𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟤

331 56 10
                                    








𝑉𝑜𝑡𝑒 𝐴𝑛𝑑 𝐶𝑜𝑚𝑚𝑒𝑛𝑡



>_>_>_>_>_>_>_>_>_>_>_>






جۆنگکوک هێنای دانا لە ژوورەکە و ویستی بڕوا بەڵام هێنا قسەی کرد و وەستاندی پێش ئەوەی ژوورەکە جێ بهێڵێت



هێنا: تۆش دەڕۆی و جێمدەهێڵیت؟
" بە داماوی سەیری جۆنگکوکی دەکرد "



جۆنگکوک: چی دەڵێیت؟
" گەڕاوە و ڕۆیشتە پێشی وەستا "



هێنا: هەموویان جێم دەهێڵن! باوکم دواتر دایکم دواتر سۆنگهون منی جێهيشت... تۆش منت بردە ئەو شوێنە و لەوێ جێتهێشتم!
" بە توڕەیەوە "


جۆنگکوک لەوە نەگەیشت مەبەستی جێهێشتن ئێستا بوو یان لە باڕەکە




جۆنگکوک: تۆ سەرخۆشی
" دوبارە هێنا نەیهێشت بڕوا "





هێنا: من بەڕاستم بوو کە گوتم خوشکێکم هەیە.. ئەو ناوی لیندایە و منیش هێنا... ئێمە جیاوازین... ڕۆژێک ئەوت نیشان دەدەم بەڵام ئەوکاتە من زۆر بەخراپی لێت دەدەم ئەوە باش بزانە!
" بە سەرخۆشیەوە دەیوت "

دواتر ڕۆیشتە سەر سیسەمی ژوورەکە و پاڵکەوت


جۆنگکوکیش پێدەکەنی بە کیوتیەکەی کە خۆشی نەیزانی چی وایکرد ئاوا پێبکەنێت و زەردەخەنە بکات، جوان دایپۆشی بۆ ئەوەی سەرمای نەبێت و دواتر ڕۆیشت بەرەو ژورەکەی










لە ڕێڕەوەکە دەچۆ بەرەو ژوورەکەی بیری لەوە دەکردەوە کەس لە کاتی سەرخۆشیدا درۆ ناکات... ئایا هەر بەڕاستی ئەو دووانەیەکی هەیە؟


دواتر زوو سەری لەقاند و هاتەوە سەرخۆی... ئەو هێشتا ئەم قسانە وەک درۆیێک دەبینێت و باوەڕیان پێی نییە





جۆنگکوک: ئایخوایە ئەوەندەی نەمابوو باوەڕ بکەم.. ئەو سەرخۆشە!
" وتی و وازی لە بیرکردنەوەکانی مێشکی هێنا "










































𝐿𝑖𝑛𝑑𝑎


لیندا: سوپاس بۆ هەموو شتێک... من دەڕۆم
" بە ساردی "


ویستی بڕوا بەڵام تایهیۆنگ دەستیگرت، ئەمە وایکرد لیندا بە سەرسوڕمانەوە سەیری بکات! هەر زوو دەستی دەرهێنا لە هی ئەو

لیندا: چی دەکەیت؟
" بە جدیەوە "




تایهیۆنگ: بۆچی بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەیت؟ کەمێک پێش ئێستا بەوە ڕازی نەبوی کە لێم خۆشدەبیت؟
" بە نیگەرانیەوە "




 ✔ " قـوربـانـیـدان " Where stories live. Discover now