11|غیره

717 76 122
                                    

هەست بەهەر شتێک دەکەیت دەری ببڕە، بیر لە هەر شتێک دەکەیتەوە ئەنجامی بدە(:





























Vote before reading


















































Jia Pov


هەناسەم هەڵکێشا قاوە بەتاڵەکەم هەڵگرت لەسەر مێزەکە ئێستا نزیکەی کاتژمێر هەشتی شەوە خەریکە شفتەکەم تەواو دەبێ ئاوڕم دایەوە بۆلای جۆنگکوک ئەوەتا ئەو لەوێیە داواکاری هەندێ ئافرەت وەردەگرێ لەگەڵ زەردەخەنەیەکی سەرنجڕاکێش لەسەر لێوەکانی باشه چۆن دەتوانێت ئەو زەردەخەنەیە بۆ کەسانی تر بکات بەو شێوەیە؟ پشتگوێم خست و ڕێگای خۆم گرتە بەر

"جیا تۆ ئەتوانیت بڕۆیت ئێستا وە بەڵێ خۆشەویستەکەشت شیفتی تەواو بووە ئەویش دەتوانێت بڕوات" جەیمس وتی و ئاگاداری کردمەوە "بەڵێ" وە دوای ئەوه ڕێی خۆم گرتەبەر بۆ ژووری ستافەکە تا جلی یەکپۆشیەکەم داکەنم و جلی خۆم لەبەربکەمەوە

هەموو کاتەکە ناو ئۆتۆمبێلەکە بێدەنگ بوو "پێت چۆنە ئەمڕۆ بۆ نانی ئێوارە لە ڕێستورانتێک نانبخۆین؟" جۆنگکوک وتی و بێدەنگیەکەی شکاند "بیرم لەوە نەکردبووەوە" دەنگم زۆر بە کزی هاتە دەرەوە "ئایە شتێک هەڵەیە؟ تۆ وا دەردەکەوی ونببی له بیرکردنەوە" سەیری ئەوم کرد ئەو هێشتان تەرکیزی لەسەر شۆفێریکردن بوو هەناسەم هەڵکێشا "هیچشتێک" ئەو هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو



لەسەر کورسیەکە لەبەردەمی دانیشتم دەستەکانم خستە سەر ڕانم "جیا!!" سەیری ئەوم کرد "چی هەڵەیە؟" ئەو بەهێمنی پرسیاری لێکردم "من تەنیا برسیمە"درۆم کرد "بەڕاستیتە؟ ئەوە تاکە هۆکارە" جۆنگکوک پرسیاری لێکردم و برۆیێکی بڵند کرد... باشە.. ئەو لەمن ئەگات من پرسیارەکەی ئەوم فەرامۆشکرد

دوای نانخواردنی ئێوارە ئێمە گەڕاینەوە ماڵەوە من خەریک بوو بڕۆم بۆ ژوورەکەم بەڵام ئەو بەچەند هەنگاوێکی گەورە بەرەو لای من هات کەمەری گرتم و ڕایکێشام بۆ دواوه ئەوە زۆر خێرا بوو بۆ ئەوەی کاردانەوەم هەبێ... منی زیندانی کرد لە نێوان دیوار و هەردوو قۆڵەکانی دەستەکانم بەرەو ماسولکەی سینگی ڕۆیشتن ڕووخسارمان تەنیا چەند سانتیمێک لەیەک دووربوو هەوڵمدا لەئەو دووربکەومەوە و بڕۆم "پێمبڵێ چی هەڵەیە" بە دەنگێکی وشک و سارد پرسی "هیچ شتێک" هەناسەی هەڵکێشا "من پرسیارت لێناکەم من پێت دەڵێم 'پێمبڵێ' چی هەڵەیە " بە بێدەنگی مامەوە

"جیا توڕەیم شتێک نیە که حەز بکەم بمەوێ نیشانت بدەم تکایە لێت ئەپاڕێمەوه بەم شێوەیە مەبە لەگەڵ من.. من پشتگوێ مەخە، فەرامۆشکردنی تۆ وام لێدەکات توڕە ببم بۆیە تکایە تکایە پێم بڵێ کاتێک بە ئارامی داوات لێدەکەم" ئەو کەمێک تۆنی دەنگی بەرزکردەوە ئەوهی لە گەروم بوو قوتمداوە "بڕۆ لەو بیچه بپرسە کە زەردەخەنەت بۆ ئەکرد" من پەیوەندی چاوم لەگەلی شکاند.. دووباره ئێرە بێدەنگ بۆوە ئایە ئەو توڕە بوو؟ گوێم لەوبوو کە پێدەکەنی "من دەبینم غیرە لێرە کێشەکەیە" من سەیری ئەوم کرد بە نەرمی گازم لە لێوم گرت

Step Brother | JJKWhere stories live. Discover now