𝗘 𝗣 𝗜 𝗦 𝗢 𝗗 𝗘 - 𝟬𝟮 -

199 33 141
                                    

~ Mafia Husband ~ Episode - 02 -

~ Mafia Husband ~ Episode - 02 -

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"ت-تۆ باسی چیدەکەی مامە مارتن..!!؟؟"لەیلا پرسی کە مارتن
هیچ هەستێك لە ڕووخسارە پیس و بریندارەکەی بەدی نەئەکرا
چونکە ئەو ڕووخسارە وێرانەی تازە نەبوو بۆیە لەیلا هیچی
دەربارەی نەپرسی چونکە ئەیزانی مارتن پیاوێکی سەر بەکێشەیە
و هەمیشە لێدان دەخوات

کەم ڕۆژ هەبووە کە ڕووخساری ئاسایی خۆی بینیبێت چونکە
هەمیشە ڕووخساری بریندار بووە بەڵام کێشەی لەیلا ئێستا ئەمە
نییە کێشەکەی ئەوەیە زڕباوکەکەی و دایکە لە بەردەگای ژوورەوە
وەستاون و جانتایەکی سەفەریش داندراوە و مارتن'یش دەڵێت
کە ئەو بۆ شوێنێك دەڕوات لەیلا بە تەواوی سەری لێ شێواو
بوو نەیەزانی چی ڕوودەدات

"مەبەستی من ئەوەیە لەیلا کە تۆم لە جیاتی قەرزەکانم
بەخشیووە بە پیاوێکی دەوڵەمەند وە لەوانەیە کەمێکی تر هەر
ساتێك بێت لە دەرگا بدەن و بت بەن."مارتن بەبێ دوو دڵی وتی
لە کاتێکا لەیلا هەندێك کاتی ویست تا قسەکانی مارتن بچێتە
مێشکیەوە و بڕوابکات بەوەی گوێ بیستی بووە

"چ-چی..؟؟وا بە ئاسانیی!!من کاڵا نیم مامە مارتن تۆ چۆن کاری
وا ئەکەی!!دایکە ئەی تۆ بۆ هیچ ناڵێی بۆ خاتری خودا!!!"لەیلا
بە دەنگی بەرزەوە وتی بڕوای بەوە نەئەکرد کە دایکیشی بە
بێدەنگی مایەوە و لەیلاش خوێنی لە توڕەییدا دەکوڵا ئەوتوانی
بە تەواوی لە چاوە قاوەییەکانی ببینی کە ئاگری لێ دەبارێ

"زۆر لە باوکە دۆڕاوەکەت دەچیت بەو شێوەیە،دواتر لەوانەیە
ژیانت بۆ باشتر بگۆڕێت یاخود بۆ خـراپتر ئەگەر لەگەڵ ئەویش
ئاوا ڕەق و توڕە بیت لەیلا ئازیزم من بۆ تۆمە."مارتن بە
شێوازێکی گاڵتە پێکەرانەوە وتی لەیلا هێندەی تر پەست بوو لە
مارتن بە شێوەیەك حەزی دەکرد دەست بخاتە بینەی
و ڕووخساری زیاتر بۆ بشێوێنێت بەڵام پێش ئەوەی شتێك بکات
دەنگی دەرگاکە لێی درا

مارتن بە شێوەیەکی ناشرین لەیلای پاڵدایە لایەکی تر و خێرا
خۆی دەرگاکەی کردەوە بە زەردەخەنە ناشرینەکەیەوە بەڵام زوو
ئەوەی نەما کە ئەو کەسەی لە دەرگای دا کەسی مەبەست نەبوو
بەڵکوو جـەیـم پیاوە دەستە ڕاستەکەی بوو لەیلاش خێرا لە
پشتی مارتنەوە دەرکەوت تا بزانێ کێیە بەڵام سەرسام بوو کە

پیاوێکی گەنم ڕەنگی قـژ بلۆنـدی باڵایەکی بەرز و لوتێکی
ڕێك و لێوێکی کەمێك گەورەی پەمەیی لەیلا کە ئەمەی بینی
خۆزگەی دەخواست پیاوەکە ئەمە بێت بەس زوو زلەیەکی جوان
لە خەیاڵە بچووکەکانی درا کە جەیم وتی"گەورەم لە کۆمپانیە
چاوەڕێیە کچەکە بێنە بەڵام بە هیچ شێوەیەك بۆت نییە پەیوەندی
پێوەبکەیت یاخود بێیتە سەر ڕێگاکەی."

لەیلا خودی خۆی خێرا جانتاکەی هەڵگرت دایکی لەیلاش کە
کە دەی ویست بۆ دواجار باوەشی پێدابکات لەیلا زوو خۆی
لێ دوور خستەوە"پێش ئەوەی بڕۆم دایکە..ئەپرسم ئایە تاوانی
من چی بوو تا شایەنی دوانزە ساڵ بێ نازیی تۆیی بم.."

لەیلا هاتە لای دەرگاکە و جەیم جانتاکەی بۆ هەڵگرت و ویستی
بڕوات بەڵام وەستا کە بینی لەیلا بەرامبەر مارتن وەستاوە و
بە ڕقەوە سێری ئەکات"هەمیشە بە مامی خۆم بانگم دەکردیت
بەڵام تۆ جگە لە نێرێکی بێ ئەقڵ هیچی تر نەبوویت،ئەمەش
با کۆتا دیاری من بێت بۆت مامە مارتن."

لەیلا بە توندی و هەموو هێزی خۆی بۆکسێکی کێشا بە نێو دەمی
مارتندا وای کرد بکەوێ بە پشتا و ئەو شوێنەی تەنها چەند کاژمێرێك
ئەبوو خوێنەکەی وەستابوو خوێنەکەی بەر بێتەوە و ئازارەکەی سەر
لە نوێ تازە بێتەوە

"خاتوون کاتی ڕۆشتنە گەورەکەم زۆر حەزی بە چاوەڕوانی
ناکات پێویستە بڕۆین."

Continuous

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Continuous

𝐇𝐞𝐫 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 𝐇𝐮𝐬𝐛𝐚𝐧𝐝||𝐋𝐮𝐜𝐢𝐟𝐞𝐫 "𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡"Where stories live. Discover now