Vote before reading
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.Jia Pov
هێواش هێواش چاوەکانم کردەوە.. ئەو لەسەر جێگاکە بوو هێشتان لەناو باوەشی بووم... ڕووداوەکانی دوێنێ شەو وەک فلاش باکێک هاتەوە بیرم 'ئەمەوێ بەردەوامبی' خوێن بەپەلە لە ڕوومەتەکانم کۆبونەوە... چ نەفرەتیەک لەو کاتەدا لە مێشکم بووە.. بەردەوام بووم لەسەیرکردنی ڕوخسارە سەرسوڕهێنەرەکەی... چۆن دەتوانێت بکەوێتە خۆشەویستی کچێکی وەک من؟ ئەو شایەنی زۆر باشترە لەمن.. هەوڵمدا هەڵسم بەڵام گرتنەکەی لەسەر کەمەرم زیاتر کرد وەک مناڵێک گریا پێکەنیم بە بێدەنگی مامەوە
بە هێواشی چاوەکانی کردەوە وە یەکەم شت کە کردی ماچکردنی نێوچەوانم بوو "بەیانی باش" وتم "بەیانی تۆش باش" وڵامی دامەوە چاوەکانی ئەخوراند "تۆ زۆر لە منداڵ ئەچی"وتم "ئۆهـ بەڵێ؟ تۆ وادەڵێی دوای ئەوەی دوێنێ شەو ئەزموونت کرد؟" بە ڕووخسارێکی شەیتانیەوە وای وت سوور بوومەوە "بێدەنگبە" پێکەنی
بە ئۆتۆمۆبیل ئەچوینە کۆلێژ لەناکاو لەبەردەم دەرمانخانەیەک وەستا "بڕۆ" بە سەرلێشێواوی سەیرم کرد "حەب جیا" تێگەیشتم لە ئۆتۆمۆبێلەکە دابەزیم خەریک بوو بیرم بچێت سوپاس بۆخوا بە ئەوم وتبوو بیرمبخاتەوە
له دەرمانخانەکە هاتمە دەرەوە حەبەکەم قوتددا "تۆ کەمەتەرخەدی بۆ شتەکان ئەوەم کردوە شت لەبیر ئەکەی تەنانەت دوێنێ شەو لەبیرت کرد قاپێکی سەر مێزەکە هەڵبگری شتەکان لەبیر ئەکەی.." من ئەوم بڕی "من کەمتەرخەم نیم دەمزانی ناتوانم لەبیرم بێت لەبیری ئەکەم بۆیە بەتۆم وت بیرم بخەرەوە" ئەو پێکنی "باشە، ئاوا خۆت کیوت مەکە وا دەکات بمەوێ ماچت بکەم"
زەردەخەنەیەکی شەیتانیم کرد خۆم لەئەو نزیک کردەوە ماچی ڕومەتیم کرد لە کاتێکدا ئەو هێشتان خەریکی شۆفێری بوو "دانەیەکی تریشم ئەوێ" ئەو وتی پێکەنیم و ماچێکی تریشم کرد "دانەیەکی تریش" "بێدەنگبەو ئاگات لە شۆفێریەکەت بێ" بە پێکەنینەوە وتم
دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت هاتینە خوارەوە دەستمان تێکەڵی یەکتر کردو بەرەو زانکۆ ڕۆیشتین "چەند وانەت هەیە ئەمڕۆ" جۆنگکوک وتی "دوو وانە، ئایە دێی بۆ لام؟" "لە وانەیەک دێم تەنیا کورسیەکەی تەنیشت خۆت بە بەتاڵی بهێڵەوە" سەرم هەژاند وە هەردووکمان بەرەو پۆلە جیاوازەکانمان ڕۆیشتین، کاتێک بەرەو پۆلەکەم ڕۆیشتم چان یونم بینی لەگەڵ هاوڕێکانی سەیری منیان ئەکرد تەنیا چاوم سوڕاند و بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن تا پەیامێکم لە دایکمەوە بۆ هات
دایکم: ئەمشەو ئێوارەخوانی خێزانیمان هەیە... وەره لەگەڵ جۆنگکوک وە دڵنیابە شتێکی باش لەبەر دەکەی
دایکم: هیوادارم هەردووکتان لەگەڵ یەکتر ڕێکبکەون
'هەردووکتان لەگەڵ یەکتر ڕێکبکەون' دایکە ئێمە تەنانەت سێکسیشمان کردووە... چەند زیاتر دەتەوێت بەیەکەوە بین؟ ئاهێکم هەڵکێشا لەسەر کورسیەکەم دانیشم "ئێوارە خوانی خێزان هاهـ!! بە پێڵاوم" لە دڵیخۆمدا چرپەم کرد
YOU ARE READING
Step Brother | JJK✓
Romanceدەتوانم یارمەتیت بدەم لە شتێک زڕبراکەم؟" "جارێکی دیکە بە 'زڕبراکەم' بانگم بکە وە ئەو کات ئەبینی ڕێگەت پێ نادەم بۆ چەند هەفتەیەک بڕۆیت ... وە گاڵتە ناکەم" ______________ ئەو یەک شەو لەگەڵی بوو بەڵام لە شەوێکدا بوون زڕخوشک و زڕبرا، چی له چارەنوسی ئەو...