{بــــەشـــــی حــــەوتــەم}

226 39 157
                                    

هیون"ئێ شتێکی تریش"

سکز"چیە؟؟"

هیون"نامەوێت بەزۆڕی خوێنی خۆیم پێ بدات"

فلیکس"چی بۆچی؟؟"

هیون"نازانم بەڵام دڵم بەو جۆرەی دەوێت"

سوونگمین"چی گەر ڕازی نەبوو؟؟"

هیون"ئەوکاتە بە ئازارەوە دەمرم و تەواو"

مینهۆ"ڕێگات نەدا بۆ کەمێک دڵخۆش بین"

هیون"یا چیم کردوە تەنها دەمەوێت بە ویستی خۆی پێم بدات و تەواو بۆچی زۆڕی لێ بکەم بۆ شتێک کە نەیەوێت"

هان"نانا ئاقڵیشی بۆ ئەو شتە"

هیون بە بێزاریەوە سێری هانی کرد

هیون"دەی من جارێ دەڕۆمە ژوورەکەم زۆڕ ماندووم"

سکز"باشە"

هیون ڕۆیشت بۆ ژوورەکەی لەسەر جێگاکەی پاڵکەوت هەستێکی زۆڕ سەیری هەیە بێ ئەوەی خۆی لێی تێبگات نازانێت ئاخۆ ڕازی دەبێت کە خوێنی خۆی پێ بدات یاخود نا بەڵام ئەو زۆڕ دڵنیایە لەوەی کە سەرەتا ڕازی نابێت چونکە هەموو مرۆڤەکان لە ئەوان دەترسن
هیون لەناو ئەو بیر کردنەوەی بوو خەو بردیەوە

pov.??

ئاهـ دوای ڕۆیشتنی ئەو زۆڕ هەستم بە دڵتەنگی کرد بۆچی وام بۆچی دەمویست ئەو لێرە بمێنێتەوە لە کاتێکدا نە بۆتە 24 کاتژمێر ئەوم بینیوە تەنانەت ناویشی نازانم خۆزگە دەمتوانی کەمێک دەربارەی ئەوم بزانیبا یا یونهوا ئایا مێشکت لەدەست داوە ها بۆچی باسی کوڕێک دەکەیت و نیگەرانی دەربارەی بەڵام بۆستە خۆ ئەو نەخۆش بوو دەبێت ئێستا باشتر بێت ئەو کاتەی بورایەوە زۆڕ ترسام ترسام لەوەی کە شتێکم لێی کرد بێت بۆیە بڕیارمدا بیهێنمە ماڵەکەم لەسەر قەنەفەکەم دانا بەس دەستم زۆڕ ئازاری هەبوو بەهۆی ئەوەی دەستمم بڕی بوو ڕۆیشتم برینەکەم تیمار کرد دواتر گەڕامەوە بۆ لای کوڕەکە بەڕاستی ئەو زۆڕ جوان بوو ئاهـ یونهوا تۆ باسی چی دەکەیت لەلای دانیشتم بەڵام نازانم چۆن کات ڕۆیشت لەناکاو چاوی کردەوە دوای کەمێک قسە لە کاتژمێری پرسی کە زانی کاتژمێر حەوتە شۆک بوو بەڕاستی نیگەرانی باردۆخیم نەمدەویست بگەڕێتەوە بەڵام لەهەمان کاتدا ئەو بێ خێزان نەبوو وەکو من یونهوا دەبێت ئەم کارە تەواو بکەیت جا زوو بێت یان درەنگ چونکە بوونی تۆ لەم گەردونە تەنها بێ سوودەیە پێم باشترە بگەڕێمەوە لای دایکم نەوەک لەم جیهانە خراپە بژیم

end.pov

چان"بڕۆن بانگی هیون بکەن دڵنیام ئێستا خەوتووە"

فیلیکس"من دەڕۆم"

فیلیکس ڕۆیشتە ژوورەکەی هیون بینی بە شێوەیەکی زۆڕ کۆمیدیان خەوتووە بەڵام ئەو ڕاهاتبوو کە ئەم دیمەنە بەبینێت کاتێک دێت بانگی دەکات بۆیە بەشێویەکی ئاسای ڕۆیشتە لای و بانگی کرد

فیلیکس"هیون هەڵسا"

هیون"....."

فیلیکس"دەی هیون تاقەتی هاوارم نیە تخوا هەڵسا"

هیون"چیت دەوێت بۆچی ناهێڵی بخەوم؟؟"

فیلیکس"ماوەیەکی زۆڕ خەوتیت بۆیە چان هیۆنگ بانگت دەکات"

هیون"وازم لێ بێنە خۆی ماوەیەک نابێت خەوتوم"

فیلیکس"کوڕە تۆ ماوەی سێ کاتژمێرە لەسەرەوەیت جا دەڵێیت ماوەیەک نابێت خەوتووم"

هیون"ئێستا کێشەی ئێوە چیە بۆچی واز لە من ناهێن"

هیون بە هاوارە قسەی دەکرد

فیلیکس"یا بۆچی هاوار دەکەیت تەنها ویستمان بۆ ماوەیەکی زۆڕ نەخەویت"

هیون"بڕۆ دەرەوە پێویستم بە گرینگدانی ئێوە نیە"

فیلیکس"من گەمژەم گوتم کە بانگی دەکەم"

هیون"هەر خۆی لەبنەڕەتدا گەمژە بوویت"

فیلیکس"گەمژەی نەفام بۆچی بەم جۆرە شێت بوویت ها تەنها بۆ چاکەی خۆت بانگم کردیت ئەوەش ڕەفتار و قسەکردنتە"

هیون"نامەوێت بۆ جارێکی تر دووبارەی بکەمەوە فیلیکس بڕۆ دەرەوە"

فیلیکس بە توڕەی ڕۆیشتە دەرەوە

هیون"تەنها کاتی خەوتن بێ ئازارم ئەوکاتەش وازم لێ ناهێن"

هیون گەڕایەوە سەر جێگایەکەی و خەوتەوە

{لای کوڕەکان}

چان"ئەوە چیتان بوو لەسەرەوە"

فیلیکس"جارێکی تر بەمن نەڵێن بانگی ئەو شێتە بکەم"

سوونگمین"گیانەکەم هەر خۆت بوویت کە گوتت دەچم بانگی دەکەم"

فیلیکس"تۆ قسەمەکە"

سوونگمین زمانی لە فیلیکس دەرکرد و بەرداخە خوێنەکەی هەڵگرت لەسەر مێزەکە و خواردی

"پێویستم بە هاوەڵەکەمە"Where stories live. Discover now