𝑃𝑎𝑟𝑡-23-🖇️🖤

167 27 1
                                    

هانبین چاکەتی دا بە شانی جۆنگکووکا

و لە پەنای جۆنگکووک دانیشت
هانبین:
جۆنگکووکی؟

جۆنگکووک:
.....

هانبین سێری کرد:
ئەزانی هەرگیز تۆم بەوشێوازە نەبینیوە

جۆنگکووک چاوەکانی داخست

هانبین:
جۆنگکووک
تۆ منت فێری ئەوەکرد کە چۆن دڵڕەق بم
تۆ تەمرینی خەڵک کوشتن'ت بەمن ئەکرد
فێرت کردم کە هەرکاتێ گریام بیرم بێ دوو دەستم هەیە بۆ تۆڵەکردنەوە
بیرم بێ کە ئەتوانم بەتەنیا وایان لێبکەم هەمان ئازاری من بچێژن
ئێستا بۆچی لەو حاڵەیای
من خەریکە ئەمرم کە تۆ ئاوا ئەبینم..!

جۆنگکووک:
هانبین
وائەزانی بەدەس خۆمە؟
ئەوە بەدەس منە بێ هیچ شتێک مێشکم لەپڕێکا ناوی ئەو ئەهێنێ؟
ئەوە خەتای منە کە دڵم داوای ئەکا
ئەوە خەتای منە کە هۆگری بووم؟
خەتای منە کە ئاشقی بووم؟
.
.
(دەستە ساردەکانی خستە سەر دڵی)
لەوانەیە بتوانی هەموو کەسێک قەناعەت پێبکەی بەڵام دڵی خۆت هەرگیز
ئەمەوێ بمرم کە ئاوام
ئەمەوێ هەستم و ئەمانە هەمووی خەوێکی ناخۆش بێ
بەڵام ئەوڕۆژانەی لەگەڵ ئەوبووم جوانترین ڕۆژی ژیانم بوو
کە هەرگیز دووبارە نابێتەوە
هەرگیز ناشتوانم دڵخۆش ببمەوە

هانبین:
سێرکە
بۆچی لەجیاتی ئەم حاڵ و وەزعە ناچی بۆی بگەڕێی

جۆنگکووک:
یەک مانگە پیاوەکانم ئەگەڕێن هیچیان نەدۆزیوەتەوە
ئەو تەنانەت مۆبایلیشی نەبرد
(هەستا و چووە ژوورەوە هانبینیش چوو بەدوایا)

جۆنگکووک کراسێکی زینۆسی دەرکرد و بۆنی ئەکرد
لەسەر جێگاکە پاڵکەوت و کراسەکەی لەلای خۆیەوە دانا
سێری ئەکرد و بۆنی ئەکرد

هانبین دڵی پڕ بوو چووە دەرەوە

جۆنگکووک🧠
هەبیت و نەبیت هەمووانت بۆ ئیهمال ئەکەم
بوون و نەبوونت ناگۆڕمەوە بە بوونی کەس
من فەقەت باوەشت،بۆنت،دەنگت
ئارامم ئەکاتەوە
فەقەت یادی تۆ دڵخۆشم ئەکا
لەوانەیە خەتای من بێ
لەوانەیە من کەسە خراپەکە بووبم
بەڵام خۆ ئەوەنەش خراپ نەبووم
دڵنیام ڕۆژێک دڵت بۆم تەنگ ئەبێ
(دەسی ئەیا لە کراسەکە)
خۆزگە ئێستا تۆم لائەبووی
باسی ئازارەکانم بکردایە بۆت
بۆم باسکردیتایە من بێتۆ ئاوارە بووم
(جۆنگکووک گریا بە سەوتی بەرز)
بۆچیییی
مەگەررر خۆشەویستیم کەم بوو بۆۆۆت
مەگەر کێ لەمننن باشتر بووو
کێ بە 3ی شەو تۆی لەبیرە منێکی گەمژە نەبێێێ(ئەگریا و فرمێسکەکانی چاوە سوورەکەی ئەڕژایە سەر ڕوومەتی)
کێ وەکو من تۆی خۆشەویستتت...
(هەستا و دیسان دەسی کرد بە ئازار دانی خۆی)

