لە ڕاستیەوە وەر گیراوە 💔

529 98 30
                                        


! ئەم چیرۆکە لە ڕاستیەوە وەر گیراو !

سڵاو من ئەمەوێت باسی چیرۆکێکتان بۆ بکەم دەربارەی هاوڕێکەم  کە هاوڕێی منداڵم بوو  ئێمە لە مەکتەب ئەمان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

سڵاو من ئەمەوێت باسی چیرۆکێکتان بۆ بکەم دەربارەی هاوڕێکەم  کە هاوڕێی منداڵم بوو
ئێمە لە مەکتەب ئەمان. خوێند و ماڵمان لای
یەک بوو  باوکم باوکی ئەناسی و هاوڕێی کۆنی یەکتری بون ئێمە بە خێزانی ئەچوینە ماڵی
هاوڕێکەم چونکە ئەوان لە خێزانێکی زۆر باش پەروەردە کرابون ڕۆژێکیان دایک و باوکی
هاوڕێکەم ئەچنە دەرەوەی وڵات لەبەر نەخۆشی چونکە خوشکە بچوکەکەی هاوڕێكەم نەخۆش
بوو وە هاوڕێکەم و براکەی بە تەنیا لە ماڵەوە دەمانەوە ئێمە زۆرمان پێ ئەوت وەرنە ماڵمان
بەڵام شەرمیان دەکرد و نەدەهاتن بەڵام ئێمە
زۆربەی کات لەلایان بوین  کات ڕۆیش و
مەکتەب تەواو بوو پشوی هاوین هات و دایک و باوکی هێشتا نەهاتبونەوە ڕۆژێکیان دایکم
خواردنی بۆ هاوڕێکەم دانابو منیش ویستم بۆی
ببەم زۆر لەدەرگام دا دواتر کە بینیم هاوڕێکەم بە گریانەوە دەرگای کردەوە منیش  ترسام و پێم وت
چی بوە بۆ دەگریت  و ئەو وتی کە دایک و باوک و خوشکەکەی مردون  لەو کاتەیا ڕێک شۆک لێیدام 

دوای ساڵێک  بەرە بەرە شتەکان باشتر دەبوو ئێمە هەمو ڕۆژێک لە ماڵیان بوین دایک و باوکم بەزەیان پێدا دەهاتنەوە برای هاوڕێکەم ئیشی دەکرد لە مەتحەمێک لە سەحات ٧ بەیانی تا ١٢ شەو 
ئێمە تا براکەی دەهاتەوە ئاگامان لێی دەبوو
ڕۆژێکیان لە ڕێ بوین ئەچوینە مەکتەب کۆمەڵێک کوڕ کە هەمویان ماتۆڕیان پێ بوو ڕێیان لێ
گرتین  ئێمە ترساین ویستمان ڕێی خۆمان
بگۆڕین  بەس ئەوان هەر دەهاتنە پێشەوە  یەکێک
لە کوڕەکان هاتە بەرام بەرمان  گوتی کچی
جوان ئێمە ئیشمان بەتۆ نیە ئیشمان بەو جوانکیلەیەیە کاتێ ئاماژەی بە هاوڕێکەم کرد هاوڕێکەم ترساو ڕێک ڕای کرد منیش لە دوای ئەو ڕام کرد دوای ماوەیێک هەستم دەکرد کە هاوڕێکەم کێشەیێكی هەیە قسەم لەگەڵێ دەکرد سەری شۆڕ دەکرد و هیچی نە دەوت زۆر پێم سەیر بوو ماویێک خۆم بێدەنگ کرد لە بیری خۆمدا دەم وت لەوانەیە بیری داک و باوک و خوشکی بکات  بەس وانەبوو ڕۆژێک چومە لای و پرسیارم لێی کرد وتی هیچ نیە ئەمنیش وتم دڵنیام شتێک بوە پێم بڵێ بەشکم چارەی بکەم بەڵام ئەو وتی ئەو شتەی ئەمن بەسەرم هاتوە  چارەسەر ناکرێت  ئیتر لەو کاتەدا زانیم شتەکە زۆر لەوە گەورەترە کە بیرم لێی دەکردوە و پاشان وتی  :

