قۆناغی پێش پێغەمبەرایەتی

40 6 2
                                    

عبداللەی کوڕی عبدالمطلب ئامینەی کچی وەهبی خواست

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

عبداللەی کوڕی عبدالمطلب ئامینەی کچی وەهبی خواست.
ئامینە دووگیان بوو لە عبداللە.
ئامینە سکی دوو مانگان بووعبداللە کۆچی دوای کرد.
عبداللە 5 وتشری لە دوای خۆی بەجێهێشتبوو، لەگەڵ هەندێ مەڕ و کەنیزەکی حەبەشی کەناوی بەرەکە بوو، واتە(ٲم ٲیمن).
ئەوترێ لە 12یڕەبیعول ئەوەلدا ئامینە منداڵەکەی هاتەدونیاوە(ڕوحم قوربانی بێت).
هیچ موعجیزەیەک نەسەلمێنراوە کە ڕوویدابێت لە کاتی لەدایکبونەکەدا.
لەحەوتەم ڕۆژی تەمەنیدا،عبدالمطلب ی باپیری (سوننەت)خەتەنەی کرد و ناوی لێنا محەمەد(د.خ).
ئامینە ماوەی سێ ڕۆژ شیری دا بە منداڵەکەی(محەمەد (د.خ))ٚ.
دواتر ثوەیبەی کەنیزەکی ئەبولەهەب شیری پێدا کە پێشتر شیری دابووە حەمزە و ئەبووسەلەمە.
دواترحەلیمەی سەعدییە شیری دا بە پێغەمبەر(د.خ) لەگەڵ مناڵەکانی خۆی؟(عبداللە،شەیما،ئەنیسە).
پێغەمبەر 7 خوشک و برای شیری هەبووە(حەمزە و ئەبووسەلەمەی کوڕی عبدلٲسد و مەسروح و ئەبووسوفیان و عبداللەو شەیما و ئەنیسە).
بەڵام هیچ برا و خوشکێکی دایک و باوکی نەبووە تاقانەی دایک و باوکی بووە.
شەقکردنی سینگی پیرۆزی پێغەمبەر(د.خ)لای حەلیمەی سەعدییە ڕوویدا،جیریل سینگی شەقکرد و دڵی بە ئاوی زەم زەم شۆردەوە و بەشی شەیتانی لێدەرکرد و پاشان مۆری پێغەمبەرایەتی دا لە پشتی، ئیدی پێغەمبەر(د.خ)لەو ساوە پارێزراوبوو لە شەیتان، لەکردار و گوفتاری دا.
مەبەست لە مۆری پێغەمبەرایەتی،پارچە گۆشتێکە لە پشتەوە بەرامبەر دڵ بە ئەندازەی هێلکەی کۆترێک.
پێغەمبەر(د.خ)دوای دوو ساڵ لای حەلیمەی سەعدییە گەڕایەوە لای ئامینەی دایکی.
لەتەمەنی 6ساڵیدا ئامینەی دایکی کۆچی دوای کرد.
دوای مردنی ئامینەی دایکی،عبدالمطلبی باپیری کەفالەتی پێغەمبەری گرتە ئەستۆ، لەتەمەنی 8ساڵیدا عبدالمطلبی باپیریشی کۆچی دوای کرد.
دوای مردنی عبدامطلبی باپیری ئەبووتالبی مامی کەفالە ت و بەخێوکردنی گرتە ئەستۆ.
پێغەمبەر(د.خ)شوانی کردوە.
پێغەمبەر(د.خ)بەشداری جەنگی فوججاری کرد.
پێغەمبەر(د.خ)بەشداری پەیماننامەی فزوڵی کرد.
پێغەمبەر(د.خ)لەگەڵ غوڵامەکەی کەناوی مەیسەرە بوو ڕۆیشت بۆ بازرگانی کردن بۆ خەدیجە.
پێغەمبەر(د.خ)دایکە خەدیجەی خوازبێنی کرد و بوو بە هاوسەری.
تەمەنی پێغەمبەر(د.خ) 25 ساڵ بوو، تەمەنی دایکە خەدیجە 40 ساڵ بوو.
پێغەمبەر(د.خ)لە دایکە خەدیجە هەریەکە لە قاسم و زەینەب و ڕوقیە و ئوم و کەلسوم و فاتیمە و عبداللە ی هەبوو.
پێغەمبەر(د.خ)ئامادەی نۆژەنکردنەوەی بینای کەعبە بوو لەسەر دەستی قوڕەیش ،  تەمەنی 35 ساڵ بوو،قوڕەیش پێکهاتن لەسەر پێغەمبەر(د.خ)، بۆ دانانەوەی بەردە ڕەشەکە لە جێی خۆی.
پێغەمبەر(د.خ)پارێزراو بوو لە ناشرینیەکانی سەردەمی جاهیلیەت:نە بتی پرستوە نە ئارەقی خواردۆتەوە و نە زیناشی کردووە.
پێغەمبەر (د.خ) بەڕاستگۆ و ئەمانەت پارێز و خاوەن هەموو ڕەوشتێکی جوان ناسرابوو.



.........بەهیوام سودی هەبێت بۆتان🌸

بەهیوام سودی هەبێت بۆتان🌸

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


‌💙کورت و پوخت پێغەمبەرەکەت بناسە💙Where stories live. Discover now