ئازار{13}

712 139 182
                                    












........ CHAPTER 13............









POV DAISY
__________





بە بێ دەنگی دانیشتبووم کاتێک دیلان شوفێری دەکرد ئەو بەردەوام پرسیاری لێ دەکردم بەڵام وەڵامم نەدایەوە دەمویست هەموو شتێک چارەسەر بکەم کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەسەرم هات دەمزانی ئەگەر لەگەڵی دەست بکەم بە قسەکردن دەست دەکەم بە گریان


تەنها چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر دیلان داوای کرد لەگەڵی برۆمە کالیفۆرنیا بوومە دڵخۆشترین کەسی جیهان ئێستا هەموو شتێک تێک چوو ناتوانم هیچ بکەم


"دەیزی چی خراپ هەیە تۆ زۆر دڵخۆش بوویت لە ماوەی ئاهەنگەکە چی روویدا بەدرێژای کات لای تۆ بووم چیم لە دەست چوو؟" ئەو بە خەمەوە سەیری کردم بەردەوام بوو لە شوفێری کردن


"تەنها هەست بە باشی ناکەم پێویستم بە پشوە من باش دەبم دوای ئەوەی دەخەوم "بە چرپە وتم دەمزانی ئەگەر دەنگم بەرز بکەمەوە دەنگم دەتوێتەوە


"دەنگت وەکو ئەوە وایە بتەوێت بگریت دەیزی قسەم بۆ بکە بڵێم بڵێ چی روویداوە سوێند دەخۆم رووخساری ئەو جەیمسە دەسڕمەوە پێش ئەوەی خۆر هەڵبێت"


دەبوو بوەستم لە سەیرکردنی جامی ئوتومبێلەکە دەمزانی دیلان کاتێک هەرەشە دەکات گاڵتە ناکا و دەیکا هەمیشە قسەکانی بە کردارە گرینگ نیە چەندە شتەکە قورسە ئەو دەیکا


"ئەو نەبوو" وتم سەیری جامی ئوتومبێلەکەم کردەوە


"کەواتە کێ ؟"پرسیاری کرد


"هیچ کەسێک تەنها دەمویست پشو بدەم"



"دەیزی!"


سەرم هەژاند بە هیوا بووم بوەستێ و چیتر فشارم نەخاتە سەر دەمویست بەتەنها بم دەمزانی دیلان گرینگیم پێ دەدا بەڵام نەمدەویست ئێستا قسەی لەگەڵ بکەم


𝑀𝐸𝐿𝐴𝑁𝑂𝑃𝐻𝐼𝐿𝐸||𝐾𝑇𝐻Where stories live. Discover now