دانابوو.





ـــــــــــــــــــــــــــــــــ















║نامەی کچێکی مردوو║Where stories live. Discover now