ماسـی و ئـاو..!! 1

9 1 0
                                    

السلام وعیلکم

دەمەوێ لێرە باسی هەندێک شتی جۆراوجۆر بکەم، ڕەنگە بە چێژبێت و خۆش بێت و بەسودیش بێت.. بۆ نا، لە هەموو شتێک دەتوانین فێربین، ئەگەر بمانەوێت..

زۆرجار ئێمە زۆر شت بە خەیاڵماندا دێت و هەرگیز باسی ناکەین، زۆرجار هەندێک بیرۆکەی زۆر باشمان پێیە بەڵام نایڵێین و هاوبەشی ناکەین..

- هەندێک جار پرسیارێک دەکرێ و ناگەین بە وەڵامێکی تەواو، یاری بە مێشکت دەکات و زۆر بیرۆکەت بۆ دێت و سەرت لێدەشێوێنت..

جا لێرەدا باسی ئەو پرسیارە دەکەم کە ڕەنگە زۆرجار توشی بوبیت..

( ئایا ماسی دەتوانێ ئاو ببینێ؟! وەک چۆن ئێمە هەوا نابینین، ماسیش ئاو نابینێت؟!)..

ئەم پرسیارە خۆی دەبی لە ڕێگای تاقیکردنەوە و زانستیەوە وەڵام بدرێتەوە، بەڵام چی ئەگەر کەمێک بیربکەینەوە؟! کەمێک لە شتەکان ورد ببینەوە!!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەم پرسیارە خۆی دەبی لە ڕێگای تاقیکردنەوە و زانستیەوە وەڵام بدرێتەوە، بەڵام چی ئەگەر کەمێک بیربکەینەوە؟! کەمێک لە شتەکان ورد ببینەوە!!

- با لەوەوە دەست پێبکەین کە مرۆڤ هەوا نابینێت..

زۆر چاکە،
هەموومان دەزانین ئێمە هەوا و ئۆکسجین نابینین بە چاوەکانمان و توانای بینینی هەوامان نیە،

بەڵام سەرنجت داوە، ئەها کاتێک کەشەکە ساردە دەتوانین دوانۆکسیدی کاربۆن ببینین کاتێک هەناسە دەدەینەوە!! ئەوجە دڵیشمان زۆر پێخۆشە، نازانم هەستەکی خۆشە کاتێک هەناسەی دەدەیەوە و دەبینیت :)

باشە، یان کاتێک هەوا پیس دەبی زیاتر بەهۆی سەیارە و ئۆتۆمبێلەکان و کارگە و ئەوشتانە، ئەوجە مەبەستم دوکەڵە ڕەشەکە نیە، زۆرجار بەخۆم دیتیتم لەدوورەوە شار بە هەوایەکی ناڕوونی پیسی زەردباو داپۆشرایە کە دەتوانم بڵێم جۆرەکە لە بینینی هەوا!!..

ئەوجە ئێستا باسی ماسی بکەین!..

هەناسەدانی ئێمە و ماسی جیاوازە، کەش و شوێنی ژیانمان جیاوازە، سەر زەوی بۆ ئێمەیە و نێو دەریاکان شوێنی ماسیەکانە، ئەوان ناتوانن لەسەر زەوی و بەبێ ئاو بژین ئێمەش ناتوانین لەنێو ئاو و بەبێ ئۆکسجین بژین.. جا ئێمە کە بەهۆی ئۆکسجینەوە هەناسە دەدەین، وە نایبنین، ماسیش کە بەهۆی ئاوەوە هەناسەدەدات، نابینێت..

- بۆچی و چۆن؟..

سەیرکە، با سەرەتا بە بینینی خۆمان( مرۆڤ) ڕونیبکەینەوە..

وەک دەزانین ئاو ڕەنگی نیە بەڵام ئێمە ئاو دەبینین، چۆن!؟
چونکە ئاوەکە لە شوێنکە، مەبەستم ئەوەیە بەهۆی شتێکی ترەوە دەزانین، بۆ نمونە لەناو پەرداغێک، یان لە ئەرز ڕژاوە..

ئەی ئەگەر لەناو ئاو بین؟!

ئاوێکی زۆر هەیە لەدەوروبەرمان بەڵام نایبینین، هەرگیز مەلەت کردووە لەژێر ئاو؟ واتا سەرت لەنێو ئاوەکە بێت! ئاو نابینت تەنها دەزانی لەنێو ئاویت و ئەوەی دەوروبەرت ئاوە، وەک چۆن دەزانین لە دەوروبەرمان هەوا هەیە بەڵام نایبینین..

ماسیش ئاو نابینێتن، ئەو خۆی لەنێو ئاو دەژیێت بۆ ئەو ئاساییە و پێویستیەکە کە ئاو لەدەوروبەری هەبێ..

لە چ کاتێک دەبینێ؟!
باشە ڕاستی زۆر لەوە دڵنیانیم، بەڵام دەیڵێم :)

بیری لێبکەنەوە دەکرێت کاتێک تیشکی ڕۆژ لە ڕووبارەکە دەدات ئاوەکە دەیبینن وەک چۆن ئێمەش هەوا و ئۆکسجین دەبینن کاتێک تیشکی ڕۆژ لە درزێکەوە دێتە ژوورەوە تەنۆلەکان دەبینن، بینوتانە؟ زۆر جوانە بەڕاستی، کاتێک تیشک لە نێو ئاویش دەدات زۆر جوانتر..

وە شتێکی تریش دەربارەی بینینی ئێمە لە ئاودا بەپێی ئەوەی ئاو چڕی زیاترە لە هەوا ئێمە بە ڵێڵی دەبینن کاتێک لەناو ئاوداین، هەستی پێدەکەین چونکی چاوی ئێمە بۆ ژێر دەریا نیە، بەڵام چاوی ماسی دەتوانێ بەڕوونتر ببینێ و چاوەکانی ئەوان جیاوازن لە هی ئێمە و دەتوانن لە قوڵای ڕووبارەکانیشدا ببینن..

جا تۆ ڕات چیە؟ هیچ بیرۆکەیێکت هەیە؟ ئایا هەڵەم؟ بیرۆکەکەم ڕێی تێدەچێت؟

تکایە شتێک بڵێ ଓ☻

[ نووسین و ئایدیا : پومی]

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

[ نووسین و ئایدیا : پومی]

what's in your mind? Where stories live. Discover now