Part10

126 12 4
                                    

جـەماعـەت بەجدی ئەگەر ڤۆت بکەن چیرۆکەکە ئەکتیڤ تر ئەبێ
بەس ئێوە ئەیخوێننەوە و ڤۆت ناکەن ئەگەر زۆر ناخۆشە پێم بڵێن یان ئەیگۆڕم یان وازئەهێنم؟ 💕
.
.
.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کـات تێپەڕی دوو هەفتەیە تۆ تەنانەت دەرەوەی ژوورەکەتت نەبینیوە بەڕێز کیم و خاتوو کیم زۆرجار لە تای پاڕانەوە بۆ هەلێک بەڵام هیچ شتێکی لە دڵی ئەم دڕندەیە نەگۆڕی ... تۆ خەبەرت بویەوە سەیری ژوورەکەت کرد دواتر سەیری کاتژمێرت کرد ئێوارە بوو، بەهێواشی هەستای چویتە دەستشۆرەکە دەمووچاوت شۆرد بەهێواشی ڕێت ئەکرد لەبەر تۆزێک ئازار، لەسەر سیسەمەکە دانیشتیت بێدەنگ بویت تا قفڵی دەرگاکە کرایەوە خزمەتکارێکی دەرخست لەگەڵ سینیەک خواردن،دووبارە، دڵت هیچی نەئەبرد چەمایەوەو هاتە نزیکت..

خزمەتکار: خاتوون .. خواردنم بۆ هێناوی هەست بەباشی ئەکەی؟ "بەڕێز و خەمخۆریەوە پرسی"

تۆ: هیچ باشنیم .. ڕێگەم بدە بچمە باخچە تۆزێک هەناسەم بۆ نادرێت.

خزمەتکارەکە دڵتەنگ بوو بۆت.

خزمەتکار: منیش حەزناکەم تۆ ئاوای خاتوون ... بەڵام ئەگەر بەڕێز تای بزانێت من ڕێگەم بەتۆ داوە بچیتە دەرەوەی ئەم ژوورە بۆ منیش خراپ ئەبێت. "سەری داخستبوو"

تۆ: تکات لێئەکەم لە حاڵم تێبگە من ناتوانم هەموو ڕۆژ لەناو چوار دیوار بمێنمەوە. "چاوەکانت پڕبوون"

خزمەتکار: داوای لێبووردن ئەکەم تکایە زۆریم لێمەکە منیش ناچارم ئەگەر ئەوە نەکەم کە بەڕێز تای فەرمانم پێ ئەکا ئەوا دەرئەکرێم یان ئەکوژرێم. "بە دڵتەنگی و ترس وتی"

تۆ: تەنها پێنج خولەک؟ سەیرکە تای لەماڵەوە نیە تکات لێئەکەم لێم تێبگە. "فرمێسکەکانت کەوتن لەسەر شتێکی بچووک"

خزمەتکارەکە چارەیەکی تری بۆ نەمایەوە بیرۆکەیەکی بۆ هات.

خزمەتکار: باشە، بەڵام بەو مەرجەی ئێستا ئەم خواردنە تەواوکەیت ئەوکات ڕێگە ئەدەم.

تۆ سەیری خواردنەکەت کرد قاپێکی پڕ بوو تەنانەت ئەوەندەت بۆ نەئەخورا.

تۆ: هەمووی؟!

خزمەتکار: بەڵێ، دەی من چاوەڕێت ئەکەم لای دەرگاکەم.

وتی و ڕۆیشتە لای دەرگاکە تۆش کەمێک دڵخۆش بویت سینیە خواردنەکەت هەڵگرت بەرامبەر خۆت داتنا بەڵام .... تەواو بێهیوا بویت و ڕق دڵتی داگرت کاتێک گوێت لە داخستن و قفڵ دانی دەرگاکە بوو بەخێرایی هەستای چویتە لای دەرگاکە ویستت بیکەیتەوە بەڵام قفڵ بوو بەخێرایی لەدەرگات ئەدا و هاوارت ئەکرد ..

تـەمەنـێکـی نـەفرەتـلێکـراو"!Where stories live. Discover now