part7

19 5 100
                                    

ئێین :بۆ ماڵە کۆنەکەی ئێمە
سێیوو:بەڵام...ئایا لەوێ نامان دۆزنەوە؟؟
ئێین:پێویستە بترسین بەڵام چی بکەین لە ئێستادا تەنها ئەوێمان هەیە
ئێین:تا ماوەیەک لەوێ ئەبین دواتر کار دەکەین و خانوێک بەکرێ دەگرین
سێیوو:باشە کەواتە دەی با بڕۆین

*هەموو شتەکانیان کۆئەکەنەوە*

*دەڕۆنە خوارەوە بۆ ماڵئاوایی کردن لە ئەندامەکانی تر*
سێیوو:ئێمە ئێستا دەڕۆین......ماوەیەکی زۆر لێرە ماینەوە وە سوپاس کە دەرگای خۆتان بۆمان کردەوە
بانگچان:بۆکوێ؟؟؟ تۆ هێشتا باش نیت وە ڕەنگە بتدۆزنەوە نابێ لێرە بڕۆن
سێیوو:بەڵام ئەوە شتێکە کە پێویستە بیکەین چونکە ئێوە دەخەینە کێشەوە نابێت
بانگچان:نەخێر🙄
سێیوو:ئێمە پێویستە بڕۆین خەمتان نەبێت بەڕاستی شوێنەکە پارێزراوە
بانگچان:وتم کە ناڕۆن
سێیوو:بەڕاستی ناتوانین لێرەبین و ـێوە بخەینە کێشەوە لەوە زیاتر بۆیە دەڕۆین دەی خواتان لەگەڵ
بانگچان:بەڵام.....ئەگەر هەر بەڕاستی ئێوەیان دۆزیەوە؟؟
سێیوو:گومانی خراپ مەکە
بانگچان:باشە....بەڵام هەر کاتێک پێویستتان بە ئێمە بوو ئـێمە لێرەین
ئێین:هاهــ سوپاس

*هان لەسەرەوە دێتە خوارەوە*
هان:ئێین؟؟ بۆ کوێ؟؟
ئێین:ئێمە دەڕۆین بۆ شوێنێکی تر وە سوپاس دووبارە کە خۆتان خستە کێشەوە بۆ ئێمە
هان:چی؟؟؟ بەڵام ئێوە پارێزراو نابن ئاوا
ئێین:نا شوێنێکی باشە
هان:کەواتە.....
ئێین:کەواتە؟؟؟
هان:من دەتان گەیەنم
ئێین:ئێێ.......
سێیوو:باشە
هان:دەی کەواتە با بڕۆین
*دەڕۆنە نێو ئۆتۆمبێلەکە و دەگەنە ماڵەکەی پێشووی ئێین*
*دادەبەزن*
هان:ئێرەیە؟؟؟؟؟!!
ئێین:بەڵێ....چیەتی؟
هان:بەڵام ئێرە زۆر ساردە وە تۆزێک شوێنێکی چۆڵیشە

ئێین:تۆزێک وایە
هان:نەخێر من ڕێگە نادەم
ئێین:بێزەحمەت؟؟؟؟؟
ئێین:ئایا تۆ خۆشەویستمی ؟؟
ئێین:یان باوکم؟؟؟ تا ڕێگە نەدەی
هان:نانا مەبەستم ئەوە نەبوو ببوورە ئەگەر شتێکی هەڵەم وتبێ هاهــ
ئێین:نا بەڵام ئاوا بە ڕێگە پێدان و ڕێگە پێنەدانی  تۆ هیچ نابێ
هان:تەواو باشە زانیم هەڵەم کردوە
ئێین:.....
*ئێین و سێیوو دەڕۆنە ژوورەوە و دەست دەکەن بە ڕێکخستن وە هانیش دەڕواتەوە ماڵەوە و بابەتەکە بۆ ئەوانی تر باس دەکات و پاشان دەڕۆن بخەون*
لە ژوورێک لینۆ و هان بەیەکەوەن
لە ژوورێکی تر هیونجین و فێڵیکس
لە ژوورێکی تر بانگچان و سنگمین
لە ژوورێکیتریش ئایێن و چانگبین

