°گەرمی باوەشی خۆمدا °

97 18 6
                                    

Oups ! Cette image n'est pas conforme à nos directives de contenu. Afin de continuer la publication, veuillez la retirer ou télécharger une autre image.


"لە کاتێکدا من هەوڵم ئەدا لە نێو
گەرمی خۆمدا نقووم ببم!

باسی گەرمی باوەشی ئازیزانیان دەکرد
باسیان دەکرد لەوەی چەندە ئاسودەکەرە
باسیان دەکرد لەوەی کە باوەشیان چەندە
هەستێکی هێمن و خۆشیان پێدەبەخشێت
لە کۆتای باسەکانیشدا
هەناسەیەکی قووڵیان دەداو دەیان وت :-

کە ئەوان زۆر بە بەختن

منیش وەک و وونبویەک لە نێو بێدەنگیدا
تەنها کارێک کە دەمکرد گوێگرتنیان بوو
بێئاگا لەوەی هەرگیز ئەو هەستانەم نەبووە
هەرگیز هەستم بە ئاسودەی و هێمنی نەکردووە

بەلام ئەو هەرگیزەی من بۆ ئەوان هەمیشە بوو

هەرگیز هەستم بە نائومێدی باروودۆخی خۆم
نەکردبوو

هەتا گوێگری باسەکانیان بووم زانیم کە چەندە
بێبەختم!

ئەوان لە نێو باوەشی ئازیزانیاندا بوون
لە کاتێکدا من هەوڵمدەدا

لە نێو گەرمی باوەشی خۆمدا نقووم ببم! "












خاتوونی نووسەر حەزی پێ نەبوو ناوی دابنێم!

" بەلام تکایە کە باسی کەسانی تر بۆ کەسێکی تر دەکەن ئاگەدار بن وریا بن لە وانییە ئەو کەسەی کە تۆ هەتە ئەو نەیبێت بێ بەش بێت لەو هەستانەی کە تۆ هەتبێت!"






بەهیوای بەدڵ بوون

«ووتــەی نــووسـەرانـ» Où les histoires vivent. Découvrez maintenant