ئەو ڕۆژەی ئەو کۆمەڵە کوڕە ڕێیان لێ گرتین  شەو لە ماڵەوە بینیم کەسێک تەلەفۆنم بۆ دەکات منیش وڵامم دایەوە کوڕێک بوو  وتی یان ئەبیتە خۆشەویستم یانیش بە براکەت ئەڵێم مەوحید لەگەڵ کوڕان دادەنێیت
ئەمنیش بە سادەی پێم وت براکەم لەو جۆرە کوڕانە نیە کوڕەکە پێی وتم باشە لە سناپ ئەدی من وەرگرە بزانە وایە یان نا پێم وت باشە وەرت ئەگرم  کە ئەدەکەیم وەر گرت چیم بینی ئەو ڕۆژە ڕسمی منی گرتوە و بە فۆتۆشۆپ چاکی کردوە و زۆر گریام گوتی بڕیار لای خۆتە و تەلەفۆنەکە داخستەوە  و زۆر تەلە فۆنم بۆی کردەوە  وڵامی نەدەدایەوە  بەڵام ڕۆژێکیان تەلە فۆنی بوکردمەوە و وتی سبەی خۆت حازبکە بەسەیارە دێم بەدوات دا منیش وتم نابێت ئەو وتی ئەزانم بەس برایێکت هەیە و ئەویش لەسەر ئیشە جا بەخۆشی پێت ئەڵێم وەرە ئەمنیش ڕۆژی دوای خۆم حازر کرد و چومە نێو سەیارەکە یەک قسەشم پێ نەدەکرا  چونکا شەرمم دەکرد تەمەنی لە ٢٠ ساڵ بەرەو سەرەوە دەبوو  دەستی لە ڕانم دا یەکسەر ڕانمم لادا ئەو پێکەنی دواتر منی بردە شوێنێکی چۆڵ پێم گوت بۆچی من هێناوەتە ئێرە گوتی وەرە خوارێ دواتر منی بردە ناو ماڵێک ئەمزانی شتێکی باش ڕونادات ڕاستیش بوم دەسدرێژی کردە سەرم و دواتریش ئەمنی بردەوە ماڵەوە ئەو ڕۆژە ئەوەندە گریام ئاو لە چاوەکانم دا نەمابوو
.
دوای مانگێک ئەو هاتە داوای هاوڕێکەم و هەڕەشەی لێ کرد و وت بوی گەر ڕازی نەبی وێنەکانت بڵاو دەکەمەوە  ئیدی شتەکە ئاوا بو دواتر هاوڕێکەم مارەکراو بونە ژن و مێردی یەکتر هاوڕێکەم تەمەنی لە ١٦_ ١٧ ساڵان بوو ئەم شتە پێش دوساڵ پێش ئێستا ڕویدا.



هاتنە کۆتای ئەم چیرۆکە چۆن بۆم باسکراوە ئاواش بۆ ئێوەم باس کردۆتەوە و گەر حەزتان کرد ئێوەش ئەتوانن  نامەم بۆ بنێرن    

ئەوەش یەکێک لە هەرە گەورەترین هەڵەکانی مرۆڤایەتی ئەویش دروسکردنی ئەو بەرنامە زیرەکانەی دەتواندرێت وێنەی فتۆشۆپی پێ دروست بكرێت كە هیچ جیاوازیێكی نیە لە ڕاستی ئاوا ژیانی  خەڵكی  وێران دەكات 

•ڤوت لەبیر مەكەن•

‎قسە باقو بریقەكانی نێرەكان بۆ كچێك +12Where stories live. Discover now