12: I Don't Want

208 32 81
                                    


- بێدەنگی ماندووی کردین وتەکانیش هیچیان نەگۆڕی

~

تایمین ڕۆشتە دەرەوە بۆلای پاسەوانەکانی تا بزانێت چی ڕوویداوە..

''چی بوو؟''

''ڕایانکرد''

''دیارە کە کێ بوو؟''

''بەداخەوە ئەو پیاوانەی کە دوای کەوتبوون لە دەستمان داون''

''تێدەگەم تەواو ئۆتۆمبێلەکە ئامادە بکەن''

پاسەوانەکە ڕۆشت و تایمین پەیوەندی بە یەکێک لە پیاوە تایبەتەکانی کرد

''سوپایەک پیاوم بۆ بنێرن بۆ لای ماڵی بەڕێز جیمین باشە؟ هەموو ڕێگاکان دەگرن تەنها چوار خولەکتان هەیە''

تایمین پەیوەندیەکەی داخستەوە و ڕۆشتەوە ژوورەوە بۆلای جیمین

''چیە؟ چی بوو؟''
جیمین بە شڵەژاوی پرسی

''هیچ شتێک نییە''

''چۆن هیچ شتێک نییە؟ دەنگی چوار تەقەکردن هات''

''پاسەوانەکان لە دواوە جوڵەیەکی گوماناوییان بینیوە تەقەیان کردووە''

''ئێ واتە چی بوو؟''

''نازانین چونکە ناژین''

''کێ ناژی؟''

''پاسەوانەکان کوژراون''

جیمین ڕاستەوخۆ ترسەکەی نەما و ئاسوودە بوو

''دەی خۆت ئامادە بکە دەڕۆین''
تایمین وتی

''بۆ کوێ دەڕۆین؟''

''ئیتر تۆ لێرە بەتەنها جێناهێڵم''

''تایمین من وابیردەکەمەوە پێویست بە شتی ئاوها ناکات''

''جیمین تکایە وە کەمێک پێش ئێستا کە گوێت لە دەنگی تەقە بوو بە باشی شڵەژابوویت چۆن بە ساتێک ئەوا ئارام بوویتەوە؟''

''چونکە دەنگی چەکم گوێ لێبوو وە تەواو بوو''

''هیچ شتێک نییە کە من نەیزانم وانییە؟''

''دەبێت چی هەبێت؟''

''نازانم کەسێک بێزارت بکات''

''نەخێر لەبەر ئەوە ئەڵێم واتە بیردەکەمەوە ئەم بابەتە دەربارەی من نییە پێویست ناکات ئەوەندە گەورەی بکەیت ڕوویدا و تەواو بوو''

دوُژمنّ بۆ خۆٰشَەویِستّOnde as histórias ganham vida. Descobre agora