Part 28

207 48 216
                                    












ھۆسۆک فرمێسک بەسەر گۆنایدا ھاتە خوارەوە بەبێ ویستی خۆی ، لەژیانیدا ئەوە یەکەم جار بوو بگری و دڵی پڕ ببێ بۆ شتێک

ئەو ترسی مردن و لەدەستدانی ژیانی یەخەی گرتبوو وە پەشیمانی و ھەست کردن بە تاوان دڵی ئەگوشی کە چەندین ساڵە ئەم ھەستانە لەودا شاراوەبوون






یۆنگی بە سەرسوڕمانەوە لێی ئەڕوانی و وتی
" ئەوە تۆ ئەگری ؟ "











ھۆسۆک کە بە کوڵ ئەگریا و وتی
" من ئەبێ چیبکەم یۆنگی ، ھەقی ئەو ھەموو خوێنڕێژیەی کە کردوومە چۆن بیدەمەوە ، چۆن لەو ئازارە ڕزگارم بێ ؟ "












یۆنگی بێدەنگ مایەوە و ھیچی بۆ گوتن نەبوو دوای کەمێ بێدەنگی بە ھێواشیەوە وتی

" تۆ زۆر کەست کوشت ، مردنی تۆ قەرەبوی ئەوە ناکاتەوە ، چۆن دەکرێ ڕۆحی یەک مرۆڤ بەرامبەر سەدەھا مرۆڤ بێ "










ھۆسۆک فرمێسکەکانی سڕی و وتی
" مەگەر سزایێکی لەوە قورستر ھەیە کە بیچێژم ؟ "









یۆنگی زەردەخەنەیەکی کرد و وتی
" کێ ئەم یاسایەی داناوە کە ئەبێ ھەمووھەڵەیەک بە سزا قەرەبوو بکرێتەوە "




ھۆسۆک بە سەرسوڕمانەوە لێی ئەڕوانی و یۆنگیش بەردەوام بوو








یۆنگی
" با نمونەیەکی بچوکت بۆ بێنمەوە شازادە ، لەکاتی جەنگدا چەند کەس ئەکوژرێ بە نزیکەیی ؟ مەبەستم ئەوەیە گەر وڵاتێک ھێرش بکاتە سەر وڵاتەکەیتر و بیەوێ داگیری بکات ئایە ئەو وڵاتەی قەرارە داگیر بکرێ بۆ ئەوەی ئەوە ڕونەدات ئەبێ چەند سەربازی دوژمن بکوژێ "








ڕووخسارەکەیترم ✔️Where stories live. Discover now