یـەکەم قوربانیـ 🌿

50 11 17
                                    


( ئـەم چیـرۆکە لە ڕاستـیەوە وەرگـیراوە لەگـەڵ هەنـدێک گۆڕانـکاری بچـوک )

.

.

.


لەگەڵ بانگی بەیانی چاوانم لە تاریکی ژوورەکە هەڵهێنا چراکەم بە دەستمەوە گرت سوک لە ژوورەکە ڕۆشتمە دەرەوە نەکا ئەوانی تر خەبەریان بێتەوە

قۆڵم هەڵماڵی بەو ئاوە ساردە دەست و دەموچاوم ششت دەست نوێژم هەڵگرتـ

ئیتر ئەوە کاری هەموو ڕۆژێکمە ڕاهاتووم لەگەڵی ،
چراکەم لە لێواری پەنجەرەکە دانا نوێژی بەیانیم کرد پاشانیش بێ ئەوەی هیچ بخۆم چاکەتە کۆنەکەم لەبەر کرد بە پێڵاوی کۆنە و دڕاوە بەو سەرمایە ڕۆشتم

دەرەوە هەمووی تەم بوو خێرا بە فڕکاو فڕکاوێک خۆم گەیاندە لای مەکینەکە

خەڵکەکە هەمووی ئامادە بوون بەڕێی منەوە وەستابوون لە خەجاڵەتی سەرم دانا ورتەم لێوە نەهات خێرا سەرکەوتم

خەڵکی هەموو تەمەنێکمان لەگەڵە ( مناڵی هەتیو بۆ دوو تیکە نان هاتووە سکی خۆی تێر بکات ، پیرەژن و پیرە پیاوی بێ کار خۆیان لەگەڵ ئێمە گیرداوە بەدوای دوو دینارەوەن و هیچی تر ، گەنجانی وەک ئێمەش کە ئەبێت مەسرەفی ماڵەوە بکێشین )

لای ئەمیر دانیشتم ، زەردەخەنەیەکی بۆ کردم
منیش لەتاو سەرما دەستەکانم تێکهەڵپێچابوو ئاخر چاکەتەکەم تەنانەت باخەڵیشی نیە کەمێک دەستەکانم گەرمکەمەوە

سەیری دەستەکانمی کرد درکی پێکرد سەرمامە هەردوو دەستمی گرت و لەناو دەستەکانی خۆی دانا ، دەستەکانی زۆر گەرم و خۆش بوو، من شەرمم ئەکرد بەڵام هەرچۆنێک بوو ئۆغژنێک بە دڵمدا هاتــــ

.

.

.

شاخەکە بە تەم گیرابوو هەر ئەوپەڕی بتبینیبایە دوو مەتری بەردەمت ئەبوو ، لورەی با ورتەی لە خەڵکەکە بڕیبوو مەکینەکە وەستا هەموومان دابەزینە خوارەوە

سەرما و سۆڵە هەڵی کردبوو ئەوەی هەستم پێ ئەکرد لە سەرما و ئاوی لوتم زیاتر نەبوو

ئەمیر خۆی کۆ کردەوە چراکەی بەرز ڕاگرت وتی : وەرە خۆمان لەولاوە ئەچین

سەرم بە باشە لەقاد دوای کەوتم
خەڵکەکە زۆربەیان لە نزیک جادەکەوە ئەڕۆشتن وەلی ئێمە ڕێی شاخەکەمان گرتەبەر

هەر ئەڕۆشتین و ئەڕۆشتین من تەنها دوای ئەو ئەکەوتم نەمئەزانی ئەیەوێ بڕۆینە کوێ

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 12 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

 // یەکەم قوربانی 🌿 //Where stories live. Discover now