Sharpener

352 51 44
                                    


کاتێک جیمین پێویستی بە تیژکەرەوەیە


"یۆنگی هیۆنگ ئایا دەتوانم تیژکەرەوەکەت بە قەرز وەربگرم؟"

جیمین پرسی کەمێک بێزار بوو لەوەی کە چۆن قەڵەمەکەی تیژ نەکردووە

ترسی ئەوەی هەبوو بەهەڵە قەڵەمێک نەگەڕێنێتەوە بۆیە هەمیشە داوای تیژکەرەوەی لە یۆنگی دەکرد.

یۆنگی تیژکەرەوەکەی لەناو جانتاکەی دەرهێنا لەسەر مێزی جیمین داینا

ئەوان هاوبەشی کورسی بوون بۆیە پێویست نەبوو زۆرێک لە وزەی خۆی بەکاربهێنێت

جیمین بەخێرایی قەڵەمەکەی تیژ کردەوە و تۆزەکەی خستە ژێر مێزەکە تیژکەرەوەکەی خستەوە ناو جانتاکەی یۆنگی

ماوەیەکی ئازاد بوو بۆیە یۆنگی دەیخوێندەوە، جیمینیش هەوڵی دەدا ئەرکی ماڵەوە ئەنجام بدا بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ماڵەوە و بخەوێت.

دوای چەند چرکەیەک جیمین لە بێزاریدا گریا نوکی قەڵەمەکەی جارێکی تر شکا

"یۆنگی هیۆنگ ئایا دەتوانم تیژکەرەوەکەت بە قەرز وەربگرم؟"

یۆنگی هێشتا کتێبەکەی دەخوێندەوە بەڵام تیژکەرەوەکەیدەرهێناو لەسەر مێزی جیمین داینا

دیسان جیمین بەکاریهێناو خستیەوە ناو جانتاکەی یۆنگی

دوای چەند چرکەیەی جارێکیتر هەناسەیەکی بێزاری هەڵمژی

"هەی، یۆنگی هیۆنگ -؟" یۆنگی تیژکەرەوەکەی لەسەر مێزەکەی جیمین دانا

جیمین زەردەخەنەی کرد دەیزانی یۆنگی نەیبینیوە بەڵام گرینگی پێنەدا

قەڵەمە نیوە قەبارەکەی تیژکردەوە و تیژکەرەوەکەی خستە دواوە

لەکۆتاییدا جیمین هەستی بە ئاشتی کرد وێنەی خۆی دەکێشێت

دوای ئەوەی دەستی کرد بە نوسین

وە جارێکی تر زۆر بەبێزاری جیمین نوکی قەڵەمەکەی جارێکی تر شکا

جیمین ڕوی لە یۆنگی کرد وتی"دەتوانم تیژکەرەوەکەت
وەربگرم هیۆنگ؟"

یۆنگی چاوەکانی وەرگێڕا و جانتاکەی خستە سەر مێزەکەی جیمین ئازادی ئەوەی پێبەخشی کە خۆی بیبات

کەمێک بە ئاگاداری جیمین، یۆنگی سەیری دەکرد کە هەوڵی دەدا تیژکەرەوەکە دەربهێنێت

یۆنگی دەستی دەخاتە سەر دەستەکانی جیمین یۆنگی هەستی بە بەستنی جیمین کرد ئینجا دەستی جیمینی هەڵگرت تیژکەرەوەکەی لەدەستی دەرهێناو گەڕایەوە ناو جانتاکە وە قەڵەمێکی زیادەی لەناو جانتاکەی دەرهێناو لەسەر مێزەکەی دانا پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ خوێندنەوەکەی

جیمین بەتەواوی سوور بوبۆوە هەستی بە گەرمی دەکرد لە دەستی و ڕوخساری

بە کەمێک شڵەژانەوە ئەو قەڵەمەی یۆنگی پێیدا دەستی کرد بە نوسین

یۆنگی لە گۆشەی کتێبەکەی سەیری جیمینی دەکرد و بەبێ دەنگی لەدڵی خۆیدا پێدەکەنی وتی "ئەو زۆر کیوتە"



301Words




هەلاو گورەکانم پاش سەدەک بە وەنشۆتەکی گچکە هاتمەوە هیوادارم بەدڵتان بی💜

مۆمێنت (یونمین)Where stories live. Discover now