زمانی چاوەکان | ٧

187 27 19
                                    

دیدگای جۆنگکووك:

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.





دیدگای جۆنگکووك:



چەندە سەیر بوو، کاتێ بە دوو چاوی دوو دڵییەوە سەیری دەکردم.
چاوەکانی پەپامێکی شاراوەیان پێم دەگەیاند، کە حەزم پێی بوو.
بیلبیلەی چاوەکانی دەجووڵان بێ ئەوەی پرس بە من بکەن.

بێدەنگییەکی نزم لە نێوانمان هەبوو، کە نەمدەویست بیشکێنم. بەڵکو دەموسیت بنبڕی بکەم، دەموسیت بپرسم ئاخۆ چ شتێك تۆی گریاندووە؟


پەیوەندییەکی سەیر لە نێوان ئێمەدا هەیە کە خۆشم بە تەواوی ناتوانم لێی تێبگەم. قوڕسترە لە هەموو ئەو کێشانەی تا ئێستا بەسەرم هاتوون.

بەڵام تەنها دەمەوێت ئەو گوێم بۆ بگرێت و منیش گوێی بۆ بگرم.

نازانم کە چەندە سەیری نێوچاوەکانیم دەکرد و دەمویست ئەو شتە بەدەست بهێنم کە خەمباری کردووە.



قەشەنگ بوو، زۆر زۆر. جوانییەکی نەرمی هەبوو کە لێدانەکانی دڵمی ڕێك دەکردەوە.

دوو لێوی ئەستووری و دوو چاوەی درێژی تاکە ڕووناکی بوون لەگەڵ مانگدا هاوڕێ بوون. سەیری دەکردم، پێمی دەوت چاوەکانت داخە! بۆچی وەها بێ شەرمانە سەیرم دەکەیت؟ ئایا بێزار نابیت؟ چاوەکانی لای من دەنگی بەرزیان هەبوو کە ئەمانە و زۆر شتی تریان دەوت. ڕەنگدانەوەی خۆمم تێیدا دەبینی.




حەزم نەدەکرد پەیوەندی ئەو چاوانە تەنها بە بەستووی بمێننەوە، بۆیە پێشنیارم بۆی کرد.



||ئـەزالیا|| JJKМесто, где живут истории. Откройте их для себя