Chapter 25

677 104 199
                                    

فۆت بکە جیقن
.
.
.
.
.

بەیانی زوو خەبەرم بوویەوە

لام سەیر بوو تایھۆنگ لەتەنیشت خۆمەوە دەبینم

بێلەوەی کاردانەوە دەڕبڕم بەخەواڵی خۆمەوە دەمڕواندە ڕووخساری

دان بەوە دا ئەنێم ئەو جوانە

بەلێ وە قۆزیشە زیاتر لە فریشتەیەک دەچێت وەک لە مرۆڤێک لەکاتی خەوتندا

ماچێکی بچوکی لێویم کرد

بزەیەک دڵمی گرتەوە

بەڵام ناکرێت خۆشەویستی بخەمە پێش تۆڵە کردنەوە تایھۆنگ....

چاوەکانی کردەوە

تایھۆنگ
"تۆ بەخەبەری"دەنگی پیاوانە بوو

"دەمەوێت بخەومەوە"سەرم لەسنگی نقوم کرد و چاوەکانم داخست

تایھۆنگ
"لیالام"

بە ھم.ێک وەڵامم داوە بێ لەوەی چاوەکانم بکەمەوە

ماچی سەری کردم

تایھۆنگ
"بخەوە بە ئاسودەیی"

لەسەر جێگاکەی ھەڵسایەوە

منیش بۆ ئەوەی وایپیشاندەم خەوم دێت جێگای خۆم خۆشتر کرد

ئاگام لێ بوو چوو بۆ دەست شۆرەکە

بەھەرحاڵ بەڕاستی خەوم نەدەھات بۆیە لەجێگاکەی خۆم ھەڵسام و چوومە دەرەوە لە ژورەکەی تایھۆنگ ڕاستەخۆ چوومە ژوری ئینا بۆ ئەوەی رووخسارم بشۆم

پاش ئەوەی رووخسارم شوشت ھاتمە دەرەوە لە ژورەکەی

ڕۆیشتم بۆ خوارەوە تاوەکوو نانی بەیانی بخۆم بەتەنھا کیڕام لە چێشتخانەکەدا بینی خەریکی نان خواردنبوو

"بەیانی باش ناشرین"

کیڕا
"بەیانی تۆش باش ئاژەڵ"

پێکەنیم و لەبەرابەری لەسەر کورسیەکە دانیشتم

"تەنھا ئێمەین؟"

کیڕا
"یونگی خەوتوە نازانم کە ئەوەی تۆ لەماڵە یان نا"

"ئەوەی من کێیە؟"کەمێک چاوم لێی کز کردەوە

کیڕا
"تایھۆنگ بەمەبەستم ئەوە"

"ئەو ھی من نییە بۆیە ئاواش ناوی مەھێنا"

زڕ برایەکی نەفرەتیNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