2- خەون و ئـاوات

4 1 0
                                    

السلام وعلیکم

بابەتی ئەوجارە خەون و ئاواتە کە زۆر لە بابەتی یەکەم جیاوازە.. هیهی دەزانم :)

بەڵام زۆر گرینگە ئیدی؛
هەموو کەسێک خەون و ئاواتی هەیە، وە خەون و ئاواتی هەموو کەسێکیش گرینگە و جوانە..

تەنانەت ئەگەر کەسێک خەونەکی بچوکیشی هەبی،

کە لەنێو کەوانە (خەونی هیچ کەسێک بچوک نیە)

گرینگە و جوانە.

خەونی بچوک نییە، چونکی هەموو خەونێک هەوڵدانی خۆی دەوێ و هەموو خەونێکیش بەهایی خۆی هەیە.

بەڵام هەموو کەسێک درک بە بەهاکەی ناکات. جا ئەوە گرینگ نیە ئێمە کارمان بە خەڵک نیە درکی پێ بکا یان نا ئەوە خەونی ئێمەیە و خۆشماندەوێ و هەوڵی بۆ دەدەین..

بەڵێ، دەزانم بێ گومان ناخۆشە کاتێک کەسێک بەچاوێکی بێ بەها سەیری خەونەکانمان دەکات، وەک ئەوەی خۆی خاوەنی چ داهێنانێک بی.. :!

بەس تکایە تکایە ڕجائەن
گرینگی بە قسەی خەڵک مەدەن

کاتەک دەڵێن: ئۆی خەونەکەت ئەوەیە!! ئەوە چیە؟ ئەوشتە بێ مانایە چیە!! ئەوە کەی گرینگ بووە!! ئەیڕۆ ئەو خەونە سەیرەی.. پەکوف گۆتم دەبی چ خەونەکی هەبی..

جا بڵااا بڵااا بڵااا بڵااا..

خەڵک هەر ئازایە قسە بکە، بەڕاستی بەس دەزانی قسە بکە و ڕەخنە بگریتن و چوزانم..

بەس ئەوەش لەبیر نەکەین هەندەک کەس هەیە زۆر بەڕێزەوە و بەجوانی قسە دەکا و بێ ڕێزی بە خەونەکەت ناکا ڕەنگە ئامۆژگاریت بکا و پێت بڵێ دەرئەنجامی ئەو خەون و ئاواتە چیە..

وە بەڕاستی پێت دەڵێم لێی وەربگرە بە تایبەت دایکوباوک و کەسی ئازیزی دەوروبەرت ئەوانەی کە باشی و خۆشی توویان دەوێت و زیاتر دونیا دیدەن و دەزانن کۆتایی ئەو خەون و ئاواتە چیە..

جا بەڕاستی دەڵێم خەون و ئاوات سەیرە یەک بەخۆم خەون و ئاواتی سەیروسەمەرەم هەیە و هەبووە کە پێویستم بە ئامۆژگاری دەوروبەرم و داکوباوکم هەبووە و سودی هەبووە..

بەڵێ، دەزانم ئێستا باسی خەون و ئاوات دەکەم کە کۆڵنەدەی لێی وە لەسەر ئەوەش بەردەوام دەبم بەس بەجدی دەبی ئەوەش بزانین هەندەک جار دەبی و پێویستە بزانین دەرئەنجامی ئەو خەون و ئاواتە چیە..

ئەوجە شتەکی گرینگتر خەون ئەوە نییە کە تەنها لەڕێگایی قوتابخانە بەدەست بێ، ئەوە لەلای خۆمان وەیە..
(پۆلی دوازدە دەروازەی گەیشتن بە ئاواتەکانمان) یەهـ نەخێر تخواا ئەوەی لە مێشکت مەنێ، بەجدی هەرچی قەلەقی و ناخۆشیە توشی خۆتی دەکەی..

بەڵێ ڕاست هەتا ببین بە پزیشک و مامۆستا و ئەندازیار و دادوەر و پارێزەر و... هیتر دەبی بە پۆلی دوازدە دا بڕۆین
بەڵام کێشەکە ئەوەیە هەموو خەون و ئاواتی خۆمان لەسەر ئەوە کۆکردیتەوە :!

what's in your mind? Where stories live. Discover now