❦︎𝐕𝐨𝐭𝐞 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭❦︎
♡︎☆☆✯✩✩♡︎
♫︎♡︎𝐘𝐨𝐮'𝐫𝐞 𝐚𝐥𝐥 𝐦𝐢𝐧𝐞 & 𝐈'𝐦 𝐧𝐨𝐭 𝐬𝐡𝐚𝐫𝐢𝐧𝐠♡︎♫︎
" ئامادەی تیانا؟"
هێشتا سەرنجی لەسەر لێوەکانم بوو
"ئامادە.. ب.. بۆچی؟"
"بۆ ئەوەی نیشانم بدەیت کە بە ڕاستی تۆ چەندە ئەکتەرێکی باشیت"
زەردەخەنەی کرد و لێوەکانی خستە سەر ئەوانەی من
دەنگی شکانی شووشەیەک هات و شتێکی تەڕ بەر پێیەکانم کەوت..
چاوەکانم کردەوە و گەڕامەوە بۆ واقیع
ڕوخساری جۆنگکووک تەنها یەک ئینج لێمەوە دووربوو و دەستی بە پشتە ملمەوە بوو
پەنجەکانی منیش لەنێو قژی ئەودا بووبە دەنگێکی نزم وتی..
"ئەوە نمایشێکی نایاب بوو"
دەستم لەنێو قژی جۆنگکووک دەرهێنا و سەیری خوارەوەم کرد و پارچە شوشە شکاوەکانی پەرداخە شەرابەکەمم بینی
شەرابەکە زەوییەکەی سوور کردبوو و هەندێکیش بەر قاچەکانم کەوتبوو..جۆنگکووک قاچەکانی کورسییەکەی گرت و بە دوو جوڵەی خێرا گەیشتە بەرامبەرم
" قاچت پاکبکەوە خاتوو لی"
ویستم نزم بمەوە و پاکی بکەمەوە بەڵام ئەو خۆی چەماندەوە و دەستی بە دەوری قاچی ڕاستمدا پێچایەوە و پێڵاوەکەی بۆ دانام
منیش چاوم لە دەستەکانی بوو کە شەرابەکەی دەسڕیەوە بە دەستەسڕێکی سپی کەلەسەر مێزەکە بردبووی کە تەواو بوو بە هێواشی پێڵاوەکەی کردەوە پێم و قاچمی بە هێواشی لەسەر ئەرزەکە دانایەوەکەسەکانی ژوورەکە بە شێوەیەکی نائاسایی بێدەنگ بوون هەموویان سەیری ئێمەیان ئەکرد
YOU ARE READING
𝐁𝐚𝐫𝐠𝐚𝐢𝐧 𝐉. 𝐉𝐊 ||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡
Romance"هاوسەرگیریم لەگەڵ بکە.. وە منیش کۆتایی بەو جەنگە ئەهێنم" 𝑱𝒆𝒐𝒏 𝒋𝒖𝒏𝒈𝒌𝒐𝒐𝒌 𝒔𝒕𝒂𝒓𝒕: 20 /11/2023 𝒆𝒏𝒅