شەرابی گێلاس |𝐣𝐤

333 50 255
                                    




















بەبێزاری سەیری موبایلەکەم دەکرد
لەژووری دانیشتنەکە لەسەر سک پاڵکەوتبووم
وە قاچەکانم دەجوڵاند

وە چەند جۆرێک خواردن و خواردنەوە داندرابوو لەسەر مێزەکە وە خەریکی خواردنی بووم

لەناکاو هەستم بەدەستی یەکێک کرد لەسەر سمتم بەخێرایی ئاوڕم دایەوە بینیم جۆنگکووک بەبزەوە سەیری موبایلەکەم دەکات

"ئای خوایە بۆچی ئەوندە بێدەنگی"
بەبێزاری وتم و خۆم سوڕاند و دەستم لە ملی ئالاند

"کچە بچووکەکەم چیدەکات"
بە زەردەخەنەوە وتی

لوتی لە لوتم دەخشاند و دەستەکانی لە کەمەرم ئاڵاندبوو

"هیچ"
بەئاسایی وتم

دەستم لەملی ئاڵاند ویستی نزیک بێتەوە بەڵام سەرم بردە دواوە بەبێزاری سەیری کردم و دەستی لە کەمەرم لادا کە وایکرد بکەومە سەر سۆفاکە بەبێزاری سەیرم کرد و دوبارە خۆم سەرقاڵ کرد بە موبایلەکەوە

بەرەو ژووری نووستنەکە بەڕێ کەوت بۆ کردنی گەرماو هەر بەڕاستی خۆشی نازانێت چۆن بەم هاوسەرگیریە ڕازیبوو بەتایبەت

دوای کردنی گەرماو بیجامەیەکی لەبەر کرد و دەستی کرد بە وشک کردنەوەی قژی چاویلەکەکەی هێنا و لە چاوی کرد

دوای ئەوەی بوتڵێک شەرابی دانا لە نزیکی خۆی لاپتۆپەکەی لەسەر ڕانی دانا و دەستی کرد بەتەواو کردنی کارەکانی

دەنگی کردنەوەی دەرگاکە هات هێرا بەرەو ژووری درێسینگەکە ڕۆیشت و جلەکانی گۆڕی

سەرنجی هاوسەرەکەی دەدا کە چۆن برۆکانی گرژ کردوە و سەرنجی لەسەر لاپتۆپەکەیە
وە هەندێک لە شەرابەکەی دەستی دەخواتەوە
ماسولکەکانی کە بەئاشکرا دیارن و قۆڵە تاتۆوەکەی کە لەلای ملی کۆتای دێت


"کچە بێشەرمەکەم چاوبازی دەکات"
جۆنگکووک بە خەندەوە وتی و سەرنجی لەسەر لاپتۆپەکەبوو

"بێگومان دەیکەم ئەگەر تۆ هاوسەرم بیت"
هێرا بەبێ شەرمی وتی

لەنزیکی دانیشت و سەری لەسەر سینگی دانا
وە هەندێک لە شەرابەکەی خواردەوە سەرنجی دەمارەکانی دەستی جۆنگکووکی دەدا کە چۆن دەرکەوتبوون


"ئایا ئەم شەرابە تامی گێلاسە"
هێرا وتی

𝐃𝐄𝐀𝐃𝐋𝐘 𝐌𝐀𝐍 ||𝐉𝐞𝐨𝐧 𝐉𝐮𝐧𝐠𝐤𝐨𝐨𝐤Where stories live. Discover now