𝐕𝐨𝐭𝐞 𝐛𝐞𝐟𝐨𝐫𝐞 𝐫𝐞𝐚𝐝𝐢𝐧𝐠..ღ
جەی بە ڕاکردن ڕۆیشتە دەرەوە
کاتێک چوویەدەرەوە میریم گرتی و وەستاندی
" گەمژە بۆ وا زوو هاتیتە دەرەوە.؟! "
توڕە بووجەی بە باوەڕ پێنەکراوی سەیری کرد " خەتای خۆمە بەقسەی تۆ ئەکەم "
میریم دانەیەکی کێشا بە شانیا " دە بڵێ ئیتر "
" وەک ئەوەی نەیناسی ئەو هەر وەک خۆیەتی، کاتێک چوومە ژوورەوە ئەو کچە جلێکی نیمچە ڕووتی لەبەرا بوو هەر کە جۆنگ کووک منی بینی شێت بوو دەری کردمە دەرەوە "
دەستی لەسەر دڵی دانابوو ئەو ساتەی دەهێنایەوە پێش خۆی
چاک دەیزانی توڕەبوونی جۆنگ کووک کارەسات دەهێنێ بۆیمیریم بە توڕەیی پێی دەکێشا بە زەویدا " بەنەفرەت بیت، وامزانی لەبەر من دەڵێت خۆشەویستێتی "
جەی بە بێزاری سەیری کرد " تۆ گەمژەیت تێناگەیت کە ئەو تۆی ناوێت "
میریم بە چاوێکی بکوژانە سەیری کرد
" یارییەکە تازە دەستی پێکردووە " بە شەیتانی پێکەنیجەی لە مەبەستەکەی تێناگەیش
بێ ئاگا بوون لەوەی کەسێک گوێی لێیان گرتووە
ئەویش لاڤـینیـا بووزۆر خەمبار بوو بەوەی دەیانەوێت پەیوەدنییەکەی ئەوان تێکبدەن
بەڵام لە لایەکیشەوە دڵخۆش بوو کە ڕووی ڕاستەقینەی ئەو کچەی بینیبە هێمنی گەڕایەوە ژوورەوە
" چیت دەکرد لە دەرەوە.!؟ " لەناکاو جۆنگ کووک لە پێشی دەرکەوت
لاڤـینیـا بە ترسەوە دەستی لەسەر دڵی دانا
" هـ-هیچ، تەنها سەیری دەرەوەم کرد "جۆنگ کووک پەنجەکانی لەگەڵ ئەوانەی ئەو تێکەڵکرد
" دراوسێکانمان ئێوارە خوانێکیان بۆ هاتنەوەم ڕێکخستووە، پێویستە بچینە ئەوێ "
YOU ARE READING
|| کەروێشکە نەفرەت لێکراوەکە || jjk
Romance" ئـەو هـەڵناستێتەوە کـوڕم ، چـیتر بـەدیارێوە دامـەنیشە " ئەو هەڵناستێتەوە ئەو هەڵناستێتەوە ئەو هەڵناستێتەوە بەردەوام و بەردەوام ئەوەیان لە بن گوێی ئەخوێند بەڵام ئەو بۆ چرکەیەکیش جێینەهێشت و بڕوای بە قسەکانیان نەدەکرد ئاخر ئەو تاکە ئەشقی بوو تاک...