|Day 2

442 69 327
                                    

⊱────── ❝Jimin vs Baby❞ ──────⊰

───────────────


لونای نەفرەتی!! بۆچی پێت نەوتم جیمین برای مێردەکەی تۆیە!" بە هەموو هێزتەوە هاوارت کرد بەسەر ئەو کچەی کە نیوە بەئاگا بوو و نیوە خەوتبوو. تۆ زۆر دڵنیابوویت کە نزیک بوو بیستنی لەدەست بدات، نەک ئەوەی بێگومان گرنگیت پێبدات.

تۆ یەکەم شت دوای ئەوەی شوقەکەی جیمینت بەجێهێشت، دەرگای شوقەکەی لونات لێدا کە لە ئێستادا کاتژمێر 1ـی شەو بوو. ڕۆژێکی نوێ بوو، بەڵام خۆت دەبینیتەوە کە تووشی کێشەیەکی دیکە بوویت.هەر کە جیمین پەیوەندییەکەی لەگەڵ تایهیۆنگ پێ وتیت، تۆ لە ڕووی دەروونییەوە شێوایت و بە دەنگی بەرز وەک ئەو ڕۆژەی لەدایک بوویت گریایت.

ئەگەر بتزانیایە کە جیمین برای تایهیۆنگە،تۆ لە یەك ملیۆن ساڵی تریشدا داوای ئەوەت لێ نەئەکرد لەگەڵتدا بخەوێت.

"هاهـ؟" لونا هێشتا هەوڵەدات بۆ ئەوەی بە تەواوی لە خەو هەڵبسێت و گرنگییەکی تەواو بەو کچە هاوارکەرەی بەردەم دەرگاکە بدات.

کاتێک لە کۆتاییدا تێدەگات قسە دەکات.."بێدەنگبە!من سەرەتا هەوڵمدا پێت بڵێم بەڵام ئایا تۆ گوێت لێ گرتم؟! تەنانەت زانیت ئەمەوێت چی بڵێم؟! بێگوومان نا! تۆی گەمژەی نەفرەتی وەك پاڵەوان ڕێگاکەت بەرەو ئەو پیاوە گرتەبەر و ڕۆشتیت!" ئەویش بە یەکسانی هاوار بەسەرتدا دەکاتەوە.

هەردووکتان بە تووڕەییەوە دەست دەکەن بە کێشانی گیانی یەکتر لە ڕێگەی نیگای چاوە کونکەرەکانتانەوە.

"خوایە! کچینە! بە پێچەوانەی ئێوەی دوو کەسەوە، هەندێک کەس هەن ئەیانەوێت بخەون!" لە ناو شوقەکەوە گوێت لە دەنگێکی قووڵ دەبێت کە هاوار دەکات. تایهیۆنگ، ئەوەندە زۆری نەخایاند بە چاوی خەوتوو و قژی تێکەڵاوەوە بەرەو دەرگاکە هات بۆ لای تۆ و لونا تا جەستە بێ کراسەکەی پیشان بدات.

"تای! بۆچی ڕووت بوویتەوە؟!" تۆ هاوار دەکەیت. هەرچەندە ئەو بۆکسەرێکی لەبەردا بوو، بەڵام ئەو بەبێ کراس بوو، نمایشکردنی ئەبسەکانی شتێکی نوێ بوو بۆ تۆ و وای لێکردیت سووربیتەوە.

"یەکەم، نیوەشەو تێپەڕیوە خاتوو سیۆن وە ئەوە ماڵی خۆمە.دووەم، کێ بە جلەوە ئەخەوێت؟" چاوەکانی دەخورێنێت کاتێك قسە ئەکات. "هەروەها وەرنە ژوورەوە! ساردە!"

"بابڕۆین،وەرە، وە پێم بڵێ تۆ ئەو کەسە بوویت کە بە تایهیۆنگت وتووە من گاڵتەی پێ ئەکەم وانیە؟! خوایە! ئەوەندە توڕە بوم ئەوە زۆر شێتی کردم! وایدەزانی گاڵتەی پێ ئەکەم بەجۆرێك کە تەنانەت گوێشی لێ نەگرتم کە ئەمەوێ چی بڵێم!" هاوار دەکات. "زۆر لێی توڕەم!"

خێرا دەچیتە ناو شوقەکەوە کاتێک لونا بانگهێشتی کردیت، هەستت کرد سەرما جەستەتی لە باوەش گرتووە. پێدەکەنیت کاتێک دەبینیت جێگایەکی قەنەفەکە دەرهێنراوە، واتە کەسێک لەسەری خەوتووە. "ئەمە هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەمشەو تای لەسەر قەنەفەکە بخەوێت؟" تۆ بە شێوەیەکی پێکەنیناوی پێدەکەنیت، لەولاوە تایهیۆنگ بە ئاهێکی دۆڕاوەوە سەیرت دەکات.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Dec 28, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

20 ڕۆژی کچێنی || [Slow Updates]Where stories live. Discover now