زمانی فەڕەنسی و خانمە بچوکەکە

66 23 32
                                    

تەنها وەستام و سەیرم کرد نەمویست هیچ جوڵەیەک بکەم لەبەر ئەوەی دڵنیام هەرچیەک بکەم لاساییم دەکاتەوە و یاریەکە دەست پێدەکات بۆیە بەدەم ڕاکردنەوە گەڕامەوە سەرەوە بۆ ژوورەکەم، ڕێڕەوە تاریکو چۆلەکان و بێدەنگی و سامناکی ماڵەکە ترساندبوومی دەرگاکانم لەدوای خۆم قوفڵکرد و لە پەنجەرەکەوە سەیری خوارەوەم کرد ئەو لەشوێنی خۆی نەمابوو.

ئەی ئەگەر دوام کەوتبێت؟! ئەی ئەگەر دەرگاکە بشکێنێت؟! ناتوانم لێرە بمێنمەوە تەنها بەدوای ناونیشانەکاندەگەڕێم وانەکان دەڵێمەوە و شوێنێکیتر بەکرێدەگرم. سەیری ناونیشانی دووەمم کرد قوتابیەک هەیە لەهەمان ماڵ کە ژوری ئەو کوڕە ماسک لەبەرەی لێیە! ئەی ئەگەر ئەمەش پلان بوو؟! نەخێر بەڵام ئەو خاتونەی ناونیشانەکانی پێ وتم باسی هیچی نەکرد دڵنیام لەبارەیەوە نازانێت.

ئەمڕۆ ئێوارە دەچم و کاتی وانە پێ وتنەکەی دیاری دەکەم، چومە بەردەم پەنجەرەکە و سەیری دەرەوەم کرد ئەو پەردەکەی دادرابۆوە و لەبەردەم پەنجەرەکە نەبوو تەنانەت لە خوارەوە لەسەر شەقامەکەش نەبوو! ئەوەی منی سەرسام کردبوو چۆلی و بێدەنگی کۆڵانەکە بوو هەمیشە بەمجۆرە بوو وەک ئەوەی هیچ مرۆڤێکی لێ نەژیت جگە لەمن و ئەو بوونەوەرە!

بۆ ئێوارە چومە بەردەم ماڵەکە و لەدەرگام دا. کارگوزارەکەیان هات دەرگای کردەوە و منی بردە ژوورەوە پیاوێکی بەتەمەن لە کتێب خانەیەک کە لە ئۆفیس دەچوو لەپشتی مێزێک لەسەر کورسیەکی جوڵاو دانیشت بوو. چوم لەبەردەمی وەستام و دوای سڵاو کردن هۆکاری چونم بۆ ڕون کردەوە، بەڵام ئەو وەکو ئەوەی بیەوێت ئاستم تاقی بکاتەوە بە فەڕەنسی وەلامی دامەوە و وتی "alors, tu dis que tu peux enseigner le français"
کەواتە، تۆدەڵێی کە دەتوانی وانەی فەڕەنسی بڵێیتەوە؟!

ئەو کوڕەی ماسکەکەی لەبەردایە! The guy in the maskWhere stories live. Discover now