part5

72 13 5
                                    

سۆمی:
با بڕۆینە ژوورەکەی من

نیکی:
ئهم باشە

ڕۆشتنه سەرەوە بۆ ژوورەکەی سۆمی

سۆمی:
ئێ چەن پرسیارێکم هەیە

نیکی:
فەرموو

سۆمی:
تۆ و ن/ت چەنێک ئەبێ بەیەکەوەن

نیکی:
لە مناڵیەوە بەیەکەوەین

سۆمی:
یانی زۆر شت لەسەر ن/ت ئەزانیت

نیکی:
ئێ با بڵێین بەڵێ

سۆمی:
باشە بۆچی خێزانەکەی ئاها ڕقیان لێیە هۆکاری ڕق لێبوونەوەی کووک ئەزانم چییە بەڵام هی خێزانەکەی نازانم ئەگەر ئاساییە ئەتەوێت باسی بکەی

نیکی:
بێگومان ئاساییە بەڵام بۆچی پرسیت؟

سۆمی:
ئێ ڕاستی منیش ئەمەوێ ن/ت ڕزگار بکەم و لەم ئازارە دەریبێنم

نیکی:
ن/ت هەر لە مناڵیەوە خێزانەکەی ڕقیان لێی بووە سەرەتا باشبوون لەگەڵی بەڵام دواتر گۆران ئەویش چەن هۆکارێکی هەبوو یەکەمیان کاتێک ن/ت لەدایک بوو داپیرەی ن/ت کاتێک ن/تی بینی وتی ئەم کچە بێبەختی ئەهێنێت بۆ خێزانەکەمان و هەموو شتێک ئەشێوێنێت بەڵام خێزانەکەی گوێیان پێنەیا بەڵام دوای ئەوەی ن/ت بووبە نزیک ساڵێک کۆمپانیاکەی باوکی بۆ یەکەم جار شکستی هێنا داپیری وتی هەمووی بەبۆنەی ئەو کچەوەیە بەڵام دووبارە گوێیان پێی نەیا دوای ئەوەی ن/ت بووبە ساڵ و نیوێک مامی ن/ت کۆچی دوای کرد بەبێ هیچ هۆکارێک داپیری دووبارە وتی بەهۆی ئەو کچەوەیە بەڵام ئەمجارە خێزانەکەی گومانیان کرد کە قسەکەی داپیری ڕاستبێت دوای ماوەیەک دایکی بە ماریا دووگیان بوو لە پەیژەکان کەوتە خوارەوە دوای ئەوەی کەوتە خوارەوە ن/ت لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە و لەپشت دایکی بوو کاتێک باوک و براکەی هاتن وایان زانی کاری ن/ت بووە بۆیە لەدوای ئەوەوە ئاوها خراپ بوون بۆ ن/ت سەبارەت بەوەی کە هاوڕێشی نییە دەنگۆیەک بڵاو بۆیەوە کە ن/ت لەگەڵ یەکێک لە کوڕەکانی سەرۆکی مافیای چۆی خەوتبێت و خۆشەویستی بێت بۆیە هەمووان بە س*زانی ناویان ئەبرد و ڕقیان لێی بۆیەوە و تاکە هاوڕێی منم(لە کۆتاییدا هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا)

سۆمی تەنها بە شۆکەوە سەیری ئەکرد یانی لەبەر ئەو شتە بێمانایانە ڕقیان لەو کچە داماوەیە

سۆمی:
بەڕاستی ن/ت زۆر بەهێزە(بە شۆکەوە)

نیکی:
زۆریش

سۆمی*ویستی قسەبکات بەڵام گوێیان لە هاوارێکی بەرز بوو

نیکی:
ئەوە چیبوو

بمبوورن"ツWhere stories live. Discover now