*لە ژوورەکەی هان و لینۆ*

هان:لینۆ؟؟ خەوتی؟
لینۆ:نا چیبوە؟
هان:هیچ شتێک
لینۆ هەڵدەستێتەوە
لینۆ:هەرگیز ئاوا بێدەنگ نەبووی چیبوە؟؟
لینۆ:من باشترین هاوڕێتم دەتوانی هەمووشتێک بۆ من باس
بکەیت
هان:....بەڕاستی پێویستە قسەت لەگەڵ بکەم
هانیش هەڵدەستێتەوە
لینۆ:دەی باسی بکە
هان:من هەست بە شتێک دەکەم کاتێک ئەو کچە دەبینم
لینۆ:کێ؟؟؟ سێیوو؟
هان:نا نەخێر ئێین
لینۆ:ئێین؟؟ ئێ هەستێکی چۆن
هان:کاتێک لێی نزیک دەبمەوە....هەستێکی تایبەتم هەیە هەست بە ئارامی دەکەم هەست بە دڵخۆشی دەکەم وە کاتێک بیری لێ دەکەمەوە زەردەخەنە دەکەم بەم جۆرە بەڵام
لینۆ:بەڵام؟؟
هان:من ماوەیەکی زۆر کەمە ئەو دەناسم بۆیە هیچ کەسایەتی ناناسم ئایا پێویستە چی بکەم
لینۆ:هاهــ تۆ ئەوت خۆشدەوێ
هان:هاهانانا شتێکی وا بوونی نیە
لینۆ:گەمژەی تۆ؟؟؟ من ئەوە دەبینم لە چاوەکانت تۆ ئەوت خۆشئەوێ
ها بەبێ دەنگی دەمێنێتەوە
لینۆ:هان ئەگەر دەتەوێ زیاتر ئەو بناسی ئەوا شتێک بکە
هان:چی؟؟ چیبکەم
لینۆ:هەوڵ بدە کاتی لەگەڵ بەسەر ببەی گەمژە وەک هیونجین
هان:هیونجین؟ هیونجین ئێینی خۆشەئەوێ
لینۆ:نەخێر گەمژە ئەو ئاشقی سێیووە هەمومان ئەوە ئەزانین بەڵام ئەو وا دەزانێ کە ئێمە نازانین
هان:ئای خوایە هاهــ
هان:بەڵام لینۆ
لینۆ:بەڵێ؟؟
هان :من چۆن ئەوە بکەم؟
لینۆ:بیرۆکەیەکم هەیە وەرە بۆتی باسبکەم
*دەگەڕێینەوە لای ئێین و سێیوو*
ئێین:ئاهــ زۆر ماندوو بووم
سێیوو:منیش بەڕاستی
ئێین:سێیوو من هەست بەوە دەکەم کە هیونجین تۆی خۆشدەوێ
سێیوو:هم ئەوە دەزانم
ئێین:دەزانیت؟
سێیوو:بەڵێ من ژاپۆنی دەزانم بەڵام نەمویست دەری ببڕم
ئێین:چی؟؟ بەڕاست
سێیوو:بەڵێ
ئێین:ئۆو بەهەر حاڵ من دەخەوم دەی
سێیوو:منیش
*دەخەون*
دەچینە لای  هیونجین و فیڵیکس
فیڵیکس:هاهــ گەمژە تۆ کەواتە ئەوت خۆشدەوێت
هیونجین:ئێ بەڵێ چیبکەم
فیڵیکس:لێی نزیکبە
هیونجین:واتا چۆن؟🤨
فیڵیکس:لێی نزیکبە واتا کاتی لەگەڵ بەسەر ببە چالاکیتان با هەبێت.....پێویست ناکا ئاوا بکەی لە کاتێکی گونجاو پێی بڵێ
....پێی بڵێ کە هەستت بۆی هەیە
هیونجین:ڕاست دەکەی بەڵام ئەگەر ئەوشتە خۆی نەیویست
فیڵیکس:ئای خوایە هاوڕێ گەمژەکەم تۆ پێویستە سەرەتا بە ئاسانی دەست پێ بکەی تا قۆناغی قۆڕس تێدەگەیت؟
هەر ڕۆژە شتێکی نوێ هەر ڕۆژە پیتێکی نوێ زیاد دەکەی بەو جۆرە دەتوانی ئەوە بکەی
هیونجین:باشە ڕاست دەکەیت
فیڵیکس:دواتر داوای دەرچوون دەکەیت بەم جۆرە
هیونجین:من تێگەیشتم بیر لە هەندێک شت دەکەمەوە
فیڵیکس:باشە دەی بخەوە
*دەست لەسەر شانی دا دەنێت و دواتر دەچن دەخەون*
*بەیانی کاتژمێر 7 لەلای سێیوو و ئێین*
سێیوو بە دەنگێکی نزم دەست دەکات بە گۆرانی وتن وە ئێین  خەوتوە*
وشەکانی گۆرانیەکە:من لە خۆشەویستیدام کەی دەری بخەم کەی ئەو ئاوازانەی دڵم بێنمە پێشت و پێت بڵێم
ئێین :ئای خوایە ئەو دەنگە نزمە چیەە
*دوای ماوەیەک
ئێین:ئەمە دەنگی کێیە ئاوا؟
*هەڵدەستێ و بە ئارامی و بەبێ دەنگی دەچێتە خوارەوە
ئێین شۆک دەیگرێت دوای گوێبیست بوونی بە دەنگی سێیوو*
ئێین:ئەوە بەڕاستی ناوازەیە
*دەڕواتە لای سێیوو
ئێین دەست دەکات بە چەپڵە لێدان
سێیوو:ئێ....ئێین چی دەکەیت
ئێین:تۆ پێویستە ببیت بە کچە هونەرمەندێک
سێیوو:واز بێنە
ئێین:نەخێر واز ناهێنم من هاوڕێیەکم هەیە لە کۆمپانیای  جەی وای پی کار دەکان پێویستە بە زووترین کات ئەوە ڕێک بخەم مۆبایلەکەم لەکوێیە
سێیوو:ئێینن تۆ شێتیت من نامەوێ
ئێین:گەمژە من لەپێناو هەردووکمان ئەوە دەکەم بۆ پاراستنی خۆمان ئەوە تاکە ڕێگایە
سێیوو:چۆن؟
ئێین:سەیرکە تۆ کە ئاوا دەبیت بە هونەرمەندیک دەزانی چی ڕوو دەدات ئاوا پاسەوانی تایبەتت دەبێت ئاواش خۆمان دەپارێزین وە گوێبیستی ئەوەش بووم کە لەسەدا  پەنجا دەدرێت بە هونەرمەندان وە هەروەها ناچار نابین هەموو کاتێک هەر دا بنیشین
سێیوو:ئووفف باشە باشە
ئێین:یەییی
سێیوو:بەڵام یەک جار هەوڵ دەدەم
ئێین باشە بەوەش ڕازین ئێمە
*دەست دەکەن بە ئامادەکاری بۆ ئەوەی ببن بە ڕاهێنراوێک