هانبین لەودیو دەرگاکە فرمێسکەکانی چاوی هاتن
ئەیبینی کە براکەی لەو حاڵەیە و گوێی لە سەوتە پڕ ئازارەکەی جۆنگکووکە هیچی پێ ناکرێ

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

.
.
.
.
هۆنیۆن:
زینۆس؟
کچەکەم تۆ باشی؟

زینە لە دەسشۆرەکە هاتە دەرەوە ڕوخساری شۆردبوو

زینە:
ئاهـ دایە
سەرم ئەسوڕێ
دڵم زۆر زۆر تێکەڵیە

هۆنیۆن:
زینە

زینە دانیشت:
وای پشتم
گیان دایەگیان

هۆنیۆن:
دووگیانی؟

زینە شۆک بوو بەو قسەیە
سێری دایکی کرد

هۆنیۆن سێری کردەوە

زینە:
نەخێر ئیتر

هۆنیۆن:
کە بە تۆ دووگیان بووم لە مانگی یەکەمی وام لێئەهات

زینە دەسی خستە سەر سکی:
واتا چـ.چـۆن
یانی ئێستا

هۆنیۆن نەیئەزانی دڵی خۆشبێت یان بێتاقەتبێ لەوەی کە نەوەی ئەبێ یان نەوەکەی بێ باوک ئەبێ

ڕۆژی دواتر.
.
.
.
.
.
.
.
زینە
هەستا لەخەو زۆر بە بێزاری گەرماوی کرد و ڕۆتینی کرد

لەوەتەی زینە لەگەڵ جۆنگکووک نەماوە دڵخۆشییەکانی درۆیەفەقەت ڕەش ئەپۆشێئەوەی بیری لێئەکاتەوە جۆنگکووکەو ئەو ئارامییەی لای ئەو هەیبوو(دەسی لەسەر سکی دانا) مناڵێک لەتۆ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لەوەتەی زینە لەگەڵ جۆنگکووک نەماوە
دڵخۆشییەکانی درۆیە
فەقەت ڕەش ئەپۆشێ
ئەوەی بیری لێئەکاتەوە جۆنگکووکە
و ئەو ئارامییەی لای ئەو هەیبوو
(دەسی لەسەر سکی دانا)
مناڵێک لەتۆ...
ئەبێ چەن جوانبێ....
دەستی کرد بەگریان
.
.
زۆر زۆر بیری جۆنگکووک ئەکەم..
زۆر زۆۆۆر
هاهـ
کاتێک بینیم لەباوەشی کچێکی کە
وەک ئەوە وابوو دنیا بەسەرمدا بڕوخێت
هەموو خەونەکانم وێران بوو
من لەنێوان دایکم و ئەو
ئەوم هەڵبژارد کەچی
ئەو یەکسەر باوەشی کچێکی کەی هەڵبژارد.
.
.
.
.
.
هۆنیۆن هاتە ژوورەوە:
کچم ئامادەی؟
با بچین پشکنین بکەین

زینە:
ئهم ئامادەم

هۆنیۆن:
دەی وەرە
(سێری ڕووخساری کرد چەند بێتاقەتە)

هۆنیۆن:
کچم خۆت بێتاقەت مەکە باش؟

زینە:
نا دایەگیان بێتاقەت نیم دەی با بڕۆین(زەردەخەنەی کرد)

هۆنیۆن ئەیزانی درۆئەکا و بێتاقەتە بەڵام هیچی نەوت

.........
.

.
.
.
.
.
.
Bahiuai badlbun🖤🖇️

Kurdish Story,,,بـبە بـەهـی مـن,,,♥︎♥︎  (𝐵𝑒 𝑀𝑖𝑛𝑒)☑️Where stories live. Discover now