part>3

90 18 2
                                    

بەیانی

pov.minghao

بەیانی کاتژمێر شەش بەئاگا هاتم یا ئەوە بۆچی وا زوو لە خەو هەڵساوم ئایش هێشتان سەرم کەمێک ئازاری ماوە جا وەرە بەو ئازارەوە گوێ لە مامۆستا بگرە
لەسەر جێگاکەم هەڵسام و ڕۆتینی بەیانیانم کرد دوای ئەوە نانی بەیانیم بۆ خۆم ئامادە کرد تا کات بوو بە کاتژمێر حەوت ئەوکات بڕیارمدا بچم بۆ زانکۆ
.
.
.
.
.
ئەوە چیە بۆ کەس نەهاتووە ئاخ بەختم لە هیچ نیە من پێم وایە بڕۆمە بالەکۆنی زانکۆ باشترە....ڕۆیشتمە سەرەوە ئاهـ هەوایەکی چەند خۆشە دەتوانم بڵێم گەر بۆ ماوەی ساڵێک لێرەبم بێ هیچ کەسێک ئاسوودە دەبم بەڕاستی ڕەقم لە خەڵکە ناتوانم زۆر قسەبکەم ڕاستی پێشتر بە هیچ شێوەیەک قسەم نەدەکرد لەلاتان سەیر نەبێت بەڵام کەسایەتیەکم هەبوو کە بەڕادەیە گۆشەگیربووم لە کاتی وانە گوتنیش قسەم نەدەکرد لەکاتێدا کە زۆڕ زیرەکیش بووم بەڵام بێدەنگیم پێ باشتر بوو دوای ناسینی کوڕەکان توانیم کەمێک ئەو گۆشەگیریەم نەمێنێت ........لەناو ئەو خەیاڵانەم بووم هەستم کرد کە شتێک بەر سەرم کەوت ئاوڕی پشتەوەم دایەوە رینگها بوو

رینگها:هێی تۆ چیدەکەیت لێرە گەمژە؟؟
مینگهاو:ئاهـ ئازاری هەبوو کچێ بۆچی وات کرد؟؟
رینگها:بۆچی دێیت بۆ شوێنێک کە تایبەت بە منە ها؟؟
مینگهاو:خۆ ئێرە تەنها هی تۆ نیە
رینگها:با ئێرە بەس هی منە بۆقی ناشرین
مینگهاو:ئاخ خۆم سەرم ئازاری هەبوو تۆ خراپترت کرد

هەستم کرد کە ڕوخسارە توڕەیەکەی گۆڕا بۆ غەمباری وە کەمێک لێم نزیک بۆیەوە

رینگها:بۆچی ئازارت هەیە برینداری یان شتێکی تر؟؟
مینگهاو:نا نەخێر دوێنێ شەو خواردمەوە بۆیە
رینگها:گەمژە کەواتە بۆچی زۆڕ دەخۆیتەوە چی گەر شتێکت لێ بەسەر هات یان بەهۆی زۆڕ خواردنەوە گەدەت ئازاری پێ بگەیشتایە
مینگهاو:هیچ شتێکی لەم جۆرە ڕوونادات نیگەران مەبە خاتوونی شاژن
رینگها:یا تۆ بۆچی هەموو کاتێک بە شاژن بانگم دەکەیت من نامەوێت کوڕێک بەم جۆرە ناوم بهێنێت
مینگهاو:بۆچی زۆڕ لە تۆ دێت جوانیت وەکو شاژن دڵڕەقیشی وەکو ئەو زۆڕ گونجاوە بۆت
رینگها:من جوان نیم وە دڵڕەقیش نیم
مینگهاو:ئۆو چۆن بەخۆت دەڵێی ناشرین یاخود دڵڕەق نیت کوڕانی زانکۆ هەمووی باسی تۆ دەکەن لە دوێنێوە دەڵێن کە کچێکی زۆڕ سەرنجڕاکێشە بەڵام دڵڕەقە
رینگها:تا حەز دەکەن با وابڵێن من ڕای خۆم ناگۆڕم وە ئەمجارە گەر گوێبستی کەسێک بوویت کە بەو جۆرە باسم دەکەن بانگم بکە دەمەوێت چارەیان بکەم
مینگهاو:بۆچی وا دەڵێیت خۆ قسەیەکی هەڵەیان نەکردوە
رینگها:من کەسێکی ترم خۆشدەوێت وە ئەو بۆ من زۆڕ تایبەتە نامەوێت کوڕانی تر لێم نزیک بەبنەوە گەرنا دەیانکوژم

دوای گوتنی ئەوەی کە خۆشەویستی هەیە دڵم شکا
بەڵام بۆچی من غەمبار بووم من نابێت ئەوم خۆشبووێت مینگهاو ئەوە شتێکی هەڵەیە تکایە وازی لێ بێنە تۆ نابێت بکەویتە داوای خۆشەویستی ئەوە بەڵێ نابێت

"تارمایە نادیارەکە"Onde histórias criam vida. Descubra agora