دوایی 2ساڵ*

*ئێین و سێیوو لە ژووری ڕاهێنانەکەیان لە کۆمپانیای جەی وای پی
ئێین:ئەرێ ئوف دوو ساڵە چاوەڕێین  کەس نایەوێت ئێمە ببین بە ئایدۆڵیک یان سۆڵۆ ئیستێک
ئێین هەڵدەستێتە سەر پێ*
ئێین:من بێزار بووم واز دەهێنم
لیلی:ئوفف هەموو دو دەقە جارێک ئەوە دەڵێت
یوکیچۆ:ڕێک ڕاست دەکەیت
تب/لیلی و یوکیچۆ لەگەڵ ئێین و سێیوو دەیانەوێ ببن بە گروپێک
لیلی/تەمەنی 16 ساڵ
یۆکیچۆ/تەمەنی 15ساڵ
وە ئێستا ئێین و سێیوو 19 ساڵن
سێیوو:کچینە ئارامبن ئێمە خەونێکمان هەیە
وەهەروەها ئێینتۆ خۆت ئەو خەونەت بە ئێمە دا ئێستا دەتەوێ واز بهێنیت
ئێین:من وام کرد ئەڵام......
پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات نوسراوێکیان بۆ هات  لە لەلایەن کۆمپانیای جەی وای پی لە ڕێگەی  مۆبایلەوە
📩:ئێمە وەک کۆمپانیایی جەی وای پی دووبارە هەڵدەستین بە دامەزراندنی گروپێکی نوێی کچان بەم زوانە لەنێوان ڕاهێنراوەکانمان هیوادارین زیاتر هەوڵ بدەن
ئێین:ئەرێ ئەوەی دەمان ویست بوو ئەرێ سوپاس خوایە گیان
سێیوو......

body love language|زمانی خۆشەویستی جەستەWhere stories live. Discover now