یـــەګــەم ژواڼ

700 85 21
                                    

شیرینەکانم ئمجارە داوا ئەکەم
خوێنەری دێرەکانی کۆتایی بیت جیا لە پاڕتەکە
وە هیوادارم بە سەرنجێکەوە بیخوێنیتەوە
چونکە وشەکانم لەدڵەوە بۆتان جێهێشتوە

just ejoy reading sweete...

" ڕوح گوێــۍ هەیــە دەتوانێ ئەو شتانە ببیستێ کە عەقڵ ناتوانێ بیبیستێ و بشیزانێ"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

" ڕوح گوێــۍ هەیــە
دەتوانێ ئەو شتانە ببیستێ
کە عەقڵ ناتوانێ بیبیستێ و بشیزانێ"

_______________

"س سوپاس "

ئەوەم وت دوای ئەوەی بەخێرایی
خۆمم ونکرد

ڕۆشتمە ژورەکەم زۆر بەپەرۆشبووم
بۆ بینینی ئەوەی کە ئەو بەدڵی بوە
بەڕاستی ئەوجلانەی لێرە هەبوون تەنها
بۆ باڕ دەگونجا تەنانەت

دواجار وامزانی بانگێشتی باڕم ئەکات!

"واهــــ هەڵبژاردەکانی
وەک خۆی ناوازەن!"

دەنگێکی هێمن لێوەکانمی جێهێشت
لێوەکانم ئۆقرەناگرن بۆ بزە کردن

بەدڵمە لەوباڕەم خۆشم ئەوەم نە ئەدۆزیەوە
سادە ناسک وە خانمانە
ئەو جلەی سەرنجی ڕێکێشاوم

بریتیە لە عەزیەیەکی ڕەش
ناسک کە لە قوماشی ئاوریشم دروست بوە
قۆڵەکانی کورتن و تولێکی تەنکە
درێژی تا سەرو ئەژنۆم دەبێ
بە گشتی هیچ کڵۆشەی نیە تەنها ڕاست لەلای کەمەر کەمێک تەسکتر

وائەکا بەجوانی شێوەی جەستەت دیاربێ بەڵام بەشێوەیەکی ڕەسمی کە تێیدا هیچ بێسنوریێکی نیە!

لەگەڵیدا پێڵاوێکی پاژنەبەرزی ڕەش
کە قەیتانەکانی بەجوانی خۆیان لە قاچم دەئاڵێنن
پێموایە هاوسەرەکەم واملێئەکات ئاشقی ئەوڕەنگەببم کە حەزم پێینیە

تۆ من ئەگۆڕی ئای ڕقم لەوەیە!
قژم بەردایەوە لەگەڵ بەستنێکی شل لەپشتەوە
ملوانکەیەکی یەکدەنک کریستاڵ زیاتر یارمەتیدەر ئەبێ بۆ درەوشانەوە

دەستبەدێک کە بتوانێ
هێزی دەستەکانم دەبخات ڕوو
ئەوە تەواوە ناسک وە قەشەنگ!

وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ"j.jk"Where stories live. Discover now