꧁❆•⊹٭𝙿𝙰𝚁𝚃 3٭⊹•❆꧂

41 14 29
                                    


بڕیاری ڕووخانی خێزانە سەربەستەکانی
ئەوروپا

.

.

.



"یەعنی من؟.. لەگەڵ ئەو برا نازانم چییەم...
کوڕە ڕاندی...!
بەیەکەوە نمایش بکەین؟... وە ڕکابەریشین؟...
وە دەبێ بیشیبەینەوە لە جەنابی کۆنەر کە بە حەرەکەیێ حەیامان ئەبا؟...
وە بەتەمای بە یەک ڕۆژیش بتوانین فکرەکانمان بەیەک بڵێین و شازی نمایش پێشکەش بکەین؟...
وە سەلامەتیش بین و توشی سزا نەبین بەهۆی شکاندنی یاساکانەوە؟... وە-"
ئاشورا هەر قسەی دەکرد و بەدەم قسە کردنەوە ئاماژەی گەورە و فراوانی بە دەستەکانی دەکرد و سەری هەمووان لەگەڵ دەستەکانی دەهات و دەڕۆیشت..

بە دەم قسەکردنەوە ئاماژەی بۆ خۆی و ڕاندی و ڕاهێنەرەکان و کۆنەر دەکرد و سەریان دەسوڕا لەگەڵی هەتا ڕاهێنەرەکەی هاواری کرد و وتی کە بوەستئت و وای کرد ئاشورا چیتر قسە نەکا و بە مۆنی چووە پشت ڕاندییەوە و سەری لەسەر پشتی دانا...

"چەقۆت پێیە؟..."
ئاشورا بە نزمی وای بە ڕاندی وت و ڕاندی کێشای بە نێوچەوانی خۆیدا...

"کوڕە سەیرکە تۆ ئەوەندەی تر کارەکەمان لێ قوڕس دەکەی برا نابێ تۆزێ ئارام تر وەک بەشەر قسە کە ئاخر حەیات نە بە ئێمە و نە بە کابراش نەهێشت!.."
ڕاندی بە بێچارەییەوە و بە نزمی وای بە ئاشورا دەوت...

" بۆ کاکە بۆ چییە ئا لاچۆ ئا وەرە پیرە صەگ کوڕی کام خوێڕ*ت هاتووی بە من ئەڵێی ئەوە بکە و مەکە بۆ من سەقەتم؟
ڵاڵم؟
کەڕم؟
کوێرم؟
بێ کەسم؟
بێی نمایشم پێ بکەی لەگەڵ ئەو وەحشە هەڵم داتە لای چۆلەکەکان و بێمە خوارەوە و ملم بشکێنێ بۆ من خۆم دۆزیوەتەوە یان لە زێراب هەڵگیراومەتەوە؟!
دەمم مەکەوە با قسە نەکەم قسە بکەم ئاوارەتان ئەکەم ئا بەرم دەن کوا ئەو پێڵاوە..."
ئاشورا بە توڕەیی و بەسەریەکەوە بێ ئەوەی هەناسە بداتەوە ئەو قسانەی دەکرد و هەڕەشەی لە ڕاهێنەرەکان دەکرد و کۆنەر بە زلە هاتبوو بە دەستییەوە بە زۆر گرتبووی و کە ئاشورا دەیوت نایەوێت راندی هەڵی بدات یەخەی ڕاندی گرتبوو و ڕایدەوەشاند و سەروقژی هەمووی تێکدا و جێری و کۆنەر بە زۆر گرتبوویان و دووریان خستەوە تا بیبەنە ژوورێکەوە و قسەی لەگەڵ کەن...

"ئەمە قسەی نەکرد وابوو قسە بکا هەر ئەمانشوا..."
یەکێک لە ڕاهێنەرەکان بەوەی تری وت و بە بێجەوییەوە سەیری یەکیان دەکرد و لەسەرخۆ بوون وایان زانی ئاشورا ڕۆیشت و بردیان...

"تو جارێ تۆ کەچەڵی سەر مقڵی هێلکە بەسەر ئەو سەرە سابونەت نەشکێنم من ئاشورا نیم دە بەرم دەن ئەی هاوار..."
ئاشورا لە ناکاو بە پەنجە ڕاوەشان بازی دایەوە لایان و خەریک بوو پەنجەی بکات بە چاویانا تا ڕاندی ئارامی نەما و ڕۆیشت و بە زۆر قۆڵی گرت و بردی بە دوای خۆیدا...

𝙬𝙞𝙣𝙩𝙚𝙧'𝙨 𝙧𝙚𝙫𝙚𝙣𝙜𝙚 ¦ تۆڵەی زستانWhere stories live. Discover now