page.6

134 30 37
                                    

لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم بیرم لەڕوداوەکان دەکردەوە هەستم دەکرد بەرە بەرە ژیانم قورس دەبێ داپیرەم و باپیرەم کە خۆشەویسترین کەسی ژیانم داوادەکەن حەسرەتی چەندساڵەی ئەوان بەدیبێنم تۆڵە کردنەوە لەزەینەب بەکارهێنانی باران بۆ ئەوە بێگومان دەبێ باران منی خۆشبوێ تابتوانم بەسەر ئەواندا سەربکەوم هەربۆیەش زەینەب ڕقی لەدایکم بووە چونکە باوکم زۆر ئاشقی بووە بەوڕادەی قسەی دایکی شکاندوە ماڵی جیای کردووە بۆخۆین

خۆی من تەنها دوژمنێکم نیە ئاخر بەعەشیرەتەوە ڕقیان لێمە
باشئەزانم مەبەستی ئەوان ئەوەیە چارەنوسی منیش وەکدایکم لێبکەن یان ئەوەی بەقسەی ئەوان بکەم و دووژمنایەتیان نەکەم ئەوەش کەیەکێک نیە لەسیفاتەکانی من بەخۆشحاڵیەوە بڕیاری من جەنگ دەبێ نەک ئاشتی لەگەڵ ئەوان

دەرگای دەرەوەم کردەوە باران لەپێش ماڵمان وەستابوو بەرەڵستیم نەکرد گەربمهەوێ سەرکەوتووبم پێویستە کەسانێک لەوماڵە لایەن گرم بن

"بەیانی باش "
سەرکەوتم

"باشتر "

"وامزانی نایەیت وتت کارت هەیە "

"دوای ئەوەی تۆم گەیاند دەڕۆم بۆکار منیش وامزانی سەرناکەویت "
سەیری منی کرد و دواتر سەیری ڕێگاکەی کردەوە

"چیبکەین تۆش بەناچاری دێیت نامەوێ دەماقاڵێ لەگەڵ تۆ بکەم "
هیچی نەوت شۆفێری دەکرد دەستێکی لەسەر گێری ئۆتۆمبێلەکە بوو بیڕۆکەیەکم بۆهات موبایلەکەمم دەرهێناو چومە سەر سناپ چات دەستیبارانم گرت ڕاستەوخۆ سەیری کردم

"بوەستە "
ویستی دەستی لابدا بەڵام دەستیم گەڕاندەوە وێنەیم گرت

"دەجوان دەستم بگرە دەمەوێ پۆستی بکەم "
دەستی منی گرتەوە پێکەنیم وێنەم گرت
لەستۆریم دانا

"باران ناوی سناپ و ئینستاکەت چیە "
موبایلەکەی دەرهێناو دایە دەستم

لە ئینستا و سناپ ئادم کرد خەریک بوو پێی بدەمەوە بەڵام بیرۆکەیەک مێشکمی گرتەوە

"باوێنەیەک بگرین باران "
خۆم بۆی شیرین کرد هیچی نەوت بەموبایلەکەی ئەووێنەم گرت ڕاستەوخۆ لەئینستاکەشی پۆستم کرد خۆشم تاک کرد لەسناپیش بەهەمانشێوە وێنەی دەستی خۆمانم دانا دەبا ئەوجارە ئەو ئامۆزایەت بتەقێ

لەبەردەم زانکۆ وەستا

"سوپاسسس کاتێکی خۆش "
ماچێکی ڕومەتیم کرد و دابەزیم تەنها سەیری منی دەکرد وابزانم شۆک ببوو لەڕەفتارەکانم

"ئەوە سەرەتایە دڵم "
لەبەر خۆمەوەگوتم ڕۆشتم بۆناو زانکۆ

تاقیکردنەوەکەم کرد لەکافتریا دانیشتم تاقەتی مانەوەم نەبوو نامەیەکم بۆ باران نارد

(من دەگەڕێمەوە دێیت بەدوام یان خۆم بڕۆم )
پێویستە خۆمی لاشیرین بکەم
بەتەنها دانیشتبووم ناسر کە لەگروپەکەی منە هات لام دانیشت

ڪچــی دەریـــا...ꨄ︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora